ماجد مەردۆخ ڕۆحانی
ڕواڵەت
محەممەد ماجد مەردۆخ ڕۆحانی (بە فارسی: محمد ماجد مردوخ ڕوحانی، لەدایکبووی ١٩٥٨) نووسەر و فەرھەنگنووسی کوردی خەڵکی سنەیە. لە کارە بەرچاوەکانی پیاچوونەوە و نووسینی مانا فارسییەکانی ھەنبانە بۆرینە و سەرپەرشتیی نووسینی فەرھەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کوردستان و فەرھەنگی زانستگای کوردستانە، کە کوردی کوردییە. ھەر وەھا ماجد ڕۆحانی، جگە لە ھەنبانە بۆرینە، سەرپەرەشتیی لەچاپ درانەوەی زۆربەی بەرھەمەکانی دیکەی مامۆستا ھەژاری کردووەتەوە.[١][٢]
ژیان
[دەستکاری]لە ١٥ی حوزەیرانی ١٩٥٨ (٢٥ی ئازاری ١٣٣٧ کۆچیی ھەتاوی) لە سنەدا لە دایکبووە. کوڕی بابا مەردووخی ڕۆحانییە و دایکی لە بنەماڵەی مفتیزادەیە. تا دیپلۆمی بیرکاری، لە سنە خوێندوویە و لە زانکۆکانی کرماشان و تاراندا بەکالۆریوسی کیمیای وەرگرتووە. پاش چەند ساڵ کار لە بواری کیمیادا ڕوو دەکاتە کاری نووسین.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «پێناسەی ماجد مەردۆخ رۆحانی». ھەوارگەی دڵا ن. ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Sorani، Basnews. «سنە.. کۆڕی خوێندنەوەی زانستیی نالی ساز دەکرێت». www.basnews.com. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |