میتافیزیکی سۆفیگەری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گۆڕی شێخ عەبدولقادری گەیلانی، بەغدا

میتافیزیکی سۆفیگەری ناسراو بە یەکێتیی بوون (بە عەرەبی: وحدة الوجود‎) ڕێبازێکی فەلسەفییە کە دەڵێت خودا و سروشت یەک ڕاستین، و خودا بوونی ڕاستەقینەیە، و خودا بە وێنەی ئەم جیھانە دروستکراوە دەزانن، بەڵام کۆی دەرکەوتە مادییەکان ئەوەیە بوونی خودا ڕادەگەیەنێت بەبێ ئەوەی بوونێکی سەربەخۆی (ذاتي) ھەبێت. بیرۆکەیەکی کۆنە کە لەلایەن ھەندێک عیرفانییەوە زیندوو کراوەتەوە وەک: ئیبن عەرەبی، ئیبن فارز، ئیبن سەبعین، ئەلتەلمیسانی، کە لەژێر کاریگەری فەلسەفەی نیووپلاتۆنی و فەلسەفەی ستۆیکەکاندا بوون.

بۆچوونەکان[دەستکاری]

ھەندێک لە زانایانی ئەھلی سوننە و جەماعەت ئەوانەی باوەڕیان بە میتافیزیکی سۆفیگەری ھەیە بە ھەڵگەڕاوەی دەزانن کە لە ئایینی ئیسلام دەرچوون.[١] [٢] [٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ابو العلا عفيفي ، الملامتية ، دار الكتب الجامعية ، الاسكندرية ، 1955 ص 43
  2. ^ الصوارم الحداد القاطعة لعلتئق أرباب الاتحاد، الشوكاني، محمد الحلاق، دار الهجرة، الأولى، 1410ه-1911م، ص 64.
  3. ^ الرد على القائلين بوحدة الوجود، الملا علي القاري، ص 145.