میرنشینی ئومولقیوەین
میرنشینی ئومولقیوەین
إِمَارَة أم القیوین ئیمارەتی ئومولقیوەین | |
---|---|
پۆتانەکان: 25°59′11″N 55°56′24″E / 25.98639°N 55.94000°Eپۆتانەکان: 25°59′11″N 55°56′24″E / 25.98639°N 55.94000°E | |
وڵات | میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان |
کورسی | ئومولقیوەین |
دەسەڵات | |
• جۆر | پاشایەتیی ڕەھای فیدڕاڵی ئیسلامی |
• فەرمانڕەوا | سعوود کوڕی ڕاشید ئەلموعەللا |
• شازادەی جێنشین | ڕاشید کوڕی سعوود کوڕی ڕاشید ئەلموعەللا |
ڕووبەر | |
• گەورەشار | ٧٥٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٩٢ میلی چوارگۆشە) |
• پلە | ٦ەم |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٧) | |
• پلە | ٧ەم |
• گەورەشار | ٧٢٬٠٠٠ |
تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی (GDP) | |
• تێکڕا | US$ ٠٫٧ ملیارد دۆلاری ئەمریکی (٢٠٢٣) |
ناوچەی کاتی | UTC+٤ |
میرنشینی ئومولقیوەین (بە عەرەبی: إِمَارَة أم القيوين) یەکێکە لە میرنشینەکانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان[٢][٣][٤] کە لە باکووری ئەم وڵاتەدا ھەڵکەوتووە. دووەم بچووکترین و کەم دانیشتووترین میرنشینی وڵاتەکەیە[٣][٥][٤][٦] و لەگەڵ کەنداوی فارس ھاوسنوورە. میرنشینی ئومولقیوەین لە نێوان میرنشینەکانی ڕەئسولخەیمە و شارجە لە کەناری ڕۆژاوادا ھەڵکەوتووە و لە درێژەی ڕێڕەوی بازرگانیی گرنگی نێوان ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ھیندستاندا جێی گرتووە.[٧][٨] ئومولقیوەین بە ٢٤ کیلۆمەتر کەناری دەریای ھەیە.[٦][٧][٩]
میرنشینی ئومولقیوەین لە ساڵی ١٧٧٥دا دامەزرا، ئەو کاتە شێخ مەجید ئەلموعەللا ئومولقیوەینی وەکوو شێخنشینییەکی سەربەخۆ دامەزراند.[٨] ئێستا ئەم میرنشینە لەلایەن سعوود کوڕی ڕاشید ئەلموعەللا بەڕێوە دەچێت. لە ئێستادا ڕاشید کوڕی سعوود کوڕی ڕاشید ئەلموعەللا شازادەی جێنشینە و عەبدوڵڵا کوڕی ڕاشید ئەلموعەللا جێگری فەرمانڕەوایە. لە ساڵی ٢٠٠٧دا، ژمارەی دانیشتووانی میرنشینەکە ٧٢٬٠٠٠ کەس بووە و ڕووبەرەکەی ٧٧٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە.[١٠][٤][٨][١١][٩]
میرنشینی ئومولقیوەین بەشی سەرەکیی شاری کەناراوی ئومولقیوەین و شارۆچکەی فەلەج ئەلموعەللا لەخۆدەگرێت کە نزیکەی ٣٠ کیلۆمەتر لە کەناراوەکانەوە دوورە.[١٠][٨] ژمارەی دانیشتووانی میرنشینەکە بەپێی سەرژمێریی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥، ٤٩،١٥٩ کەس بووە. شاری ئومولقیوەین پایتەختی میرنشینەکەیە.[٧][٥][١٢]
بە پێچەوانەی ھەندێک لە دراوسێکانییەوە، ئومولقیوەین ھیچ دۆزینەوەیەکی بەرچاوی نەوت و گازی لە خاکەکەیدا نەکردووە و پشت بە داھاتی ھۆتێلەکان، پارکەکان، گەشتیاری،[١٣] ماسیگرتن، چالاکییە بازرگانییە گشتییەکان[١٤] و ھەروەھا ناوچەی ئازادی ئومولقیوەین[١٥] ھەڵکەوتوو لە بەندەری ئەحمەد کوڕی ڕاشیددا دەبەستێت.[٦]
کۆمەڵێک دەستپێشخەری و ستراتیژی حکوومەت دانراون بۆ ھاندان بۆ گەشەکردنی چالاکییە بازرگانی و پیشەسازییەکان لە میرنشینەکەدا، لەوانە ھەنگاوێکی ساڵی ٢٠١٨ بۆ کەمکردنەوەی کرێی حکوومەت بۆ بازرگانی و دەستبەرداربوون لە غەرامە و پێشێلکارییەکان کە بەسەر ئەو بازرگانانەدا دەگیرێن کە مۆڵەتی بازرگانییان نوێ نەکردبووەوە.[١٦][٦][١٧]
دانیشتووان
[دەستکاری]دانیشتوانی مێژوویییانە | ||
---|---|---|
ساڵ | دان. | ±% |
١٩٨٠ | ١٢٬٤٢٦ | — |
١٩٨٥ | ١٩٬٢٨٥ | +55.2% |
١٩٩٥ | ٣٥٬٣٦١ | +83.4% |
٢٠٠٥ | ٤٩٬١٥٩ | +39.0% |
٢٠١٠ | ٥٩٬٠٠٠ | +20.0% |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «TelluBase—UAE Fact Sheet (Tellusant Public Service Series)» (PDF). Tellusant. لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «48 interesting facts for the UAE's 48th National Day». gulfnews.com (بە ئینگلیزی). ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Where on Earth is Umm al Qaiwain?». BBC News. 2015-04-17. لە ڕەسەنەکە لە 21 September 2021 ئەرشیڤ کراوە. لە 2021-09-20 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|archive-date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا ب «Umm al-Quwain». whichschooladvisor.com. لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Umm Al Quwain - The Official Portal of the UAE Government». u.ae. لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب پ «A Guide on Setting up a Business in Umm Al Quwain» (PDF). لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب «Emirate of Umm Al Quwain». www.ourallegiancetokhalifa.com. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب پ «Emirate of Umm Al Quwain UAE - Tourist Information and Attractions». www.guide2dubai.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ ئ ا United Arab Emirates Land Ownership and Property Laws Handbook Volume 1 Strategic Information and Dubai Property Laws. International Business Publications USA. June 2015. ISBN 978-1-4387-6019-3. لە 11 December 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 11 December 2022 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا Heard-Bey، Frauke (2005). From Trucial States to United Arab Emirates: a society in transition (1941-). London: Motivate. ISBN 978-1-86063-167-2. OCLC 64689681.
- ^ «Emirate of Umm Al Quwain». www.ourallegiancetokhalifa.com. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Top 10 things to do in Umm Al Quwain: History, Sports & More | MyBayut». A blog about homes, trends, tips & life in the UAE | MyBayut. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Umm Al Quwain - The Official Portal of the UAE Government». government.ae. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Nair، Manoj (2011-04-07). «Tourism and trade the top priorities in Umm Al Quwain». GulfNews. لە ڕەسەنەکە لە 24 July 2018 ئەرشیڤ کراوە. لە 2018-07-24 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «UAQ Free Trade Zone | Business Licences | Umm Al Quwain, Dubai, Sharjah, Abu Dhabi, Ajman & RAK :: uaq ftz». uaqftz.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Staff Report (2018-05-05). «Umm Al Quwain to slash cost of doing business in emirate». GulfNews. لە ڕەسەنەکە لە 24 July 2018 ئەرشیڤ کراوە. لە 2018-07-24 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Umm Al Quwain Vision 2021 - The Official Portal of the UAE Government». u.ae. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە میرنشینی ئومولقیوەین تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی ئەمەریکایییان ھەیە (en-us)
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using Lang-xx templates
- پاشایەتییە ئیسلامییەکان
- شوێنە کەناراوییەکانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان
- کەنداوی فارس
- شارەکانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان