بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مارگاریتا سالاس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مارگاریتا سالاس
سالاس لە حوەزیرانی ٢٠١٩
لەدایکبوون (١٩٣٨-١١-٣٠) ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٨
ڤاڵدێز، ئاستۆریاس، ئیسپانیا
مردن٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩(٢٠١٩-١١-٠٧) (٨٠ ساڵ ژیاوە)
مەدرید، ئیسپانیا
نەتەوەئیسپانی
خوێندی باڵازانکۆی کۆمپلوتینسی مەدرید
ڕاوێژکاری دکتۆرائەلبەرت سۆلس
ناسراوە بەھۆیکار و توێژینەوەکانی لە لە بۆماوەزانیی گەردی ھەروەھا دۆزینەوەی بەکتریای ڤایرۆسی ٢٩ دی ئێن ئەی پۆلیمیراسی
خەڵاتە دیارەکانPremio México de Ciencia y Tecnología (١٩٩٨)
خەڵاتی داھێنەرانی ئەورووپی (٢٠١٩)
ھاوسەرئلادیۆ ڤینوێلا (ھاوسەرگیری ١٩٦٣)

مارگاریتا سالاس فالگویراس کانێرۆ (٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٨–٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩) کەسایەتی زانای ئیسپانی، توێژەری پزیشکی و نووسەر لە بواری زیندەکیمیا و بۆماوەزانیی گەردی بوو.[١] سالاس بەکتریای ڤایرۆسی ٢٩ دی ئێن ئەی پۆلیمیراسی دۆزییەوە، ئەم دۆزینەوەی لەلایەن ئەنجومەنی توێژینەوەی ئیسپانی بەیەکێک لە باڵاترین و بەھاترین داھێنانەکان دانرا.[٢][٣]

ئەو یەکەم ژنە زانا بوو کە ھەڵبژێردرێت بۆ ئەکادیمیای شاھانەی ئیسپانیا.[٤] لە ساڵی ٢٠١٩، بەماوەیەکی کورت بەر لە مردنی ئەوا خەڵاتی داھێنەرانی ئەورووپی پێدرا.[٥] لە ھاوینی ٢٠٠٨، لەلایەن پاشای ئیسپانیا خوان کارلۆسی یەکەم، خەڵات و ناونیشانی ڕێزلێنانی پێبەخشرا. لە ماوەی ژیانیدا، سالاس سەرپەرشتی ٤٠ قوتابی دکتۆرای کردووە، ھەروەھا ٢٠٠ وتاری زانستی بڵاوکردووەتەوە. ئەو یەکێک بووە لە قسەکەران و پارێزەرانی ژننان بەتایبەتیش لە بواری فێمێنیزم لە زانستدا.[٦]

مارگریتا لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[٧]

سەرەتای ژیان

[دەستکاری]

مارگاریتا سالاس لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٨ لە کانێرۆ لە پارێزگای ڤاڵدێز، ھەرێمی ئاستۆریاس دایکبوو.[٨] ئەو کچی دکتۆرێکی دەروونناس بوو.[٩][١٠] ئەو بەکالۆریۆسی لە زانکۆی کۆمپلوتینسی مەدرید لە بەشی کیمیا بەدەستھێنا. لە ساڵی ١٩٦٣، بڕواننامەی دکتۆراشی وەرگرت، ئەلبەرت سۆلس لە ئەنجومەنی توێژینەوەی ئیسپانی، سەرپەرشتی خوێندنی دکتۆراکەی بوو. دوای تەواوکردنی تێزەکەی، چوونەتە ئەمریکا بۆ کارکردن لەگەڵ سیڤیرۆ ئۆچوا.[١١] دوای ئەوەی لەگەڵ ھاوسەرەکەی لە ئەمریکا گەڕانەوە بۆ ئیسپانیا، ئەوا لە شاری مەدرید تاقیگەیەک دادەمەزرێنێت لەبواری بۆماوەزانیی گەردی.[١٢] دواتر لە چەند زانکۆیەکی مەدرید، سالاس بوو بە پڕۆفیسۆر.[١٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Muere Margarita Salas, una de las grandes científicas españolas y referente feminista». BBC (بە ئیسپانی). ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ Mazo، Estela S. (١٣ی تەممووزی ٢٠١٦). «Margarita Salas, Investigadora del CSIC. Centro de Biología Molecular Severo Ochoa. Un hito para la ciencia española». Expansión (بە ئیسپانی). Madrid, Spain. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. ^ «Margarita Salas, Spain's leading female scientist, dies aged 80». www.thelocal.es. ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ «Muere Margarita Salas, una de las grandes científicas españolas y referente feminista». BBC (بە ئیسپانی). لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  5. ^ Office، European Patent. «Margarita Salas Falgueras». www.epo.org.
  6. ^ Fenoll، Carmon (١١ی شوباتی ٢٠١٩). «Margarita Salas, a tireless fighter for women's equality in science». Agencia SINC (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. ^ «Fallece Margarita Salas, una de las mayores científicas españolas del siglo XX». CSIC – Consejo Superior de Investigaciones Científicas (بە ئیسپانی). ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  8. ^ «Margarita Salas: Biografía». Instituto Cervantes (España). August 2015. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  9. ^ «Adiós a Margarita Salas, la gran precursora de las mujeres en la ciencjia». El Comercio (بە ئیسپانی). Spain. ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  10. ^ RODRÍGUEZ، JUAN CARLOS (١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧). «INVESTIGACIÓN. LOS ÉXITOS DE MARGARITA SALAS Cuarenta años casada con un virus». El Mundo Magazine (بە ئیسپانی). لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  11. ^ Salas، Margarita (٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢). «My Life with Bacteriophage φ29». The Journal of Biological Chemistry. ٢٨٧ (53): ٤٤٥٦٨–٤٤٥٧٩. doi:١٠.١٠٧٤/jbc.X١١٢.٤٣٣٤٥٨. ISSN ٠٠٢١-٩٢٥٨. PMC ٣٥٣١٧٧٠. PMID ٢٣١٢٤٢٠٧.{{cite journal}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unflagged free DOI (بەستەر)
  12. ^ «Muere Margarita Salas, una de las grandes científicas españolas y referente feminista». BBC (بە ئیسپانی). ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  13. ^ Novo، Irene Fernández (٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩). «Muere Margarita Salas, todo un referente de la ciencia en España». Nius Diario (بە ئیسپانی). Madrid, Spain. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.