نابابەتیی بوون (خودێتی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

نابەبەتیی بوون بریتییە لە بیرۆکەیەکی فەلسەفەی ناوەندی کە پەیوەستە بە ھۆش، تاکەکەسی ڕاست و دروست و بە چەند شێوازێکی جۆراوجۆر پێناسەکراوە. سێ پێناسەی ھاوبەش پێیان وایە کە نابابەتیی بوون ئەم مەرج و خەسڵەتانەی خوارەوەی تێدایە:

  • شتێک تاکەکەسی یان خودی بێت، بە واتای ئەوەی کەسێک خاوەنی ئەزموونی ھۆشداری بێت وەک (دیدگە، ھەست، باوەڕ و ئارەزوو).[١]
  • شتێک تاکەکەسی یان خودی بێت، کە واتایەکی فراونتری ھەیە بەوەی قەوارەیەک خاوەنی دەزگایەکی خۆی بێت و خاوەنی ھێز و دەسەڵاتدارە بەسەر قەوارەکانی تردا.[٢]
  • زانیارییەک، بیرۆکەیەک، بارودۆخێک یان شتێکی ماددی بە ڕاست دادەنرێت تەنھا لە دیدگەی بابەتێکەوە (خودێکەوە).

ھەندێک لەم پێناسە جیاوازانەی نابابەتیی بەیەکەوە دەلکێنرێن لە فەلسەفەدا. بەشێوەیەکی بەربڵاو دەستەواژەکە بەکاردێت بۆ ڕوونکردنەوەی شتێک کە کاریگەری دەخاتە سەر بیروبۆچوونی کەسەکان دەربارەی ڕاستی و ڕاستەقینەیی و بریتییە لە کۆمەڵێک دیدگە، ئەزموون، پێشبینی، تێگەیشتنی کەسیی یان کەلتوری و باوەڕی تایبەت بە کەسەکانەوە. نابەبەتی بوون (خودێتی) جیاوازە لە فەلسەفەی بابەتیی بوون، کە بابەتی بوون ئاماژەیە بە ڕوانگەی ڕاستی یان ڕاستەقینەیی دەربارەی بابەتێکی دیاریکراو کە بەدەرە لە لێکدانەوە، ھەست و وێنەکردنی تاکەکەسی و خودی.[١]

فەلسەفە[دەستکاری]

سەرھەڵدانی چەمکی نابابەتیی بوون ڕەگ و ڕیشەی فەلسەفی ھەیە لە بۆچوونەکانی دیکارت و کانت دا، بە درێژای سەردەمی نوێ شێوازی چۆنیەتی باسکردن و دەربڕینی ئەم بابەتە بەند بووە لەسەر تێگەیشتن لەوەی تاکەکەس لە چی پێکدێت. چەندەھا لێکدانەوە بۆ چەمکەکانی خود، ڕۆح، پێناس یان ھۆشداری خودی کراوە کە بە بنچینەی چەمکی نابابەتی بوون دادەنرێن.[٣]

دەروونناسی[دەستکاری]

نابەبەتی بوون بارێکی کۆمەڵایەتی خۆڕسکە پەیدا دەبێت لەرێی کارلێک و تێکەڵ بوونە نەژمێرەکان لەگەڵ کۆمەڵگەدا. ھەرچەندێک نابابەتیی بوون بە بەرھەمی رێکاری تاکەکەسێتی دادەنرێت، ئەوەندەش بە بەرھەمی کۆمەڵایەتی و تەێکەڵبوون دادەنرێت چونکە تاکەکەس ھەرگیز لە ژینگەیەکی تەواو دابڕوادا نییە بەڵکو بە بەردەوامی کارلێک دەکات و تێکەڵ دەبێت لەگەڵ دونیای چواردەوری دا. کلتوور ناوەندێکی تەواوەتی و سەرەکی نابابەتیی بوونی ھەر کۆمەڵگەیەکە کە بە بەردەوامی و نەوەستان لە گۆڕاندایە.[٤] نابابەتی بوون ھەم شێوە دەکات و ھەم شێوەێ دەکرێت، بەڵام بێجگە لە کلتوور ئابووری، دامەزراوە سیاسییەکان، کۆمەڵگە و دونیای سروشتیش بەشێکن لە کاریگەرییەکان.

ھەرچەندە سنووری کۆمەڵگە و کلتوورەکانیان پێناسەنەکراوە و ڕێژەییە، بەڵام نابابەتیی بوونی (خودێتی) زگماکانە لە ھەر کۆمەڵگەیەک دا جیاوازە لە یەکێکی دیکە. نابابەتی بوون (خودێتی) بەشێکە لە ئەزموونێک یان ڕێکەوتێکی دیاریکراوی ڕاستی کە ناودەبرێت بەوەی چۆن کەسێک مرۆڤایەتی، بابەتەکان، ھۆشداری و سروشت دەبینێت و مامەڵەیان لەگەڵ دا دەکات. نموونەیەکی دیار لەسەر جیاوازی بابەتەکان و دیدگەکان لە کۆمەڵگەیەکەوە بۆ کۆمەڵگەیەکەی تر کە کاریگەرییەکی بەرچاوی ھەیە لەسەر کەسەکان بریتییە لە (ڕاتەکان/ڕاچڵەکاندنی کلتووری یان شۆکی کلتووری)، کە بابەت و دیدگەی کۆمەڵگەیەکەی دی بە بیانی، نەگونجاو، نەزانراو، شاردراوە و تەنانەت نەیارانەش دادەنرێت.

خودێتی سیاسی بابەتێکی ناسراوە و سەریھەڵداوە لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان و زانستە مرۆڤایەتییەکان دا.[٥] خودێتی سیاسی سەرچاوە و نیشانەیە بۆ بە توندی گرێدرانی نابابەتی بوون (خودێتی) بە سیستەمە کۆمەڵایەتییە لێکدراوەکانی ھێزداری و واتاداری. سادق رەحیمی لە کتێبی واتا، شێتی و خودێتی سیاسی دا دەنووسێت " سیاسەت چەمکێکی زیادکراو نییە بۆ بابەتەی خودێتی، بەڵکو بەدڵنیاییەوە شێوازی بوونی خودێتییە کە ئەویش بە واتایەکی ورد و تەواو دەکاتە ئەوەی سیاسەت خودێتی بێت."

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ی ا Solomon, Robert C. "Subjectivity," in Honderich, Ted. Oxford Companion to Philosophy (Oxford University Press, 2005), p.900.
  2. ^ Allen، Amy (٢٠٠٢). "Power, Subjectivity, and Agency: Between Arendt and Foucault". International Journal of Philosophical Studies. ١٠ (٢): ١٣١–٤٩. doi:10.1080/09672550210121432. 
  3. ^ Strazzoni، Andrea (٢٠١٥). "Subjectivity and individuality: Two strands in early modern philosophy: Introduction". Societate si Politica. ٩ (١): ٥–٩. hdl:1765/92270. 
  4. ^ Thalos، Mariam (٢٠١٦). "Jean-Paul Sartre: What is Subjectivity?". http://reviews.ophen.org/. (Article review of Sartre's 'What is Subjectivity' published byVerso Books). لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ڕێکەوتی ١١/١٠/١٨ ھێنراوە.  بەستەرە دەرەکییەکان لە |website= (یارمەتی)
  5. ^ Silverman, H.J. ed. , 2014. Questioning foundations: truth, subjectivity and culture. Routledge.[پەڕە پێویستە]