بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:سوبژەکتیڤیتە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاک چالاک ئەمە درون‌آختگی یە. ذهنیت -یشی پێ ئەڵێن لە بەرامبەر عینیت -دا. درون‌آختگی و برون‌آختگی دەقاودەق بکەیتە کوردی ئەبن بە چی؟ یا درآختگی و برآختگی؟ --Aza (لێدوان) ‏١١:٣٠، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: فارسی آختن/آهختن/آهیختن، آهنج- چاوگی دووەم آهنجیدنڤ آهنج-؛ پاڵەوی āhixtan، āhanǰ- چاوگی دووەم āhanǰīdan، āhanǰ-.
ئەم فیعلە لە فارسی و پاڵەویدا شکڵێکی تریشی ھەیە بەبێ پێشگری ā. فارسی هختن/هیختن، هنج- چاوگی دووەم هنجیدن، هنج-؛ پاڵەوی hixtan، hanǰ- چاوگی دووەم hanǰīdan، hanǰ-.
جا لە کوردیدا شکڵە بێ پاشگرەکەی باوە. ھەڵێنجان وەک ھەڵاتن وایە. ھەڵاتن ھەڵھاتن بووە و ھەڵێنجانیش ھەڵھێنجان. یانی فێعلەکە لە کوردیدا ھێنجان-ە.
ھەڵھێنجان یانی ھەڵکێشان، ھەمان برکشیدن و برهنجیدن (= برآختن)ی فارسی ([١]). دیارە درآختن-یش دەبێتە تێھێنجان.
شتێک کە بۆ من ھەمیشە پرسیارە بەرامبەرێکی باش بۆ پاشگری -iveی ئینگلیزییە. بەڕاستی نازانم بۆ Subjective دەبێ بڵێین چی؟ ھیچ وەڵامێک بۆ ئەمە شک دەبەی؟
-- چالاک وتووێژ ‏١٢:٤٥، ٨ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەر ئەیکەم بە سووبژەکتیڤیتە. Aza (لێدوان) ‏١٠:٣٥، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی نابابەتیی بوون (خودێتی)م کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٧:٠٧، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]