بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ماری کلۆد نەداف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ماری کلۆد نەداف

ماری کلۆد نەداف چالاکوان و ڕاھیبەی سوورییە. لە ساڵی ١٩٩٤، پلەی دایکی باڵای وەرگرت لە ئاستی لوبنان و سووریا،[١] لەلایەن کۆمەڵگا ئاینییەکەی لە دیمەشق. لە ساڵی ١٩٩٦، خوی و کۆمەڵگا ئاینییەکەی یەکەمین دامەزراوەیان ڕاگەیاند لە سووریا بۆ یارمەتیدانی قوبانییانی بازرگانیی مرۆڤ و تووندووتیژی خێزانی.[٢][٣] ھەروەھا یەکەم ھێڵی گەرمی دامەزراند لە سووریا، بۆ یارمەتیدانی ژنانی ئاوارە.[٢][٤] ماری کاریکردووە بۆ ئەوژنانەی گیراوی بنکەی پۆلیسن. ماری پڕۆگرامێکی خوێندنی پەرستیاریشی بۆ ژنە زیندانییەکانی دیمەشق کردووەتەوە.[٢] لە ئەیلوولی ٢٠١٤، سەردانی ھەولێری کرد بۆ بینینی ڕەوشی پەنابەرە سوورییەکان لە کوردستان و عێراق.[١]

لە ساڵی ٢٠١٠، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٥][٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 Face to Face With the Plight of Iraqi Refugees: 'It pierced my heart like a knife,' nun says after Irbil visit.، ماڵپەڕی americamagazine، بڵاوکراوەتەوە لەڕۆژی September 11, 2014.
  2. 1 2 3 «Sister Marie Claude Naddaf (a.k.a. Sister Marie Claude), Syria». U.S. Department of State. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. New film documents tragedy of human trafficking by presenting 'Wells of Hope"، ماڵپەڕی globalsistersreport، ڕۆژی Mar 12, 2020 بڵاوکراوەتەوە.
  4. «Clinton at International Women of Courage Awards Ceremony». usembassy.gov. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. «The nun and Glenn Beck: a standoff». ncronline.org.
  6. «To "write women back into history," include the first feminists: Women Religious». NJ.com.