مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی
ڕواڵەت
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی خەڵاتێکە کەوا لەلایەن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەبەخشرێت. خەڵاتەکە وەک پێزانیێکە بۆ ئەو کەسایەتیانەی کەوا کاریگەرییەکی بەرچاویان ھەبووە بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و خزمەتکردن بە ویلایەتە یەکگرتووەکان.[١] خەڵاتەکە تەنھا بۆ ھاوڵاتیانی ئەمریکی نییە، دەکرێت ھاوڵاتیانی بیانیش وەریگرن. ھەرچەندە خەڵاتێکی مەدەنییە، دەکرێت ببەخشرێتە سەربازان و ئەفسەرانیش.
مێژووی خەڵاتەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٤٥ کە ئەوکات لەلایەن سەرۆک ھاری ئێس ترومنەوە دانراوە، بەڵام لە ساڵی ١٩٦٣ەوە لەژێر ناوی مەدالیای ئازادی دەبەخشرێت.
پێشانگا
[دەستکاری]-
ستۆرم سەرمۆند مەدالیای ڕێزلێنانی پێدرا لەلایەن جۆرج ئێچ دەبڵیو بوش، ساڵی ١٩٩٣.
-
سەرۆک وەزیرانی پێشووی شانشینی یەکگرتوو مارگرێت ساچەر مەدالیای ئازادی لەلایەن سەرۆک ئێچ دەبڵیوو بوشەوە وەردەگرێت، ساڵی ١٩٩١.
-
جۆرج ئێچ دەبڵیوو بوش سەرۆکی پێشووی ڕۆناڵد ڕێیگن خەڵات دەکات، کانوونی دووەمی ١٩٩٣.
-
ئێدگار برۆنفمن لەلایەن سەرۆک بیڵ کلینتنەوە خەڵات دەکرێت، ساڵی ١٩٩٩.
-
سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەڕیتانیا تۆنی بلێرخەڵات دەکرێت، لەلایەن جۆرج دەبڵیو بوش، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩.
-
سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەڕیتانیا جۆن ھاوەرد خەڵاتی مەدالیای ئازادی لەلایەن جۆرج دەبڵیو بوشەوە وەردەگرێت، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩.
-
ئاندی گریفس لەلایەن جۆرد دەبڵیو بوشەوە خەڵات دەکرێت، ساڵی ٢٠٠٥.
-
سەرۆک باراک ئۆباما ستیفن ھۆکینگ خەڵات دەکات، ساڵی ٢٠١٥.
-
ئانجێلا مێرکل لەلایەن سەرۆک باڕاک ئۆبامەوە خەڵات دەکرێت، ساڵێ ٢٠١٠.
-
سەرۆک دۆناڵد ترامپ ئێلڤیس پرێسلی خەڵآت دەکات بەھۆی نەمانی پرێسلی لە ژیان، جاک سۆدن خەڵاتەکە وەردەگرێت.
-
بۆب کاوزی لەلایەن سەرۆک دۆناڵد ترامپەوە خەڵات دەکرێت.
-
سەرۆک باڕاک ئۆباما مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی دەبەخشێتە جۆو بایدن، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Executive Order 9586, signed July 6, 1945; Federal Register 10 FR 8523, July 10, 1945
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی تێدایە. |