بازرگانیی مرۆڤ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

بازرگانیی مرۆڤ بریتییە لە مامەڵە کردن بە مرۆڤەوە لەرێی کڕین و فرۆشتنەوە بەمەبەستی بەکارھێنانیان وەک کرێکاریی زۆرەملێ، کۆیلەی سێکسی یان بازرگانی سێکسی کە کەسی بازرگان یان کەسانی دیکە لێی سوودمەند دەبن.[١][٢] ئەم دیاردەیە دەکرێت ئەمانەش لەخۆبگرێت: دۆزینەوەی ھاوسەرێک لە چوارچێوەی ھاوسەرگیری زۆرەملێی دا[٣][٤][٥] یان دەرھێنانی ئەندام و شانەی جەستە[٦][٧] کە دەکرێت دەرھێنانی ھێلکەدانی ئافرەت و سکپڕبوون لەجیاتی ئافرەتێکی تریش لەخۆبگرێت.[٨] دیاردەی بازرگانییەکە دەکرێت لە ناو ھەمان وڵات یان لە چەند وڵاتێکی جیاوازدا ڕووبدات و ھەروەھا بە تاوان دادەنرێت لە دژی کەسی ئەنجامدراو چونکە سەرپێچی مافەکانی جوڵەی قوربانییەکە دەکات لەڕێی زۆرلێکردن و بەکارھێنانیان بەشێوەیەکی بازرگانی.[٩]

ھەروەھا قاچاخچێتی مرۆڤ (کە بە قاچاخچێتی کۆچبەریش ناسراوە) کردەیەکی پەیوەستدارە بە بازرگانیی مرۆڤەوە بەڵام بەوە جیادەکرێتەوە کە ڕەزامەندی کەسەکەی لەسەرە.[١٠]

بەپێی (ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی - ILO) لە ساڵی ٢٠١٤ خەملێنراوە کە تەنھا کاری زۆرەملێی (یەکێک لە پێکھاتەکانی بازرگانیی مرۆڤ) ساڵانە نزیکی ١٥٠ بلیۆن دۆلار قازانج بەرھەم دەھێنێت.[١١] لە ساڵی ٢٠١٢ دا، (ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی - ILO) خەمڵاندی کە ٢١ میلیۆن قوربانی لە کۆیلایەتییەکی سەردەمی دا گیریان خواردووە. لەو ٢١ ملیۆنە، ١٤٫٢ ملیۆنیان (ڕێژەی ٦٨٪) بەکاردەھێنرێن بۆ کارکردن، ٤٫٥ ملیۆنیان (ڕێژەی ٢٢٪) بەکاردەھێنرێن بۆ مەبەستی سێکسی و ٢٫٢ میلیۆن (ڕێژەی ١٠٪) بەکاردەھێنرێن وەک کاری زۆرەملێی سەپێنراو لەلایەن دەوڵەتەوە.[١٢]

کردەی بازرگانیی مرۆڤ خاوەنی خێراترین گەشەیە لە تاوانە ڕێکخراوەییەکانی نێوان وڵاتان دا.[١٣]

دیاردەکە بە سەرپێچی بۆ مافەکانی مرۆڤ دادەنرێت بەپێی ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان. بەپێی ئامار و بڵاوکراوەیەکەی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ھەریەک لە وڵاتانی بەلاڕوس، ئێران، ڕوسیا و تورکمانستان یەکێکن لەو وڵاتانەی خراپترین دابینکەری پاراستنن لە دژی بازرگانیی مرۆڤ و کاری زۆرەملێیانە.[١٤]

ھەوڵەکان[دەستکاری]

نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ تاوان و ماددە بێھۆشکەرەکان (UNODC) زیاتر یارمەتی ڕێکخراوە ناحوکمییەکانی داوە لە بەرەنگاربوونەوەکانیان دژی بازرگانیی مرۆڤ. شەڕی ناوخۆی لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٦ کە بووە ھۆی بێکار بوونی ٣٠٠ ھەزار لە کرێکاری سریلانکا، ئیسۆپیا و فلیپین و ھۆکاری بوون بە ئامانجی بازرگانان، بووە ھۆی سەرھەڵدانی ھەڵمەتێکی زانیاری لەناکاو بۆ بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری دەربارەی بازرگانیی مرۆڤ. ھەروەھا بڵاوکراوەیەکی ساڵی ٢٠٠٦ بە ناوی (بازرگانی کردن بە مرۆڤەکانەوە: نەخشە جیھانییەکان – Trafficking in Persons: Global Patterns) بووە یارمەتیدەر بۆ ناساندن و دیاریکردنی چەند جۆرێک لە وڵاتان بۆ بازرگانیی مرۆڤ، لەوانە: ١٢٧ وڵاتی سەرچاوە، ٩٨ وڵاتی تێپەر و ١٣٧ وڵاتی چوون (مەبەست) دیاریکران.

چەندەھا خەمڵاندن و ئاماری جیاواز ھەیە لەسەر قەبارە و ڕێژەی بازرگانیی مرۆڤ و پیشەکانی بازرگانی سێکسی. بەپێی ڕوناکبیر کێڤن بەیلز، نووسەری (کەسانی فرێدراو - Disposable People بڵاوکراوەی ساڵی ٢٠٠٤) خەملێنراوە کە نزیکی ٢٧ میلیۆن کەس لە جیھان دا دووچاری "کۆیلایەتی سەردەمیانەی نوێ" بوونەتەوە.[١٥] لە ساڵی ٢٠٠٨ دا وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خەملاندوویەتی کە ٢ میلیۆن منداڵ بەکاردەھێنرێن بۆ بازرگانی سێکسی لەسەر ئاستی جیھان و ھەر لە ھەمان ساڵ دا لێکۆڵینەوەیەک ھەستا بە ناساندنی ١٢٫٣ میلیۆن کەس وەک «کرێکاری زۆرەملێ و قوربانی بازرگانی سێکسی» کە نزیکەی ١٫٣٩ ملیۆنیان وەک کۆیلەی سێکسی کاریان پێوە دەکرێت و کچان و ژنان رێژەی ٩٨٪ ئەو ژمارەیە پێکدەھێنن.[١٦]

دەرکردنی یاسای (قوربانیانی بازرگانی و پاراستن لە توندوتیژی - TVPA) لە ساڵی ٢٠٠٠ لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە بووە ھۆی دامەزراندنی (نوسینگەی چاودێری و بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیی مرۆڤ) سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان کە ھەماھەنگی دەکات لەگەڵ حوکمەتەکانی دیکەدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیی مرۆڤ و بڵاوکردنەوەی زانیارییەکانی بازرگانیی مرۆڤ بەشێوەیەکی ساڵانە. بڵاوکراوەکە ھەڵدەستێت بە ھەڵسەنگاندنی گەشەی ھەر وڵاتێک لە دژە بازرگانی و پۆلێن کردن و دانانی ھەر وڵاتێک لە ئاستێک دا بەپێی سیاسەت و رێکارە ئاماژەپێکراوەکانی نەھێشتنی بازرگانیی مرۆڤ لە یاسای (TVPA) دا.[١٧]

ڕێکەوتنە جیھانییەکان:

  • ڕێکەوتنامەی نەھێشتنی کۆیلایەتی، لە ساڵی ١٩٥٧ دا چۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
  • کۆنووسی رێگریکردن، سەرکوتکردن و سزادانی بازرگانیی مرۆڤ، بەتایبەتی ژن و منداڵ.
  • کۆنووس دژی قاچاغی کۆچبەران بەرێی وشکانی، ئاویی و ھەوایی.
  • کۆنووسی ئارەزوومەندانە دەربارەی فرۆشتن، لەشفرۆشی و ڕووتبازی (پۆرنۆگرافی) منداڵ.
  • ڕێکەوتنامەی کاری زۆرەملێی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) ساڵی ١٩٣٠.
  • ڕێکەوتنامەی نەھێشتنی کاری زۆرەملێی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) ساڵی ١٩٥٧.
  • ڕێکەوتنامەی کەمترین تەمەنی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) ساڵی ١٩٧٣.
  • ڕێکەوتنامەی خراپترین شێوازەکانی کارکردنی منداڵ، ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) ساڵی ١٩٩٩.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "UNODC on human trafficking and migrant smuggling". United Nations Office on Drugs and Crime. 2011. Retrieved 22 March 2011.
  2. ^ "Amnesty International – People smuggling". Amnesty.org.au. 23 March 2009. Archived from the original on 9 March 2011. Retrieved 22 March 2011.
  3. ^ "Child Trafficking for Forced Marriage" (PDF). Archived from the original (PDF) on 18 July 2013.
  4. ^ "Slovakian 'slave' trafficked to Burnley for marriage". BBC News. 9 October 2013.
  5. ^ "MARRIAGE IN FORM, TRAFFICKING IN CONTENT: Non – consensual Bride Kidnapping in Contemporary Kyrgyzstan" (PDF). Archived from the original (PDF) on 15 April 2014. Retrieved 2 November 2016.
  6. ^ "Trafficking in organs, tissues and cells and trafficking in human beings for the purpose of the removal of organs" (PDF). United Nations. 2009. Retrieved 18 January 2014.
  7. ^ "Human trafficking for organs/tissue removal". Fightslaverynow.org. 30 May 2010. Retrieved 30 December 2012.
  8. ^ "Human trafficking for ova removal or surrogacy". Councilforresponsiblegenetics.org. 31 March 2004. Archived from the original on ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣. Retrieved 30 December 2012. Check date values in: |archive-date= (help)
  9. ^ Liam.MCLAUGHLIN. "What is Human Trafficking?". www.unodc.org. Retrieved 2018-09-06.
  10. ^ "Difference between Smuggling and Trafficking". Anti-trafficking.net. Archived from the original on 21 February 2013. Retrieved 30 December 2012.
  11. ^ International Law of Migrant Smuggling, 2014, 9-10
  12. ^ Special Action Programme to Combat Forced Labour (20 May 2014). "Profits and poverty: The economics of forced labour" (PDF). International Labour Organization. p. 4. Archived from the original (PDF) on ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. Retrieved 24 October 2016. Check date values in: |archive-date= (help)
  13. ^ " International Labour Organization. Children in hazardous work. Geneva: ILO, 2011.[27 Oct 2017]" (PDF). Archived from the original (PDF) on ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. Retrieved ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. Check date values in: |access-date=, |archive-date= (help)
  14. ^ "The Worst Countries For Human Trafficking". RadioFreeEurope/RadioLiberty.
  15. ^ "UNTC". un.org.
  16. ^ "Convention on Transnational Organized Crime". Unodc.org. Retrieved 22 March 2011.
  17. ^ "Labor trafficking fact sheet" (PDF). National Human Trafficking Resource Center. Archived from the original (PDF) on 27 May 2010.