ماونت ئاند بلاید ٢: بانەرلۆرد
| ماونت ئاند بلاید ٢: بانەرلۆرد | |
|---|---|
| بەشێک لە زنجیرەی | ماونت ئاند بلاید |
| چەشن | یاری ئەکشنی ڕۆڵگێڕان، کایەی ڤیدیۆییی ستراتیژی |
| پەرەپێدەر | تایل وۆرلدز ئینتەرتەینمەنت |
| بڵاوکەرەوە | تایل وۆرلدز ئینتەرتەینمەنت، پلایۆن |
| سەکۆ | مایکرۆسۆفت ویندۆز، پلەیستەیشن ٤، پلەیستەیشن ٥، ئێکس بۆکس وەن، ئێکس بۆکس سیریز ئێکس و سیریز ئێس |
| ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٠ |
| وڵاتی بنەڕەت | تورکیا |
| دابەشکەر | تایل وۆرلدز ئینتەرتەینمەنت، ستیم، فرۆشگای ئیپیک گەیمز، پلەیستەیشن ستۆر، مایکرۆسۆفت ستۆر |
| تۆماری پێداچوونەوە | 76/100، 7/10، 67% |
| پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ستیم بۆ زۆرترین یاری داھێنەرانە |
| دۆخی کایە | تاک یاریزان، فرە یاریزان |
| ئامێری وەرگر | ماوس، گەیمپاد، تەختەکلیلی کۆمپیوتەر |
| چەشنی بڵاوکردنەوە | دابەشکردنی دیجیتاڵی، بلو ڕای |
| وەشانی نەرمامێر | 1.2.12 |
| نرخاندنی PEGI | PEGI 16 |
| وێبگە | https://www.taleworlds.com/en/Games/Bannerlord |
| بەکاردەھێنێت | BattlEye |
| نموونەیەکی بازرگانی | گەیشتنی زوو |
| Compatible with | لینوکس |
| بەرواری ڕاگەیاندن | ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٢ |
ماونت ئاند بلاید ٢: بانەرلۆرد (بە ئینگلیزی: Mount & Blade II: Bannerlord) کایەیەکی ڤیدیۆیی ستراتیژی و ڕۆڵگێڕانە لەلایەن کۆمپانیای تایل وۆرلدز ئینتەرتەینمەنت پەرەی پێدراوە و بڵاوکراوەتەوە. پێشەکی بەشی یەکەمی یاری ماونت ئاند بلایدە، کە فراوانکردنێکی سەربەخۆیە بۆ یاری بانەرلۆرد ٢٠٠٨، ڕووداوەکانی یارییەکە لەپێش ٢١٠ ساڵن لە بەشی پێشوو، ستیم بۆ یارییەکە دروست کرا لە کۆتاییەکانی ٢٠١٦. ساڵی دواتر، تایل وۆرلدز دەستیکرد بە بڵاوکردنەوەی ھەفتانە بۆ گەشەپێدەرەکان کە وردەکارییەکانی یارییەکە ڕووندەکاتەوە. وەشانی ئێرلی ئەکسێک (گەیشتنی زوو) لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە و بە خێرایی بووە گەورەترین نمایشی ئەوساڵە لە ستیمدا، کە زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار یاریزانی ھاوکاتی بەدەستھێنا.[١] [٢] [٣]
شێوازی یاریکردن
[دەستکاری]یارییەکە یارییەکی ڕۆڵگێڕان/ستراتیژییە. بنەمای بنەڕەتی یارییەکە ھەمان شتەکانی زنجیرەکەی پێشووە: یاریزانەکە کۆمەڵێک سەرباز دروست دەکات و ئەرکەکان لەسەر نەخشەی شاڵاوەکە ئەنجام دەدات، لەگەڵ شەڕەکان کە لە بەرەکانی شەڕدا ڕوودەدەن و ڕێگە بە یاریزانەکە دەدات بە شێوەیەکی کەسیی شانبەشانی سەربازەکانی بەشداری لە شەڕ بکات. بانەرلۆرد پێشکەوتنی بەرچاوی لە چەند توخمێکی یارییەکەدا لەخۆگرتووە.[٤]
چیرۆک
[دەستکاری]سەرەکی
[دەستکاری]بانەرلۆرد لە کیشوەرێکی خەیاڵی بەناوی کالرادیا ڕوودەدات، ٢١٠ ساڵ پێش ڕووداوەکانی وارباند، لە کاتی ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی کالرادیک و دروستبوونی باپیرانی ئەو کوتلانەی کە لە وارباند سەریان ھەڵداوە، ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی کالرادیا لە ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی دەچێت لە سەردەمی کۆچکردن و دروستبوونی جیھانەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین و باکووری ئەفریقا و ئەورووپا لە سەرەتای سەدەکانی ناویندا. زرێ و جلوبەرگ و چەک و تەلارسازی ھەر فراکسیۆنێک ئیلھامیان لە ھاوتا ڕاستەقینەکانیان وەرگرتووە لە ساڵانی ٦٠٠ تا ١١٠٠ی زایینی.[٥]
فراکسیۆنەکان
[دەستکاری]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Mount & Blade II: Bannerlord on Steam». TaleWorlds. لە ڕەسەنەکە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ «A Message to Our Community». TaleWorlds. ٨ی ئابی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ De Meo، Francesco (٢٩ی ئازاری ٢٠٢٠). «Mount & Blade II: Bannerlord Early Access Release Moved Forward To March 30th». Wccftech. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ https://web.archive.org/web/20201109031619/https://www.pcgamer.com/mount-and-blade-2-release-date/
- ↑ https://web.archive.org/web/20210712121200/https://www.taleworlds.com/en/Games/Bannerlord/Blog/8