بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مەجد عیزەت چەربەجی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەجد عیزەت چەربەجی

مەجد چەربەجی، ٢٠١٥
لەدایکبوون١٩٨١
نەتەوەسووری
پیشەچالاکوان
ناسراوە بەچالاکوانی مافەکانی ژنان و مندالان
خەڵاتەکانوەرگری خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی

مەجد عیزەت چەربەجی (لە دایکبووی ١٩٨١ داریا، سووریا) چالاکوانی ئاشتی سوورییە، زیاتر چالاکییەکانی بۆ ژنان و منداڵانی سوورییە. لە ساڵی ٢٠١٥، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی پێدرا بەھۆی چالاکییەکانی وەک پارێزەری مافەکانی ژنان.[١][٢]

مەجد عیزەت چەربەجی لەدایکبووی ١٩٨١، شارۆچکەی داریا لە سووریا. کاتێک تەمەنی شەش مانگان بووە خێزانەکەی چوونەتە فەڕەنسا بەھۆی تووندووتیژییە ناوخۆییەکانی سووریا، دواتر لە ساڵی ١٩٩١ دەگەڕێنەوە سووریا. مەجد بەشی وێژەی فەڕەنسی تەواو دەکات لە زانکۆی دیمەشق. لەدوای تەواوکردنی زانکۆ، مەجد لە دیمەشق دەستدەکان بەدرووستکردنی کەمپەین لەدژی گەندەڵی.

چالاکییەکان

[دەستکاری]

لەدوای ھەڵگیرسانی بەھاری عەرەبی لە سووریا ساڵی ٢٠١١، مەجد گربوونەوەیەکی سازکرد بۆ ئازادکردنی زیندانییە سیاسییەکان. دواتر بەھۆی چالاکییەکەوە مەجد دەستگیرکرا، وێڕای ئەمەش ناوبراو بەردەوامبوو لە چالاکییەکانی بەشێوەی ئاشتییانە.[٣] لەناو زیندان وۆرکشۆپێکی بۆ زیندانییەکان سازکرد، باسی درووستکردنی دەوڵەتیکی ئاشتیخوازی بۆ کردن.[٤] ھەروەھانی ھانی ١٥٠ زیندانیی دا کەدەستبکەن بە مانگرتن لە خواردن بۆئەوەی پۆلیس ناچاربکەن کە کەیسەکانیان ببەنە دادگا.[٣] ئەم تاکتیکەی مەجد وایکرد لە دادگای دیمەشق گوێی لێبگیرێت، ھاوکات ٨٣ زیندانی دیکەش ئازادکران ئەمەش بەگۆڕینەوەیان لەگەڵ چەند زیندانییەکی نوێی ئۆپۆزسیۆن بوو. حکوومەتی سووریا بەردەوامبوو لە چاودێریکردنی مەجد، بۆیە ناوبراو بڕیاریدا وڵات بەرەو لوبنان جێبھێڵێت.[٤]

شەڕی ناوخۆیی سووریا ژیانی چەندەھا ژنی خستە مەترسییەوە لە ئامانجگرتنیان بۆ دەستدرێژی سێکسی و ئەمەش جگە لە لێکەوتە خراپەکانی دیکەی جەنگ. چوونی مەجد بۆ لوبنان ئالنگارییەکی دیکەبوو، لەوێ زیاتر لە ٨٠٠ ھەزار پەنابەری سووری دەژین، نرخی خانوو بەرزە، کارکردن نییە، چالاکی و ناڕەزایی کرد مانەوەت لێرە زەحمەت ھەروەھا بۆ دەستکەوتنی خانوو.[٥] بەھۆی خراپبوونی دۆخەکە، لە کانوونی دووەمی ٢٠١٥، لوبنان داوای بوونی ڤیزەی لە سوورییەکان دەستپێکرد بۆ پەڕینەوە لە سنوور.[٦]

لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤، مەجد ڕێکخراوی ژنانی ئێستا لە لوبنان دامەزراند، کاری سەرەکی ڕێکخراوەکە یارمەتیدانی ژنانی پەنابەرە.[٧] ڕێکخراوەکە خوولی جوانکاری، ساڵۆن، کاری دەستی ھەروەھا فێربوونی زمانەکانی ئینگلیزی و فەڕەنسی کردەوە، لەپاڵ ئەوانەش دابینکردنی چارەسەری دەروونی بۆ ژنان و منداڵانی سووری.[٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Deputy Secretary Higginbottom to Honor 10 International Women of Courage». U.S. State Department. 3 March 2015. لە 13 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ «Syrian activist receives International Women of Courage Award». Anadolu Agency. 7 March 2015. لە 11 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  3. ^ ئ ا «Celebrate her courage, honor her pain». Des Moines, Iowa: The Des Moines Register. March 11, 2015. لە 11 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ ئ ا «Biographies of 2015 Award Winners». U.S. State Department. March 2015. لە 11 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  5. ^ «Fleeing for their Children's Safety: The Struggles of Syrian Women in Lebanon». Concern Worldwide US inc. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە 11 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  6. ^ «Syrian women and children struggle in Lebanon». Al Jazeera. 16 January 2015. لە 11 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  7. ^ «The Women of Syria Advocating for Peace». Women’s International League for Peace and Freedom. June 25, 2014. لە ڕەسەنەکە لە 2 April 2015 ئەرشیڤ کراوە. لە 11 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |archivedate= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |archiveurl= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ٢ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ «مرکز «النساء الآن» فی لبنان .. نشاطات لتمکین المرأة وتجارب ناجحة». enab baladi. 11 January 2015. لە ڕەسەنەکە لە 2 April 2015 ئەرشیڤ کراوە. لە 11 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |archivedate= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |archiveurl= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ٢ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]