مزگەوتی گەورە (ئاکرێ)
ڕواڵەت
مزگەوتی گەورەی ئاکرێ یەکێکە لە مزگەوتە دێرینەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان، دەکەوێتە شارۆچکەی ئاکرێ لە پارێزگای دھۆک، ساڵی ٢٠ی کۆچی دروستکراوە لەکاتی ھاتنی ئاینی ئیسلام بۆ ناوچەکە. چەندین جار نۆژەنکراوەتەوە و دوایین جار وەزارەتی ئەوقافی عێراقی لەساڵی ١٩٦٥ی زاینی (١٣٨٤ی کۆچی) نۆژەنی کردووەتەوە.
ڕووبەری مزگەوتەکە دەگاتە ٣٠٠٠ مەتری چوارگۆشە، خوێندنگەیەکی ئاینی فەرمی تێدایە و پەیمانگایەکی زانستە ئیسلامییەکانی بەتەنیشتەوەیە.
مزگەوتی گەورەی ئاکرێ ناوبانگێکى گەورەی ھەیە بەتایبەت کە مێژووەکەی بۆ یاتر لە ١٤ سەدە دەگەڕێتەوە، ئێستا مزگەوتە پێنج نوێژە نووسراوەکە و نوێژی ھەینی و دوو چێژنەکەی تێدا ئەنجام دەدرێت.
سەرچاوە
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «الجامع الكبير (عقرة)»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مزگەوتی گەورە (ئاکرێ) تێدایە. |