میخائیل بۆلگاکۆڤ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
میخائیل بۆلگاکۆڤ

میخائیل بۆلگاکۆڤ ناوی تەواوی میخائیل ئەڤانیسیڤتس بۆلڤاکۆڤ (ماوەی ژیان ١٥ی ئایاری ١٨٩١ لە کیێڤ١٠ی ئازاری ١٩٤٠ لە مۆسکۆ) تاکوو چیرۆک نووس شانۆ نووسێکی ڕووسی بووە و وکو پزیشگ کاری کردووە، منداڵی و گەنجێتی لەشاری کییف بەسەربردوووە، ساڵی ١٩٠٩ چۆتە زانکۆی کییف و لەبەشی پزیشکی وەرگیراوە و ساڵی ١٩١٦ تەحەڕوجی کردووە و بڕوانامەی پزیشکی بەدەستھێناوە، سەرەتا لە نەخۆشخانەکانی سەر بە مانگی سوور کاری کردووە دواتر کراوە بەسەرباز و لەچەند لادێیەک وەکو پزیشک کاری کردووە و کۆمەڵێک چیرۆکی نووسیوە لەژێر ناونیشانی یادگاری پزیشکە گەنجەکە. میخائیل بۆلگاکۆڤ دوای ئەوەی وەکو پزیشک بۆ ماوەیەکی زۆر خزمەتی سەربازی کردووە وازی لە پزیشکی ھێناوە و ژیانی خۆی تەرخان کردووە بۆ نوسینەوەی شتی وێژەیی، لەنێوان ساڵی ١٩٢٠ بۆ ١٩٢١ لەشاری ڤلادیقۆقاز لە بەڕێوەبەرایەتی ھونەر کاری کردووە و ٥ شانۆگەری بەرھەمھێناوە و سێنیان دەرھێنانیان بۆ کراوە و نمایشکراون دواتر ئەو ساڵانەی کە لەم شارە بەسەری بردوون کردوێتی بە چیرۆکێکی دوورودرێژ و لەساڵی ١٩٢٣ بڵاوی کردۆتەوە. میخائیل بۆلگاکۆڤ لەدوای شەڕی ناوخۆوە لە ساڵی ١٩٢٣ لە مۆسکۆ جێگیربووە و تادوا ژیانی ھەر لەوێ ماوەتەوە، سەرەتای ژیانی لەمۆسکۆ زۆر سەخت بووە، ناچار بووە ھەموو ئیشێک بکات تاکو بژێوی ژیانی خۆی دابین بکات لەگەڵ ئەوەشدا وردە وردە ووتاری بۆ ڕۆژنامەکان نووسیوە تاکو لە ڕۆژنامەی ناکانۆنی گۆشەی ئەدەبیان بۆ تەرخان کردووە و لەماوەی ساڵی ١٩٢٢ زۆربەی زۆری چیرۆکەکانی لەو گۆشەیەدا بڵاوکردۆتەوە. میخائیل بۆلگاکۆڤ لەدوا ساڵەکانی ژیانی زۆر دڵگران بووە وا ھەستی کردووە ژیانی ھونەری سەرکەوتوو نەبووە و بەفیڕۆ چووە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەدەوام بووە لەنووسین و شتی زۆر جوانی لەدوای خۆی بەجێھێشووە و لە ١٠ مارسی ساڵی ١٩٤٠ لەمۆسکۆ ماڵئاوایی لەژیان کردووە.

سەرچاوە[دەستکاری]