مەحموود ئاغای زێباری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەدایکبوون1881
قەزای زێبار- ولایەتی مۆسڵ
مەرگ1979
نەتەوەکورد
پیشەئەندامی ئەنجومەنی عێراق
ئایینئیسلام
مناڵ(ەکان)هوشیار زێباری , حەمایل خان زێباری


مەحمود ئاغا زێباری (١٨٨١-١٩٧٩ز) مەحمود کوری محمد کوری مستەفا ئاغا زێباری[١] لە ساڵی ١٨٨٠ی زایینی لە قەزای زێبار - ولایەتی موسڵ لەدایک بووە.

ژیان[دەستکاری]

مەحمود ئاغا زۆربەی تەمەنی لە گوندەکانی بانی و نەباخی ژیاوە، لە تەمەنی گەنجیدا هەستی نیشتمانپەروەرانەی پەرەپێداوە، لە دژی چەوساندنەوەی داگیرکەران وەستاوە و بە کوشتنی حاکمی بەریتانیا کاپتن سکۆت و مستەر بێڵ وبەهێزترین سوپای جیهان لە بادینان تێکشکاندووە هەڵمەت. لە ساڵی ١٩١٩ز لە شاری ئاکرێ و ناوچەی زێبار وەک کلیلی شۆڕشی دژی ئینگلیزەکان لە بادینان دەستپێکرد، بە پشتیوانی عەشیرەتەکەیان، توانیان وەک سیمبولی عەشیرەتی زیباری لە مێژوودا دەرکەون. هەموو بنەماڵە گەورەکان دەستور و ڕێسای تایبەت بە خۆیان هەیە و مەحمود ئاغا هەمیشە میللەت و عەشیرەتەکەی بە بنەماڵەی خۆی دەزانی و لە کولتوورەکەیدا هەژار و دەوڵەمەندەکان یەکسان بوون ،لە ناو کوبونەوەکاندا بۆ خەڵک ڕوون نەبووەتەوە کە مەحمود ئاغا کێ بووە بەهۆی سادەییەکەیەوە. دوای کۆچی دوایی فاریس ئاغا لە ساڵی ١٩٤١، مەحمود ئاغا بوو بە سەرکردەی عەشیرەتی زێباری[٢] و لە ساڵی ١٩٤٦ و لە سەردەمی دەسەڵاتی پاشایەتی عێراقدا، مەحمود ئاغا بوو بە ئەندامی ئەنجومەنەکانی عێراق[٣]، و چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەسەر داوای مەحمود ئاغا زێباری لە ئاکرێ و زێبار جێبەجێ کران. مەحمود ئاغا بە درێژایی ژیانی چەندین شورشی تۆمار کردووە، [٤]لە وانەش (شورشی بیرەکەپرا و کوشتنی فەرمانڕەواکانی ئینگلیز، شورشی شکلیز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شەڕی نێوان شکاک و عەجەم، کە سەرکردەی عەجەم کازو یان لە ساڵی ١٩٢٠ کوشتووە ، چیرۆکی شیڤا هرچێ لەگەڵ بارزانی نەمر لە دەڤەری دینارتە. مەحمود ئاغا لە 10ی ئازاری 1975 لە تەمەنی 95 ساڵیدا لە شاری موسڵ کۆچی دوایی کرد، و لە گۆڕستانی ئاکرێ بەبێ ئامادەبوونی بنەماڵە و عەشیرەتەکەی بەخاک سپێردرا.

مەحمود ئاغا زێباری دەبێتە باوکی هەریەک لە هوشیار زێباری و حەمایل خان زئباری


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "زيباري لـ«الحياة»: نجوت من «قصر النهاية» السيئ الذكر وقتل النظام ثلاثة من أشقائي-الأخبار - رابطة المرأة العراقية". www.iraqiwomensleague.com. Retrieved 2023-08-22.
  2. ^ "لقاء العمر.. رحلة ستين عاماً من التكية الى قصر السلام...( 14 )". marsaddaily.com. Retrieved 2023-08-22.
  3. ^ "زيباري.. أول كردي يرأس الدبلوماسية العراقية". www.aljazeera.net (بە عەرەبی). Retrieved 2023-08-22.
  4. ^ www.rudawarabia.net https://www.rudawarabia.net/arabic/opinion/13012022. Retrieved 2023-08-22. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)