مانگای سوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مانگای سوور

مانگای سوور (بە عیبری: פָּרָה אֲדֻמָּה‎) ( مانگایەک کە دووگیان نەبووە و شیری نەداوە و ماڵی نەبووە)، مانگایەک کە بەپێی تەورات وەک قوربانی پێشکەش بە کاھینەکان دەکرێت. خۆڵەمێشەکەی لە ڕێوڕەسمەکانی پاککردنەوەی تۆم ھامێتدا بەکاردەھێنرێت ( پیسی مردوو)، لەگەڵ ھەر ئیسرائیلیەک کە پەیوەندی بە تەرمەکەوە ھەبووبێت.[١]

تەورات[دەستکاری]

کتێبی سەرژمێری[دەستکاری]

یەزدان بە مووسا و ھاروونی فەرموو: «ئەمە فەرزی فێرکردنەکەیە کە یەزدان فەرمانی پێ کردووە و دەفەرموێت، بە نەوەی ئیسرائیل بڵێ با نوێنگینێکی سووری ساغت بۆ بھێنن کە کەموکوڕی تێدا نەبێت و نیری نەخرابێتە سەر. بدرێتە ئەلعازاری کاھین و دەبردرێتە دەرەوەی ئۆردووگا و لەبەردەمی سەردەبڕدرێت. ئەلعازاری کاھینیش بە پەنجەی لە خوێنەکەی دەبات و بەرەو ڕووی چادری چاوپێکەوتن حەوت جار دەیپرژێنێت. نوێنگینەکەش لەبەرچاوی دەسووتێنرێت، پێستی و گۆشتی و خوێنی و ڕیخۆڵەکەی دەسووتێنرێت. کاھینیش پارچە دارێکی ئورز و بەنی سووری ئاڵ و زوفا دەبات و ھەڵیاندەداتە ناو ئاگری نوێنگینەکە. ئینجا کاھین جلەکانی دەشوات و خۆی بە ئاو دەشوات و لەدوای ئەوە دێتە ناو ئۆردووگاکەوە، ھەتا ئێوارەش گڵاو دەبێت. ئەوەش کە سووتاندی جلەکانی بە ئاو دەشوات و خۆی بە ئاو دەشوات و ھەتا ئێوارەش گڵاو دەبێت. (سەرژمێری ١٩‏:١‏-٨)

بیروباوەڕی مەسیحی[دەستکاری]

ھەندێک لە مەسیحییەکان پێیان وایە کە دووەم ھاتنەوەی مەسیح نایەت تا ھەیکەلی سێیەم لە قودس دروست ناکرێت، کە پێویستی بە دەرکەوتنی مانگایەکی سوورە و لە ئیسرائیل لەدایک بووبێت. کڵاید لۆت، بەخێوکەری ئاژەڵ، ھەوڵ دەدات گوێرەکەی سوور بەخێو بکات بە شێوەیەکی سیستماتیک و ھەناردەی ئیسرائیلی بکات بۆ دامەزراندنی ھێڵێکی بەخێوکردنی گوێرەکە سوورەکان لە ئیسرائیل بەو ھیوایەی کە ئەمە ببێتە ھۆی دروستکردنی ھەیکەلی سێیەم و لە کۆتاییدا ھاتنی دووەمی مەسیح.[٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Carmichael, Calum (2012). The Book of Numbers: a Critique of Genesis. New Haven, Connecticut: Yale University Press. pp. 103–121. ISBN 9780300179187. Archived from the original on 2020-12-12.
  2. ^ Martin، Ernest L. (1988). Secrets of Golgotha: The Forgotten History of Christ's Crucifixion. ASK Publications. ISBN:978-0945657774.
  3. ^ https://web.archive.org/web/20201111235502/https://www.pbs.org/wgbh/pages/frontline/shows/apocalypse/readings/forcing.html