مناڵانی کار

مناڵانی کار ئاماژە بە کارپێکردنی زۆرەملی بە مناڵانی ژێر تەمەنی ١٨ ساڵ دەوترێ کەببێتە ھۆی ئەوەی مناڵ لە سیستمی پەروەردە وخوێندن و قوتابخانە دووربکەوێتەوە و جگە لەمەش تەمەنی مناڵی بە فیڕۆ بڕوات و مافەکانی مناڵ بوون لەدەست بدات. ھەروەھا بەھۆی کارکردنییەوە لە باری جەستەیی، دەروونی، ئەخلاقی و کۆمەڵگایی ئازاری پێبگات و تووشی خەسار ببێت.[١] ئیشکردن بە مناڵان لەلایەن زۆربەی ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکانەوە قەدەغە کراوە و وەک تاوان ئەژمار دەکرێت.[٢]
ھەموو جۆرە کارێک بە کاری زۆرەملی بۆ مناڵانئەژمار نەکرێت، بۆ نموونە کارگەلێک وەک: ئیشی ھونەری و فێرکاری لە پۆلە تایبەتەکاندا، کارکردن لەبەردەست باوکدا لە ڕۆژانی پشوودا.[٣][٤][٥]
مناڵانی کار لە کاتە جیاوازەکانی مێژوودا کاریان لێکێشراوەتەوە. پێش ساڵەکانی ١٩٤٠ مناڵانێکی زۆر لە تەمەنکانی ٥ بۆ ١٤ ساڵلە ئەورووپا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا و وڵاتە داگیرکراوەکانی دەستی ھێزە ئەورووپییەکان دا لە مەزرا کشتوکاڵییەکان و بیناسازی، کارگە و کارخانەکان، کانەکان (وەک کانی بەرد و خەڵوز و زێر و ھتد)، فڕۆشتنی ڕۆژنامە. کارکردنی شەوانە بە شێوەی ١٢ کاتژمێری لە کارگەکاندا تا کازیوە، کاریان پێکراوە.[٦][٧]
لە وڵاتانی لە حاڵی پێشکەوتندا کە ڕیژەی نەداری و نەبوونی ھەڵی خوێندن بەڕچاوە، دیاردەی مناڵانی کار بەربڵاوترە. لە لە ساڵی ٢٠١٠ دا وڵاتانی ئەفریقای ڕەش زۆرترین ڕێژەی مناڵانی کاری تیا تۆمار کراوە، لەم وڵاتانە لەگەڵ چەندین وڵاتی تری ئەفریقایی ڕێژەی لە سەدا ٥٠ی مناڵانی ٥ بۆ ١٤ ساڵ خەریکی ئیشکردنن.[٨]
بەپێی ئامارەکانی بانکی جیھانی ڕێژەی دیاردەی مناڵانی کار لە دنیادا لە نێوان ساڵەکانی ١٩٦٠ بۆ ٢٠٠٣ دا ١٠ بۆ ٢٥ لەسەد نزمبوونەوەی بوخۆیەوە بینیوە.[٩] بەم پێیەش ھێشتا کۆی گشتی مناڵانی کار لە دنیادا لە ئاستێکی بەرزدایە. بە وتەی یونیسێف و ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی کار لە ساڵی ٣٠١٣ دا، ١٦٨ ملیۆن مناڵی تەمەن ٥ بۆ ١٧ ساڵ لە سەرانسەری دنیادا گیرۆدەی دیاردەی مناڵانی کار بوون.[١٠]
پێشینە و مێژوو
[دەستکاری]شۆڕشی پیشەسازی
[دەستکاری]
لە درێژایی شۆڕشی پیشەسازیدا مناڵانی تەمەن ٤ و تەنانەت مناڵتریش لە کارگەو کارخانەکاندا لە ھەلومەرجێکی نالەبار و مەترسیدار و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا کوشندە کاریان دەکرد.[١١] بەپێی ئەم تێگەیشتنە بەکارھێنانی مناڵان وەک کرێکار لە وڵاتە دەوڵەمەندەکان وەک پێشێلکردنی مافی مرۆڤ دێتە ئەژمار و قەدەغە کراوە، لەحاڵێکدا ھەندێک لە وڵاتە فەقیرەکان لەوانەیە ڕێگە بدەن یان بێدەنگ بن بەرامبەر بە کاری مناڵان. دیاردەی مناڵانی کار دەتواندرێت پێناسە بکرێت بۆ ئەو مناڵانەی کەمترین تەمەنی یاساییان ھەیە و بە شێوەی تەواو-کاتی[١٢] کار دەکەن.
ئێران
[دەستکاری]بەپێی ئامارەکان زیاتر لە ٢٥٠ ملیۆن کەس لەو مناڵانەی (٥ بۆ ١٤ ساڵ) کە تەمەنیان نەگەیشتووەتە تەمەنی یاسایی بۆ کار کردن و کار دەکەن، لە وڵاتانی پەرەئەستێندان. ئەگەر کۆتایی تەمەنی مناڵی بەپێی جاڕنامەی مافەکانی مناڵ ژێر ١٨ ساڵان بەرچاو بگیرێت، ساڵی ٢٠٠٢ زیاتر لە ٣٥٠ ملیۆن مناڵ و تازە لاو لەباتی خوێندن کاریان کردووە. لە ئێرانیشدا ھەژماری مناڵانی کار لەبەر ھۆکاری جۆراوجۆر ڕوو لە زیادبوونە بەڵام ئامارێکی تەواو لەسەر ئەو مناڵانە بەردەست نییە. لە تاران ئاماری زیاتر لە ٢٠ ھەزار مناڵی کار پشتڕاست کراوەتەوە. بەپێی خەمڵاندنی ڕێکخراوەی جیھانیی کار ساڵی ١٩٩٥ زیاتر لە سەتا ٧١٫٤ی مناڵانی نێوان ١٠ بۆ ١٤ ساڵی ئێرانی لە باری ئابوورییەوە چالاکن.
ھەژماری مناڵانی کار لە تاران بەشێوەیەکی بەرچاو لە شوێنەکانی دیکە زیاترە. لەو پلانە کورتخایەنانەی کە بۆ ئەم پرسە داڕێژراون، بەڕێوەبەرانی وەک شارەوانی، ڕێکخراوەی بێھزیستی و ھێزە ئینتیزامییەکان زۆربەی ئەو مناڵانەیان کۆ کردووەتەوە و چاودێریان دەکەن. ڕاپۆرتەکان دەڵێن ئاپوورەی ئەو مناڵانە ڕوو لە زیادبوونە و کۆکردنەوە کاتییەکان ناتوانێ ڕێچارێکی تەواو بۆ ئەو پرسە بێت. ئەم تاقمە بەھۆی ئامادەبوونی بەردەوام لە شوێنە قەرەباڵغەکان و یان چالاکیکردن لە بواری دووبارەبەکارھێنانەوەی زبڵەکان مەترسییان لەسەرە و تووشی نەخۆشینی جۆراوجۆر دەبن.
کامیل ئەحمەدی توێژەر و مرۆڤناسی کورد کە لەسەر ئەم بابەتە لە شاری تاران توێژینەوەی کردووە و دوو بەرھەمی لەسەر ئەم مژارە بە ناوەکانی «ئاسەواری چەوساندنەوە لە جیھانی مناڵی» و «تاڵانی مناڵی» ھەیە، لەمبارەوە دەڵێت:
کوردستان
[دەستکاری]ڕۆژھەڵاتی کوردستان
[دەستکاری]- کرماشان: بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوەی بێھزیستیی پارێزگای کرماشان ٨٠٠ بۆ ١٠٠٠ مناڵی کار ساڵی ٢٠٢١ لەو پارێزگایە کاریان کردووە.[١٣]
- سنە: بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٨ ژمارەی مناڵانی کار لە شاری سنە ١٨٣ کەس خەمڵێندراوە کە ئەڵبەت ئامارە فەرمییەکان ئەم ژمارەیان تا ٥٠٠ کەسیش خەمڵاندووە چونکە بەشێک لەو مناڵانە لەژێر چاوەدێری ڕێکخراوەی دیکە بێجگە بێھزیستین. ئازاد ھاشمی بەڕێوەبەری ڕێکخراوەی خێرخوازی شەمیم لەوبارەوە دەڵێت وێڕای ئەمانەش ژمارەیەکی دیکەی مناڵان لە کارگەکان کار دەکەن و کۆی گشتی تا ٢٠٠٠ کەس بەرز دەبێتەوە.[١٤]
- ئیلام: ئامارەکانی ڕێکخراوەی بێھزیستی لە ساڵی ٢٠٢٢ ژمارەی مناڵانی کار لە پارێزگای ئیلام وەک ٢١٠ کەس دەخەمڵێنن.[١٥]
- ئازربایجانی ڕۆژاوا: بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەی بێھزیستی پارێزگای ئازربایجانی ڕۆژاوا ساڵی ٢٠٢٢ و لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت لە مەودایەکی دوو ساڵەدا و لە دوو دەرفەتی جیاوازدا جارێک ٥٠ مناڵی کار و جارێکی دیکەش ٢٩٩ مناڵی کار کەوتوونەتە ژێر چاوەدێری ئەو ڕێکخراوەیە.[١٦]
باشووری کوردستان
[دەستکاری]بەگوێرەی دوایین ئاماری مناڵپارێزی کوردستان، لە ھەرێمی کوردستان ھەزار و ٢٤٨ مناڵ لە بازاڕ و شەقامەکاندا کار دەکەن. دابەشبوونەکە بەم شێوەیەیە:
- دھۆک ٥٦٠ مناڵ
- ھەولێر ٥٠٨ مناڵ
- سلێمانی ١٨٠ مناڵ
- ھەڵەبجە ٠ مناڵ
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «What is child labour?». International Labour Organisation. ٢٠١٢.
- ^ «International and national legislation - Child Labour». International Labour Organisation. ٢٠١١.
- ^ «Labour laws - An Amish exception». The Economist. ٥ی شوباتی ٢٠٠٤.
- ^ Larsen، P.B. Indigenous and tribal children: assessing child labour and education challenges. International Programme on the Elimination of Child Labour (IPEC), International Labour Office.
- ^ «Council Directive 94/33/EC of 22 June 1994 on child labour». EUR-Lex. ٢٠٠٨.
- ^ Cunningham and Viazzo. «Child Labour in Historical Perspective: 1800-1985» (PDF). UNICEF. ژپنک ٨٨-٨٥٤٠١-٢٧-٩. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Hugh Hindman (٢٠٠٩). The World of Child Labour. M.E. Sharpe. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٦٥٦-١٧٠٧-١.
- ^ «Percentage of children aged 5–14 engaged in child labour». UNICEF. ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Norberg, Johan (2007), Världens välfärd ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. (Stockholm: Government Offices of Sweden), p. 58
- ^ «To eliminate child labour, attack it at its roots, UNICEF says». UNICEF. ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ name="Thompson">E. P. Thompson The Making of the English Working Class, (Penguin, 1968), pp. 366–7
- ^ (full-time)
- ^ «1000 "کودکِ کار" در کرمانشاه داریم / با تکرار چرخه کار این کودکان مواجهیم». ایسنا (بە فارسی). ٥ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «وضعیت تلخ کودکان کار و خیابانی در کردستان؛ قصه کودکانی که آرزوهای بزرگ در سر دارند - تسنیم». خبرگزاری تسنیم | Tasnim (بە فارسی). لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «حمایت بهزیستی ایلام از خانواده های کودکان کار». www.irna.ir. لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «پذیرش ۵۰ کودک کار در مراکز تحت نظارت بهزیستی در آذربایجان غربی». خبرگزاری ایلنا (بە فارسی). ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢. لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.