بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مزگەوتی گەورەی سلێمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مزگەوتی گەورەی سلێمانی
وێنەیەک تایبەت بە بابەتەکە مزگەوتی گەورەی سلێمانی
زانیاری گشتی
شار سلێمانی
وڵات ئاڵای کوردستان ھەرێمی کوردستان، عێراق
بنیاتنەری مزگەوت ئیبراھیم پاشای بابان
تایبەتمەندییەکان
ژمارەی منارە ٢

مزگەوتی گەورەی سلێمانی دروستکەری ئیبراھیم پاشای بابان بووە کە دروستکەری شاری سلێمانی بووە گەورەترین و بەناوبانگترین مزگەوتی سلێمانی بووە، یەکەم مامۆستای ئەم مزگەوتە شێخ مارفی نۆدێ بووە، پاش کاک ئەحمەدی شێخ سەید غەوسە و شێخ محێدینی سەید غەوسە خەتیبی بوو، لە زەمانی کاک ئەحمەد دا حاجی مەلا عەزیزی دێلێژەیی کراوە بە واعیز، لە سەردەمی شێخ مەحموودی نەمردا شوێنی کڵپەسەندنی جۆشی نیشتمانپەروەریی بووە، تەرمی کاک ئەحمەدی شێخ و شێخ مەحموودی نەمر لەوێ نێژراون. یەکەم مزگەوت بووە کە نوێژی ھەینی تیا کراوە و گۆڕی پاشاکانی بابان لەوێیە. یەکەم منارە لە سلێمانی لەم مزگەوتەدا دروست کراوە لەسەر بڕیاری سوڵتانی عوسمانی سوڵتان عەبدولحەمید لە ساڵی ١٣٠٨ی کۆچی، لە ساڵی ١٩٩٨دا لەسەر ئەرکی ھەڤاڵ مام جەلال مەرقەدی کاک ئەحمەدی شێخ و شێخ مەحموودی نەمر تەعمیر کرا و قوببەیەکی جوان و قەشەنگی بۆ دروست کرا.

ئەلبووم

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]