ویچەرەکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
The Witcher
بەرگی کۆتا ئاواتەکە


دانەرAndrzej Sapkowski
وڵاتPoland
زمانPolish
چەشنFantasy
بڵاوکەرەوەSuperNowa
بڵاوکراوەتەوە1986–2013
بە ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە2007–2018 by Hachette
ژمارەی کتێبەکان8

ویچەرەکە (بە پۆڵەندی: Wiedźmin، بە ئینگلیزی: The Witcher) زنجیرەیەک لە شەش ڕۆمان و ١٥ کورتە چیرۆکی فەنتازیایە لەلایەن نووسەری پۆڵەندی ئەندرێ ساپکۆسکی نووسراوە. زنجیرەکە بەدەوری «ویچەر» جێراڵت لە ڕیڤیاوە دەسوڕێتەوە. لە کارەکانی ساپکۆسکیدا، «ویچەر» دڕندە ڕاوکەرن کە لە منداڵییەوە توانای سەروسروشتی بەدەستدێنن بۆ شەڕکردن لەگەڵ دڕندەکاندا. ویچەر بە چیرۆکێکی کورت لە ساڵی ١٩٨٦دا دەستی پێکرد کە ساپکۆسژی چووە پێشبوڕکێیەک لەلایەن فانتاستیکا ڕێکخرابوو، و بۆ یەکەم جار وەک نووسەر دەرکەوت. لەبەر داوای خوێنەران، ساپکۆسکی ١٤ چیرۆکی تری نووسی پاشان دەستی بە زنجیرە ڕۆمانەکانی کرد لە ١٩٩٤دا. ئەو ساڵی یەک کتێبی دەنووسی تا ئەو کاتەی پازدەمی کۆتا دانە لە ١٩٩٩ دەرچوو. ڕۆمانێکی تەواوکەر، وەرزی ڕەشەباکان، لە ٢٠١٣ بڵاوکرایەوە.

کتێبەکان وەک خاوەنی کەڵت لە پۆڵەندا و وڵاتەکانی ئەورووپای ناوەندی و ئەوروپای ڕۆژهەڵات ئاماژەی بۆ کراوە.[١][٢] بۆ ٣٧ زمان وەرگێڕدراوە و لەگەڵ گەشتن بە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا ١٥ میلیۆنی لە سەرانسەری جیهان لێ فرۆشراوە.[٣] زنجیرەکە بۆ فیلم (زە هێکسەر) و دوو زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی (زە هێکسەر و ویچر) و سیانەیەکی یاریی ڤیدیۆیی (زە ویچەر، زە ویچەر ٢: تیرۆرکەری پاشاکان، زە ویچەر ٣: وایەڵد هەنت) و زنجیرەیەک وێنەی نەخشێندراو گۆڕا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ iMeshup (2018-11-29). "Gamedev glory: "The Witcher" and CD Projekt Red". iMeshup (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-11-21.
  2. ^ Whitbrook, James (June 21, 2015). "How To Get Into The Witcher Novels". Io9 (بە ئینگلیزی). Archived from the original on November 5, 2018. Retrieved November 4, 2018.
  3. ^ Holbrook, Damian (December 10, 2019). "'The Witcher's Henry Cavill Says 'Tough' Geralt Has a 'Heart of Gold'". TV Insider (بە ئینگلیزی). Retrieved June 23, 2021.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

زنجیرە ڕۆمانەکان
زنجیرەی یاریی ڤیدیۆیی