میوانخانەی سکارلێت دییەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
میوانخانەی سکارلێت دییەر
پەرەپێدەرئاتوو گەیمس
بڵاوکەرەوەئاتوو گەیمس
شێوەسازئێڤا ناڤراتیلۆڤا[١][٢]
بەرنامەسازلوکاس ناڤراتیل[٢]
سەکۆویندۆز، نینتێندۆ سویچ
بڵاوبوونەوەڕانەگەیەندراوە
چەشنسەکۆ، ئەکشن-سەرکێشی
شێوازتاک یاریزان

میوانخانەی سکارلێت دییەر (بە ئینگلیزی: Scarlet Deer Inn) کایەیەکی سەکۆی ئاکشن و سەرکێشییە کە لەلایەن کۆمپانیای ئاتوو گەیمسەوە پەرەی پێدەدرێت.

چیرۆک[دەستکاری]

چیرۆکی یارییەکە باس لە ئێلیسکا دەکات، کە دایکی دوو منداڵە و پاڵەوانی سەرەکییە. دوای کارەساتێکی چاوەڕواننەکراو، ناچار دەبێت کە بچێتە دەرەوە و بە زۆر شوێنی نائاسایی و تاریکدا دەگەڕێت. پاڵەوانەکە لەلایەن تیشکێکەوە دەپارێزرێت تەنھا لە تاریکی نا، بەڵکوو لە مردنیش.

پەرەپێدان[دەستکاری]

یارییەکە لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢١ ڕاگەیەندرا.[٣][٤] یارییەکە سەرەتا وا داندرابوو کە ئەنیمەیشنی ئاسایی بەکاربھێنێت، بەڵام پەرەپێدەرەکان بڕیاریان دا بیگۆڕن بۆ گرافیکی قوماشی چندراو. ھەر بەشێکی ئەنیمەیشنەکە سەرەتا لەسەر ئامێری دروومان دروست دەکرێت پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ جیھانی دیجیتاڵی.[٥] بیرۆکەی یارییەکە لە سەدەی ناوەڕاستی ئەورووپا و فۆلکلۆری سلاڤییەوە وەرگیراوە، لە ھەمان کاتدا دروستکەرانی یارییەکە ئاماژە بە ویچەرەکەش دەدەن وەک ئیلھام.[٦]

لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٣دا، کۆمپانیای ئاتوو گەیمس گرتەیەکی ١١ چرکەیییان لە تویتەر بڵاوکردەوە، کە زیاتر لە ٤٠ ھەزار ڕیتویت و نزیکەی ٢٤ ملیۆن بینەری بەدەستھێنا و یارییەکە ناوبانگی زیاتری بەدەستھێنا.[٥][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Attu Games' Scarlet Deer Inn: Using Embroidery To Make A Game". SGEEK. 2 May 2023. Retrieved 25 May 2023. ٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا ب Bigas, Jiří. "Jediný tweet přilákal k nové české hře miliony lidí z celého světa". Vortex. Retrieved 25 May 2023.
  3. ^ "Nová hra Attu Games oznámena". visiongame.cz (بە چیکی). Retrieved 25 May 2023.
  4. ^ Bigas, Jiří. "Autoři Feudal Alloy oznamují novou hru Scarlet Deer Inn". Vortex. Retrieved 25 May 2023.
  5. ^ ئ ا Lambie, Ryan (4 May 2023). "Scarlet Deer Inn an action adventure made with embroidered graphics". whynowgaming.com. Retrieved 25 May 2023.
  6. ^ Sulková, Kristýna. "Česká hra Scarlet Deer Inn je nově vyšívaná". Vortex. Retrieved 25 May 2023.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]