مەسعوود حاج ڕەسووڵی
مەسعوود حاج ڕەسووڵی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٥٠ |
مەرگ | ٢٠٢٠ |
ھۆکاری مەرگ | ڤایرۆسی کۆرۆنا |
نەتەوە | کورد |
پیشە | مستانی |
ئایین | ئیسلام، سوننە |
مەسعوود حاج ڕەسووڵی لە ساڵی ١۹٥٠ لە شاری سنە لە دایکبووە - لە ۱۱ی نیسانی ٢٠٢٠ لە تاران کۆچی دوایی کردووە، مستانی ئێرانی و پاڵەوانی پێشووی مستانی بووە.[١]
ژیان
[دەستکاری]مەسعوود حاج ڕەسووڵی ساڵی ١٩٥٠ لە شاری سنە لە دایکبووە. ساڵی ١٩٧١ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی سەربازیی لە زانکۆی ئەفسەری ئیمام عەلی وەرگرتووە. لە ساڵی ١٩٩٨ لە زانکۆی ڕازی کرماشان بڕوانامەی ماستەری لە بواری پەروەردەی وەرزشی و زانستە وەرزشییەکان تەواو کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٢ بڕوانامەی دکتۆرای لە فیزیۆلۆژیای وەرزشی لە زانکۆی ئازاد وەرگرتووە.[٢] ئەندامی تیپی نیشتمانی مستانی ئێران بووە لە ساڵی ١٩٧١ زێڕی پاڵەوانێتی ئاسیا بەدەستھێنا.[٣] سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و تێکچوونی ڕەفتار و ئەندامی فاکەڵتی زانکۆی ئازادی ئیسلامشار بووە.[٤]
ڕێزلێنانی وەرزشی
[دەستکاری]پاڵەوانی مستانی هێزە چەکدارەکانی ئێران (١٩٦٩-١٩٧٣)[٥]
پاڵەوانی مستانی ئێران (١٩٧٠ مەشھەد-١٩٧١ ڕەشت)[٦]
پاڵەوانی بۆکسێنی ئاسیا (١٩٧١)[٧][٨]
پلەی سێیەم لە سوپای جیھان (١٩٧٢-ئیتاڵیا).[٩]
کۆچی دوایی
[دەستکاری]مەسعوود حاج ڕەسووڵی لە ۱۱ی نیسانی ٢٠۲۰ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.[١٠][١١][١٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ فردا، رادیو. «قهرمان پیشین بوکس ایران و آسیا در پی ابتلا به کرونا درگذشت». رادیو فردا (بە فارسی). لە 2024-02-04 ھێنراوە.
- ^ https://nbml.ir/uploads/drs/cv/CV9.pdf[بەستەری مردوو]
- ^ «قهرمان پیشین بوکس آسیا و ایران بر اثر کرونا درگذشت». ایسنا (بە فارسی). ١٢ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.

- ^ «کرونا جان قهرمان اسبق آسیا را گرفت». www.khabaronline.ir (بە فارسی). ١٢ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ https://nbml.ir/uploads/drs/cv/CV9.pdf[بەستەری مردوو]
- ^ «قهرمان پیشین بوکس آسیا و ایران بر اثر کرونا درگذشت». ایسنا (بە فارسی). ١٢ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ فردا، رادیو. «قهرمان پیشین بوکس ایران و آسیا در پی ابتلا به کرونا درگذشت». رادیو فردا (بە فارسی). لە 2024-02-04 ھێنراوە.
- ^ «کرونا جان قهرمان اسبق آسیا را گرفت - بهار نیوز». web.archive.org. ١٣ی ئابی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٠. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)