مایکڵ پاڕک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مایکڵ پاڕک

لەدایکبوون
مایکڵ فڕانک پاڕک

(١٩٦٨-٠٧-٢٠) ٢٠ی تەممووزی ١٩٦٨ (تەمەن ٥٥ ساڵ)
کاناندایگوا، نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکان
خوێندنگەکۆلێژی نازارێث
پیشەئەکتەر
ھاوسەرڵۆری نۆواک (ھاوسەرگیری ١٩٩٦)
مناڵ(ەکان)٣


مایکڵ فڕانک پاڕک (لەدایکبووی ٢٠ی تەممووزی ١٩٦٨) ئەکتەرێکی ئەمریکییە، زۆر ناسراوە بە ڕۆڵەکانی وەک لاری مەڕفی لە کاستی ڕەسەنی بڕۆدوەیی Dear Evan Hansen، تۆم ھۆڵۆوەی لە وەرزی سێیەمی شتە نامۆکان و جاک سنایدەر لە As the World Turns (١٩٩٧– ٢٠١٠). پاڕک خەڵاتی ئێمی بردووەتەوە بۆ باشترین ئەکتەری سەرەکی لە زنجیرەیەکی درامی لە ٢٠١٠ و ٢٠١١.

لەسەر شانۆ، ئەو ڕۆڵی ھەبووە لە سێ موزیکاڵی بڕۆدوەی: مایکڵ لە Smokey Joe's Cafe (١٩٩٥)، ئانگس تەک لە Tuck Everlasting (٢٠١٦)، و لاری مەڕفی لە Dear Evan Hansen (٢٠١٦)، ھەروەھا مۆڕتی لە بەرھەمی ئۆف بڕۆدوەیی Violet (١٩٩٧).

لە ٢٠١٨ دا، بۆ کارەکەی لە Dear Evan Hansen، پاڕک خەڵاتێکی گرامی بۆ باشترین ئەلبومی موزیکاڵی شانۆیی و خەڵاتێکی ئێمی دەیتام بۆ باشترین نواندنی موزیکاڵی لە پەخشێکی دەیتایم.

لە ٢٠١٩ دا، پاڕک ڕۆڵی ڕۆژنامنووسی لووت بەرز تۆم ھۆڵۆوەی گێڕاوە لە وەرزی سێیەمی زنجیرەی نێتفلیکسی شتە نامۆکان.

پیشە[دەستکاری]

پاڕک لە کۆلێژی نازارێثی خوێندووە لە ڕۆچستەر، نیویۆرک، کە لەسەرەتادا ویستبووی ببێتە ئەندازیارێک، پێش بڕیاری بوون بە ئەکتەر.[١] ئەو کاری لە ڤیستیڤاڵی نێو پلەیسی ١٩٩٢ کردووە لە شانۆی گێڤا لە ڕۆچستەر. ئەو لە بەرھەمە ناوخۆیییەکانی وەک Ellen Universe Joins The Band و Peephole دا دەرکەوتووە.[٢]

لە ١٩٩٤ دا، پاڕک لە موزیکاڵی Hello Again دا دەرکەوت لە شانۆی لینکن سەنتەر.[٣] لە ئابی ١٩٩٤ دا، پاڕک لە بەرھەمی گودسپید ئۆپێرا ھاوسی Shenandoah,[٤] و Good News دا دەرکەوت لە شانۆی مۆسیقای کەناری باکوور (١٩٩٤). دوای جێگرتنەوەی ڕۆڵی بیڵی بیگلۆو لە دووبارە ژیانەوەی ١٩٩٤ی Carouselی ڕجەرس و ھامەرستاین، یەکەم کاری لە بڕۆدوەی لە ١٩٩٥ بوو لە Smokey Joe's Cafe.[٥] لە ١٩٩٧ دا، پاڕک ڕۆڵی مۆنتی گێڕا لە بەرھەمی پلەیڕایت ھۆریزۆنسی Violet.[٦]

لە ڕۆژی دوای کردنەوەی Violet یەکەم ڕۆژی پاڕک بوو لە ئۆپێرای سابوونی دوور و درێژی As the World Turns بەڕۆڵی جاک شنایدەر، کە لە نیسانی ١٩٩٧ بەژداری کرد.[٧] پاڕک سێ جار پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی ئێمی و چەندەھا خەڵاتی ئۆپێڕای سابوون، وەک بردنەوەی خەڵاتی دەیتام ئێمی ٢٠١٠ و ٢٠١١ بۆ باشترین ئەکتەری سەرەکی لە زنجیرەیەکی درامی.[٨]

لەکاتی ١٣ ساڵ ڕۆڵگێڕانی لە As the World Turns، بەردەوام بوو لە کارکردن لە شانۆدا، بە ڕۆۊگێڕانی ڵەکی ماڵۆن لە دووبارە ژیانەوەی Little Meی کۆمپانیای شانۆی ڕاونداباوت (١٩٩٨).[٩] ئەو دووجار لە Encores!ی سەنتەری نیویۆرک سیتی دەرکەوت: Bloomer Girl لە ٢٠٠١ دا بەڕۆڵی جێف کاڵھۆن، و Applause لە ٢٠٠٨ دا بەڕۆڵی بیڵی سامپسن.[١٠]

لە ھاتنە کۆتایی As the World Turns لە حوزەیرانی ٢٠١٠، پاڕک گەڕایەوە بۆسەر شانۆ، و ڕۆڵی باوکە تارمەیییەکەی پێتی گێڕا کە سێ جار وەک کارەکتەری "Alamo" دەرئەکەوت بۆ کوڕەکەی لە موزیکاڵی ھاتنە ناو تەمەنی The Burnt Part Boys لە پلەیڕایتس ھۆرایزن.[١١] لە ھاوینی ٢٠١٠ دا، بەڕۆڵی لۆرد کاپیوڵێت دەرکەوت لە موزیکاڵی The Last Goodbye لە ڤیتیڤاڵی شانۆیی ویڵیامستاون.[١٢] پاڕک دواتر بەڕۆڵی پۆلیسێک دەرکەوت لە شانۆی Middletownی وێڵ ئینۆ لە بەرھەمی ئۆف بڕۆدوەی شانۆی ڤاینیارد (٢٠١٠).[١٣]

پاڕک ڕۆڵی بێرت براتی گێڕا لە دووبارە ژیانەوەی بڕۆدوەی How to Succeed in Business Without Really Trying (٢٠١١)، کە کاستی سەرەکی دانیال ڕادکلیف و جۆن لارۆکێت بوون.[١٤]

لە فیلمی سەربەخۆی دارایی ھەستبزوێنی ٢٠١٢ی Supercapitalist، پاڕل بەڕۆڵی مۆریس بڕاون دەردەکەوێت، کە لەگەڵ لینوس ڕۆوچ، کینێث سانگ، دێرێک تینگ، ڕیچارد نگ، کاثی یویێن، دارن ئی سکۆت دەردەکەوێت.

لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ دا، بەژداری کاستی بەرھەمی پەخشی تەلەڤیزیۆنی ئێن بی سیی The Sound of Music Live! کرد بەڕۆڵی سەرەکی ماری ئەندەروود. ئەو ڕۆڵی کێکۆی گێڕاوە، یەکێک لە چەتە دەریایییەکانی کاپتن ھوک، لە پەخشی ئێن بی سیی Peter Pan Live! کە ئاڵیسن ویلیامس و کریستۆفەر وۆکن ڕۆڵی سەرەکی تێدا ئەگێڕن؛ موزیکاڵەکە لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ دا پەخشکرا.[١٥]

لە ٢٠١٥ دا، ڕۆڵی لاری مەڕفی دروستکرد لە پەخشی جیھانی موزیکاڵی شانۆیی Dear Evan Hansen لە گۆڕەپانی شانۆیی واشنتن دی سی. موزیکاڵەکە لە ئۆف بڕۆدوەی تەواوکرد لە شانۆی سێکەند ستەیج لە بەھاری ٢٠١٦، ھەرچەندە لە کاستەکەدا نەبوو لە موزیکاڵی بڕۆدوەیییەکە دەرکەوت، Tuck Everlasting.[١٦] ئەو گەڕایەوە بۆ Dear Evan Hansen لە پاییزی ٢٠١٦ کاتێک موزیکاڵەکە یەکەمجار لە بڕۆدوەی دەرکەوت. بۆ کارەکەی لە Dear Evan Hansen, مایکڵ پاڕک خەڵاتێکی گرامی بۆ باشترین ئەلبومی موزیکاڵی شانۆیی و سێیەم خەڵاتی دەیتایم ئێمی وەرگرت، ئەمەیان خەڵاتێکی دەیتایم ئێمی ھونەری جوانکارەکی بۆ باشترین نواندن لە پەخشێکی دەیتایم بۆ نواندنی خۆی و تەواوی کاستی Today Show کە لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٧ پەخشکرا.[١٧][١٨]

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

پاڕک لە کاناندایگوا، نیویۆرک دەرکەوتووە، بەڵام تەمەنی منداڵی لە پیتسبێرگ، پێنسڵڤەینیا بەسەربردووە.[١٩]

ئەو ھاوسەرگیری لەگەڵ مۆسقا زان ڵۆری نۆواک کردووە لە ٦ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ەوە. ئەوان سێ منداڵیان ھەیە.[٢٠]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Michael Park Biography" tvguide.com, accessed June 26, 2011
  2. ^ Biography 2012-01-14 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. michaelparkonline.net, accessed June 26, 2011
  3. ^ Richards, David."Review of 'Helo Again'" 2011-07-29 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. New York Times (from michaelparkonline.net), January 31, 1994
  4. ^ Richards, David.THEATER REVIEW; 'Shenandoah' in a 20th-Anniversary Go-Round" New York Times, August 18, 1994
  5. ^ Brantley, Ben."Theater Review: 'Smokey Joe's Cafe'" New York Times, March 3, 1995
  6. ^ Heineman, Eva."A CurtainUp Review:'Violet'" 2008-01-05 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. CurtainUp, accessed June 26, 2011
  7. ^ "Michael Park" 2011-09-28 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. soap-news.com, accessed June 26, 2011
  8. ^ Gioia, Michael.How to Succeed's Michael Park Among Winners at 38th Annual Daytime Emmy Awards" 2011-06-25 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. playbill.com, June 20, 2011
  9. ^ McGrath, Sean et al."Roundabout's 'Little Me' Hopes For Big Laughs From Prince & Short; Opens Nov. 12" 2012-10-21 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. November 12, 1998
  10. ^ Fox, Jena Tesse."Applause and Encores for Michael Park" broadwayworld.com, February 7, 2008
  11. ^ Jones, Kenneth."'Burnt Part Boys', a Musical Tale of West Virginia, Begins in NYC; Park, Brady, Calderon Star" 2010-07-19 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. playbill.com, April 30, 2010
  12. ^ Rizzo, Frank."Legit Reviews: 'The Last Goodbye'" Variety, August 15, 2010
  13. ^ Probst, Andy."Review: 'Middletown'" ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. theatermania.com, November 4, 2010
  14. ^ Hetrick, Adam. "That Grin of Impetuous Youth": 'How to Succeed' Revival, With Daniel Radcliffe, Opens on Broadway" 2011-06-01 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. playbill.com, March 27, 2011
  15. ^ Hetrick, Adam. "Handful of Broadway Newsies Make Up Peter Pan's Lost Boys and Swashbuckling Pirates" ٢٤ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Playbill, October 7, 2014
  16. ^ Tuck Everlasting The Broadway League. 2016. Retrieved March 8, 2016
  17. ^ McPhee, Ryan. "Dear Evan Hansen Wins 2018 Grammy Award for Best Musical Theater Album", Playbill, January 28, 2018
  18. ^ McPhee, Ryan. "Ben Platt and Dear Evan Hansen Co-Stars Win Daytime Creative Arts Emmy Award", Playbill, April 28, 2018
  19. ^ MichaelParkNet (November 2, 2009). "KDKA: ATWT in Pittsburgh (Michael Park, Maura West, Paul Leyden)". KDKA – via YouTube.
  20. ^ "About the Actors – Michael Park". soapcentral.com. Retrieved 11ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]