بابا مەردووخی ڕۆحانی
بابا مەردووخی ڕۆحانی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٢٣ ![]() سنە ![]() |
مەرگ | ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٨٩ ![]() |
پیشە | مامۆستا ![]() |
بابا مەردووخی ڕۆحانی لە ساڵی ١٩٢٣ی زایینی لە گوندی کاشتەر لە ناوچەی سنە لە دایک بوو. خوێندنی زانستە کۆنەکانی لە لای باوکی «شێخ حەبیبوڵڵای مودەڕڕس» دەست پێکرد. دواتر بۆ درێژەدان بە خوێندنەکەی چوو بۆ لای مەلا محەممەد مودەڕڕسی گورجی و بەدیعوززەمانی مەھی سنەیی. بابا مەردووخ ھەندێک نووسراوەی ھەیە لە بوارەکانی: فیقھ، تەفسیر، بیرکاری، لۆجیک، عرووز، قافیە و ھتد. بەناوبانگترین نووسراوەکەی کتێبی «مێژووی ناودارانی کورد»ە (بە فارسی: تاریخ مشاهیر کرد) کە بە زمانی فارسی نووسراوە. مەردووخ دوای تەواوکردنی خوێندنی زانستە کۆنەکان، چوو بۆ تاران و لەوێ دەستی کرد بە خوێندنی زانستە ئەکادەمیکەکان لە زانکۆی تاران. لە مامۆستا بەناوبانگەکانی ئەو، لەو سەردەمەدا بەدیعوززەمانی فرووزانفەر (بە فارسی: بدیعالزمان فروزانفر) و محەممەدی شەھابی بوون.[١] مەردووخ دوای تەواو کردنی زانکۆ، گەڕاوە بۆ کوردستان و دەستی کرد بە مامۆستایی لە خوێندنگەیەکان. بابا مەردووخی ڕۆحانی لە ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٨٩ی زایینی لە شاری تاران بە ھۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.[٢]
پەراوێز[دەستکاری]
- ^ کیهان فرهنگی
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 25ی Februaryی 2013. Retrieved 19ی Januaryی 2013.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
و|archive-date=
(help) ٢٥ی شوباتی ٢٠١٣ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە