بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیقبال لاھووری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە محەممەد ئیقباڵی لاھوڕیەوە ڕەوانە کراوە)
محەممەد ئیقبال
ناوەکانی ترھۆزانڤانی ڕۆژاوا
لەدایکبوون٩ی تشرینی یەکەم، ١٨٧٧
مردن٢١ی نیسانی ١٩٣٨(١٩٣٨-٠٤-٢١) (٦٠ ساڵ ژیاوە)
نەتەوەھندی-بەریتانی
کتێبەکانڕازەکانی خودبوون
ھێماکانی لە خۆبووران
پەیامی مەشریق
زەبووری عەجەم
ماڵپەڕwww.allamaiqbal.com

محەممەد ئیقبال (٩ی تشرینی یەکەم، ١٨٧٧ – ٢١ی ئازار، ١٩٣٨) کە بە شێوەیەکی باو بە عەلامە ئیقباڵ ناسراوە، شاعیر، فەیلەسوف، ڕامیار (سیاسی)، ئەکادیمی و پارێزەر و زانای موسوڵمانی ھیندستانی بەریتانی بوو، کە بە ئیلھامبەخشی بزووتنەوەی پاکستان دادەنرێت. ھەروەھا بە «باوکی ڕۆحی پاکستان» ناودەبرێت. ھەر وەک چۆن بە یەکێک لە گرنگترین ھێماکانی وێژەی ئوردو دادەنرێت؛ کە کارە ئەدەبییەکانی بە ھەردوو زمانی ئوردو و فارسی بووە.

ئیقباڵ وەک شاعیرێکی دیار جێگای سەرنجی پاکستانییەکان، ئێرانییەکان، ھیندییەکان، بەنگلادیشییەکان، سریلانکییەکان و زانا نێودەوڵەتییەکانی تر بووە لە بواری وێژەییدا. ئەگەر چی ئیقباڵ زیاتر وەک شاعیرێکی گەورە ناسراوە، ئەو لە ھەمان کاتدا «بیریارێکی فەلسەفی ئیسلامە لە سەردەمی مۆدێرندا.»یەکەمین کتێبی شیعری ئەو، ڕازەکانی خودبوون (اسرار خودی) بە زمانی فارسی بڵاوکرایەوە لە ١٩١٥، و کتێبە شیعرییەکانی تریشی لەوانە: ھێماکانی لە خۆبووران (ڕموز بی خودی)، پەیامی مەشریق (پیام مشرق)، و زەبووری عەجەم (زبور عجم). لە نێوان کارە شیعرییەکانی تریدا ناسراوترین کارەکانی بەزمانی ئوردو بانگی دارا، بالی جبریل، زەربی کەلیم و بەشێک لە ئەرمەغانی حیجاز. لە پاڵ شیعرە فارسی و ئوردووەکانیدا، وتار و نامەکانی بە زمانی ئوردو و ئینگلیزی کاریگەرییەکی زۆریان ھەبووە لە ڕووی کلتوری و کۆمەڵایەتی و ئایینی و ململانێ سیاسییەکاندا.

لە ساڵی ١٩٢٢دا، خەڵاتی ڕێزلێنانی لەلایەن پاشا جۆرجی پێنجەمەوە پێدرا و نازناوی (سێر-Sir)ی پێبەخشرا، کاتێک کە لە لەندەن خەریکی خوێندنی یاسا و فەلسەفە بوو، بوو بە ئەندام لە لقی کۆمەڵەی گشتی موسوڵمانانی ھیند. دواتر، لە دانیشتنی کانوونی یەکەمی ١٩٣٠ی کۆمەڵەی گشتی موسوڵمانانی ھینددا، گرنگترین وتاری سەرۆکایەتی خۆی پێشکەشکرد کە بە ناوی وتاری ئەڵڵائاباد دەناسرێت، کە لەم وتارەدا بابەتی دروستکردنی وڵاتێکی موسوڵمانی لە باکووری ڕۆژاوای ھیندستاندا خستەڕوو.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

    کتێبنامە

    [دەستکاری]
    • Shafique، Khurram Ali (٢٠١٤). Iqbal: His Life and Our Times. ECO Cultural Institute & Iqbal Academy Pakistan. ژپنک ٩٧٨-٠-٩٥٧١٤١٦-٦-٧.
    • Ram Nath، Kak (١٩٩٥). Autumn Leaves: Kashmiri Reminiscences. India: Vitasta. ژپنک ٨١-٨٦٥٨٨-٠٠-٠. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
    • Mustansir، Mir (٢٠٠٦)، Iqbal، I.B. Tauris، ژپنک ١-٨٤٥١١-٠٩٤-٣
    • Muhammad، Munawwar (٢٠٠٣). Iqbal-Poet Philosopher of Islam. Iqbal Academy Pakistan. ژپنک ٩٦٩-٤١٦-٠٦١-٨.
    • Sailen، Debnath (کانوونی دووەمی ٢٠١٠). Secularism: Western and Indian. New Delhi: Atlantic Publishers. ژپنک ٩٧٨-٨١-٢٦٩-١٣٦٦-٤.
    • V.S.، Naipaul (١٩٩٨). Beyond Belief: Islamic Excursions Among the Converted Peoples. USA: Random House. ژپنک ٠-٣٧٥-٥٠١١٨-٥.
    • Annemarie، Schimmel (١٩٦٣)، Gabriel's Wing: a study of the religious ideas of Sir Muhammad Iqbal، Leiden, Netherlands: E. J. Brill
    • «Special report: The enduring vision of Iqbal 1877–1938». DAWN. ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧. لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
    • Anjum، Zafar (٢٠١٤). Iqbal: The Life of a Poet, Philosopher and Politician. Random House India. ژپنک ٩٧٨٨١٨٤٠٠٦٥٦٨.
    • Burzine Waghmar, Annemarie Schimmel: Iqbal and Indo-Muslim Studies, Encyclopædia Iranica, New York: Encyclopædia Iranica Foundation, published online, 16 April 2018.
    • Md Mahmudul Hasan, "Iqbal's and Hassan's Complaints: A Study of "To the Holy Prophet" and "SMS to Sir Muhammad Iqbal"." The Muslim World 110.2 (2020): 195–216. Iqbal's and Hassan's Complaints: A Study of "To the Holy Prophet" and "SMS to Sir Muhammad Iqbal"
    • S.Aydin، Mehmet (2000). «İKBAL, Muhammed – An article published in Turkish Encyclopedia of Islam». TDV Encyclopedia of Islam (بە تورکی). بەرگی 22 (Ihvan-i Safa – Iskit). Istanbul. لاپەڕە 17–23. ژپنک ٩٧٨-٩٧٥-٣٨٩-٤٤٩-٤.{{cite encyclopedia}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: location missing publisher (بەستەر)
    • Farrukhabadi، Rehmat (١٩٦٢). اقبال اور عورت [Iqbal and Women] in Urdu. Sukkur: Ajaib Store Publications.