مەلا خەلیل گۆڕەمەری
مەلا خەلیل | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ساڵی ١٨٧٦ |
| مەرگ | ساڵی ١٩٥٦ گوندی مێراوەی |
| ناوەکانی تر | خەلیل پاشا |
| پیشە | مەلا |
| ناسراوە بە | ڕاپەڕینی مەلا خەلیل |
کارە ناودارەکان | فەتوای دژی کلاوی پەهلەوی |
مەلا خەلیل گۆڕەمەری میراوەیی (١٨٧٦ – ١٩٥٦) مەلا، زانا و شۆڕشگێڕێکی کورد بوو،[١] سەر بە هۆزی مەنگوڕ بوو لە تیرەی وەجاغ.[٢] ئەو لە دوای ئەوەی ڕاپەریینەکەی لە دژی سیاسەتەکانی ڕەزا شا شکستی ھێنا، ناچار کۆچی کردە باشووری کوردستان وە پاش چەند ساڵێک لە باشووری کوردستان، گەڕایەوە گوندی گۆڕەمەر تا کۆتاییی ژیانی لەوێ مایەوە.[٣][٤][٥]
ڕاپەڕینی مەلا خەلیل
[دەستکاری]لە ساڵەکانی ١٩٢٨ بۆ ١٩٢٩، مەلا خەلیل گۆڕەمەری لە دژی قەدەغە و گۆڕینی جلی کوردی لەلایەن حکوومەتی ڕەزا شاوە ڕاپەری. ئەو لە ساڵی ١٨٧٦ لەدایکبوو و دواتر بووبە یەکێک لە دژبەرانی حکوومەتی ڕەزا شا. لە کۆتایییەکانی ١٩٢٨ لە دژی سیاسەتەکانی ڕەزا شا ڕاپەری و فتوای دەرکرد. تەواوی ھۆزەکانی مەنگوڕ و گەورکی مەھاباد و سەردەشت لەگەڵ مەلا خەلیل لە دژی یاسای کەشفی حیجاب و کڵاوی پەھلەوی یەکیان گرت. یەکەمین ھەنگاوی ئەوان لە دەستێکی ساڵی ١٩٢٩دا بوو کە تەلەگراف و تەلەفۆنی دەوڵەتییان لە نێوان مەھاباد و سەردەشتدا بچڕاند. دواتر لە دۆڵی «ئامێد» لە نێوان گوڵیار و دووسەید ھێرشیان کردە سەر ھێزەکانی حکوومەتی ناوەندی و شکستیان پێھێنان. دوایە مەلا خەلیل بە یارمەتیی ھێزەکانی سوارە و پیادەی مەنگوڕ و گەورک، ھێرشی کردە سەردەشت و ئەو شارەی گرتە ژێر دەست.[٥][٦]
کاتێک ڕەزا شا نەیتوانی لەگەڵ مەلا خەلیل ڕێککەوێت، ڕێککەوتنی لەگەڵ ھەندێک لە ئاغاکانی مەنگوڕ ھەڵبژارد و شکستیان بە ڕاپەریینەکەی مەلا خەلیل ھێنا، بەڵام بەو حاڵەشەوە ژمارەیەک لە خەڵک ھەر دژی سیاسەتەکانی ڕەزا شا مانەوە. سەرئەنجام مەلا خەلیل ناچار بوو بەرەو باشووری کوردستان کۆچ بکات و ھەتا کۆتاییی ژیانی لە ساڵی ١٩٥٦، ژیانی لە دەرەوەی ناوچەکەی بەسەربرد.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ محەممەد، مەحموود (١٩٨٩). مێژووی ھۆزی بڵباس، لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ. سلێمانی: تاڤگە. لاپەڕە ٢٤٥.
- ↑ محەممەد، مەحموود (١٩٨٩). مێژووی ھۆزی بڵباس، لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ. سلێمانی: تاڤگە. لاپەڕە ١٥٧.
- ↑ محەممەد، مەحموود (١٩٨٩). مێژووی ھۆزی بڵباس، لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ. سلێمانی: تاڤگە. لاپەڕە ٢٤٩-٢٥٠.
- 1 2 «ڕاپەرینی مەڵا خەلیکی میراوەو ئۆمەر پاشای قەلەرەشە، سەردار پشدەری». پی ئێم نیووز. ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٣. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- 1 2 مەحموودی، ئامێد. «قیام ضد استبدادی ملا خلیل منگور». ڕۆژپرێس (بە فارسی). لە ٥ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «تاریخ و جغرافیای شهرستان سردشت - بخش دوم و پایانی (به فارسی)». جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی سەردەشت. ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |