ماخۆلان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ماخۆلان یان ئاڵۆزی چالاکی ڕادەبەدەر- ناتەواوی سەرنج (بە ئینگلیزی: Attention deficit hyperactivity disorder کورتکراوە بە ADHD) پەشێویی دەروونیە لە جۆری ناڕێکیی پەرەسەندنی.[١][٢][٣][٤] کێشەی زیادکاری بەھۆی کەمی سەرنجی (ADHD)ناڕێکیەکی دەروونیە کە قورسی لە سەرنجدان (تەرکیز کردن) و چالاکی زیاد لە پێویست وە ھەروەھا ھەڵسوکەوت کردن بێ گوێدانە ئەنجامەکەی لە دیارترین نیشانەکانی نەخۆشیەکەن کە ھەموو ئەمانە بۆ تەمەنی کەسەکە شیاونیە. ڕێکخستنی ھەستەکانیش یەکێکی ترە لە کێشەکان. نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە پێش تەمەنی دوانزە ساڵی دەردەکەون وە زیاتر لە شەش مانگ بەردەوام دەبن. ئەم نیشانانە دەبنە ھۆی دروست بوونی چەندەھا کێشە لە قوتابخانە، ماڵەوە، وە لە کاتی یاریکردن. کێشەی کەمی سەرنجدان بەتایبەتی لە منداڵاندا دەبێتە ھۆی ئەوەی کە نەتوانن بەباشی لە قوتابخانەدا بخوێنن وەک قوتابیەکی ئاسایی. ھەرچەندە ئەم نەخۆشیە دەبێتە ھۆی لاوازی و کەم توانایی، بە تایبەت لە کۆمەڵگە پێشکەوتووەکاندا، بەڵام بەشێک لەوانەی کە نەخۆشی (ADHD)یان ھەیەسەرنجدانێکی بەردەوامیان ھەیە بۆ ئەو کار و چالاکیانەی کە بەلایانەوە خۆشە یان چێژی لێوەردەگرن.

ھۆکارەکان[دەستکاری]

سەرەڕای ئەوەی کە (ADHD) باوترین نەخۆشی دەروونیە لە منداڵان و پێگەیشتووان کە خوێندنەوە و دەستنیشانکردنی زۆری بۆ کراوە، بەڵام لە زۆربەی بارودۆخەکاندا ھۆکارە دروستەکەی نەزانراوە.[٥][٦] لە لایەکی ترەوە باوەڕوایە کە کارلێکی نێوان جینەکان (ھۆکاری بۆماوەیی)، ژینگە، وە ھۆکارە کۆمەڵایەتییەکان لە دیارترین ھۆکارەکانی نەخۆشیەکە بن،[٧][٨][٩] بە جۆرێک کە ھۆکارە بۆماوەییەکان ٧٤٪‏ ی مەترسیەکە پێکدەھێنن بە پێی ھەڵسەنگاندنەکان. ھەروەھا بەکارھێنانی نیکۆتین لە کاتی دووگیانی دا ڕەنگە یەکێک بێت لە ھۆکارە ژینگەییەکان.[١٠][١١][١٢]

نیشانەکانی نەخۆشیەکە[دەستکاری]

دیارترین ئەو نیشانانەی کە بەھۆی سەرنج نەدانەوە لە نەخۆشەکەدا دەردەکەون بریتین لە ناڕەحەتی لە سەرنجدان بۆ زانیارییە وردەکان، کێشە لە سەرنجدان بۆ ئەنجامدانی کارەکان، بێ توانایی لە ڕێکخستنی کار و چالاکییەکان و درووستکردنی پەیوەندی[١٣]، لەبیرچوونەوەی شتەکان لە چالاکی ڕۆژانەدا.

ھەروەھا کۆمەڵێکی تر لە نیشانەکان کە دەرئەنجامی زیادکاری (زیاد چالاکی) ین بریتین لە دانەنیشتن لە شوێنێکدا بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، ماخۆلان، جێھێشتنی شوێنی دانیشتن لە کاتی نەشیاودا، ھەبوونی کێشە لە چاوەڕێکردنی نۆرەکانیان دا.

دەست نیشانکردن[دەستکاری]

ماخۆلان (ADHD) دەست نیشاندەکرێت بە ھەڵسەنگاندنی پەرەسەندنە دەروونی و ڕەوشتییەکانی منداڵەکەوە. زۆربەی کات دەست نیشانکردنەکەپشت دەبەستێت بە کاردانەوە یاخود تێبینییەکانی دایک و باوک وە مامۆستاکانی منداڵەکە. دەست نیشانکردنی نەخۆشی (ADHD)نزیکەی دوو ھێندەیە لە کوڕاندا وەک لە کچان، واتە کوڕان زیاتر تووشی نەخۆشیەکە دەبن. لە ساڵی ٢٠١٥ ئەم نەخۆشییە کاری لە ٥١٫١ میلیۆن کەس کردووە لە سەرانسەری جیھاندا.[١٤]

مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشییەکە[دەستکاری]

مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشییەکە یان چارەسەرکردنی بە ڕاوێژکردن یان بەکارھێنانی دەرمان دەبێت جا ھەریەکەیان بە تەنھا یان پێکەوە. ھەرچەندە لەوانەیە چارەسەرەکە دەرئەنجامە درێژخایەنەکان چاک بکات، بەڵام ناتوانێت بەتەواوەتی نەخۆشەکە ڕزگار بکات لەدەرئەنجامە نەرێنییەکانی نەخۆشییەکە. چارەکردنی ڕەوشت و ھەڵسوکەوت یەکێکە لەو چارەسەرانەی کە بەڵگەیەکی باشی ھەیە کە پێشنیاری پەیڕەوکردنی دەکات بۆ ئەوانەی کە نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان سووکترە یان مامناوەندییە وە بۆ ئەو منداڵانەش کە ھێشتا نەچوونەتە قوتابخانە.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Sroubek A، Kelly M، Li X (February 2013). "Inattentiveness in attention-deficit/hyperactivity disorder". Neuroscience Bulletin. ٢٩ (١): ١٠٣–١٠. PMC 4440572Freely accessible. PMID 23299717. doi:10.1007/s12264-012-1295-6. 
  2. ^ Caroline SC, دەستکاریکەر (٢٠١٠). Encyclopedia of Cross-Cultural School Psychology. Springer Science & Business Media. پەڕەکان ١٣٣. ISBN 978-0-387-71798-2. 
  3. ^ "Symptoms and Diagnosis". Attention-Deficit / Hyperactivity Disorder (ADHD). Division of Human Development, National Center on Birth Defects and Developmental Disabilities, Centers for Disease Control and Prevention. 29 September 2014. ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە 7 November 2014. لە ڕێکەوتی ٠٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  4. ^ Dulcan MK، Lake M (٢٠١١). "Axis I Disorders Usually First Diagnosed in Infancy, Childhood or Adolescence: Attention-Deficit and Disruptive Behavior Disorders". Concise Guide to Child and Adolescent Psychiatry (وەشانی 4th illustrated). American Psychiatric Publishing. پەڕەکان 34. ISBN 978-1-58562-416-4 – بە Google Books. 
  5. ^ Millichap JG (2010). "Chapter 2: Causative Factors". Attention Deficit Hyperactivity Disorder Handbook: A Physician's Guide to ADHD (وەشانی 2nd). New York, NY: Springer Science. پەڕە 26. ISBN 978-1-4419-1396-8. LCCN 2009938108. doi:10.1007/978-104419-1397-5 (ناچالاک 2019-08-29). 
  6. ^ Thapar A، Cooper M، Eyre O، Langley K (January 2013). "What have we learnt about the causes of ADHD?". Journal of Child Psychology and Psychiatry, and Allied Disciplines. 54 (1): 3–16. PMC 3572580Freely accessible. PMID 22963644. doi:10.1111/j.1469-7610.2012.02611.x. 
  7. ^ Millichap JG (2010). "Chapter 2: Causative Factors". Attention Deficit Hyperactivity Disorder Handbook: A Physician's Guide to ADHD (وەشانی 2nd). New York, NY: Springer Science. پەڕە 26. ISBN 978-1-4419-1396-8. LCCN 2009938108. doi:10.1007/978-104419-1397-5 (ناچالاک 2019-08-29). 
  8. ^ Thapar A، Cooper M، Eyre O، Langley K (January 2013). "What have we learnt about the causes of ADHD?". Journal of Child Psychology and Psychiatry, and Allied Disciplines. 54 (1): 3–16. PMC 3572580Freely accessible. PMID 22963644. doi:10.1111/j.1469-7610.2012.02611.x. 
  9. ^ Scerif، Gaia؛ Baker، Kate (2015). "Annual Research Review: Rare genotypes and childhood psychopathology - uncovering diverse developmental mechanisms of ADHD risk". Journal of Child Psychology and Psychiatry (بە زمانی ئینگلیزی). 56 (3): 251–273. PMID 25494546. doi:10.1111/jcpp.12374. 
  10. ^ National Collaborating Centre for Mental Health (2009). Attention Deficit Hyperactivity Disorder: Diagnosis and Management of ADHD in Children, Young People and Adults. NICE Clinical Guidelines. 72. Leicester: British Psychological Society. ISBN 978-1-85433-471-8. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 13 January 2016 – بە NCBI Bookshelf. 
  11. ^ Neale BM، Medland SE، Ripke S، Asherson P، Franke B، Lesch KP، Faraone SV، Nguyen TT، Schäfer H، Holmans P، Daly M، Steinhausen HC، Freitag C، Reif A، Renner TJ، Romanos M، Romanos J، Walitza S، Warnke A، Meyer J، Palmason H، Buitelaar J، Vasquez AA، Lambregts-Rommelse N، Gill M، Anney RJ، Langely K، O'Donovan M، Williams N، Owen M، Thapar A، Kent L، Sergeant J، Roeyers H، Mick E، Biederman J، Doyle A، Smalley S، Loo S، Hakonarson H، Elia J، Todorov A، Miranda A، Mulas F، Ebstein RP، Rothenberger A، Banaschewski T، Oades RD، Sonuga-Barke E، McGough J، Nisenbaum L، Middleton F، Hu X، Nelson S (September 2010). "Meta-analysis of genome-wide association studies of attention-deficit/hyperactivity disorder". Journal of the American Academy of Child and Adolescent Psychiatry. 49 (9): 884–97. PMC 2928252Freely accessible. PMID 20732625. doi:10.1016/j.jaac.2010.06.008. 
  12. ^ Burt SA (July 2009). "Rethinking environmental contributions to child and adolescent psychopathology: a meta-analysis of shared environmental influences". Psychological Bulletin. 135 (4): 608–37. PMID 19586164. doi:10.1037/a0015702. 
  13. ^ Dobie C (2012). "Diagnosis and management of attention deficit hyperactivity disorder in primary care for school-age children and adolescents": 79. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 1 March 2013. لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  14. ^ GBD 2015 Disease and Injury Incidence and Prevalence Collaborators (October 2016). "Global, regional, and national incidence, prevalence, and years lived with disability for 310 diseases and injuries, 1990–2015: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2015". Lancet. 388 (10053): 1545–1602. PMC 5055577Freely accessible. PMID 27733282. doi:10.1016/S0140-6736(16)31678-6. 

سەرچاوەکان[دەستکاری]