موراد میرزایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
موراد میرزایی

لەدایکبوون١٩٥٩
مەرگ١٩٨٣
ھۆکاری مەرگلە شەڕ و پێکدادان
نیشتەجێیکرماشان
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترکاک حەیدەر
پیشەموعەلم
حیزبی سیاسیڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران


موراد میرزایی ناسراو بە کاک حەیدەر ( ١٩٥٩ لە گوندی تەختی بەستام لە پارێزگای ئیلام - ١٩٨٣ لە بۆکان) تێکۆشەری سیاسی و موعەلمێکی شۆڕشگێڕی کورد بوو کە وەکوو ئەندامی ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران چالاکیی دەکرد.[١]

ژیان[دەستکاری]

موراد میرزایی لە ساڵی ١٩٥٩ لە گوندی تەختی بەستام لە بەشی ناوەندیی شارستانی چەرداوڕ لە پارێزگای ئیلام لە دایک بوو. لە تەمەنی منداڵیەوە بۆ وانەخوێندن چوو بۆ شاری کرماشان و ھەر لەو شارەش کۆتایی بە خوێندنەکەی دا و وەکوو موعەلم لە مەزرینگەی پەروەردەی کرماشان بە کار گیراو. لەو سەردەمە بوو بە موعەلمی گوندەکانی دەوروبەری شاری کرماشان و لەم قۆناخە لەگەل ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران ئاشنا بوو. بە دوای شۆڕشی بەھمەنی ١٩٧٩ی ئێران شوێنی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی حکۆمەتی ئێران ھەڵکرا و بەناچار چوو لە ڕێزەکانی ڕێکخراوەی فیدایی کە لەو کاتە ھێزەکانی لە ژێر ناوی پێشمەرگەی فیدایی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان خەریکی شەڕ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بوون. موراد میرزایی لەو ڕێکخراوە بە ناوی کاک حەیدەر ناسرابوو و لە خەباتەکان و ئۆپراسییۆنەکان بەشداریی دەکرد. لە ئاکامدا موراد میرزایی لە شەڕ و پێکدادانێک لە جادەی سەقز-بۆکان لەگەڵ دە پێشمەرگەی فیداییی دیکە لە ڕۆژی ١٢ی شوباتی ١٩٨٣ لە لایەن ھێزەکانی چەکداری کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراو.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا http://www.iranian-fedaii.de/1-Shohada/Main%20Page%20Shohada.html ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران: ژیاننامەی شەھیدەکانی فیدایی؛] سەردان لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩.