محەممەد تەباتەبایی
محەممەد تەباتەبایی | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ٢٢ی کانوونی یەکەمی ١٨٤٢ ![]() کەربەلا ![]() |
مەرگ | ٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٢٠ ![]() تاران ![]() |
پیشە | شەرعزان ![]() |
میرزا سەید محەممەد تەباتەبایی (بە فارسی: آیت اللە میرزا سید محمد طباطبائی؛ ٢٢ی کانوونی یەکەمی ١٨٤٢–٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٢٠) کەسایەتی ئایینی شیعە و ڕێبەری دیاری ئایینی بزووتنەوەی دەستووری مەشرووتە دژی دەسەڵاتی ناسرەدین شای قاجار لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەم.[١]
ژیان
[دەستکاری]سەید محمد تەباتەبائی، لە ساڵی ١٢٥٨ھجری لە شاری کەربەلا لەدایکبووە، لە سەردەمی ناسرەدین شا قاجار، توێژەری ئایینی بووە کاتێک کوڕی ھەشت ساڵان بوو چوو بۆ تاران سەیید محەممەد دەستی کرد بە خوێندنی زانستە ئیسلامییەکان لەسەر دەستی باوکی و زانستپەروەرانی تری ئەو سەردەمەی خۆی. پاشان چوو بۆ شاری سامەڕا و خوێندنی لەلای محەممەد حەسەنی شیرازی تەواو کرد. ساڵی ١٣٠٣ھجری لەسەر داوای پرۆفیسۆری میرزا ی شیرازی گەڕایەوە تاران. لە ساڵی ١٩٢٠ لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا لە تاران دەمرێت و لە گۆڕی شا عەبدولعەزیم ئەلحەسەنی بەخاک سپێردرا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ فرھاد دفتری، تاریخ الإسلام الشیعی، دار الساقی. ٩ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.