بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لەوحی مەحفووز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئایەتی نۆیەمی سوورەتی حیجر : بەڕاستی ھەر ئێمە قورئانمان دابەزاندووە و ھەر ئێمە پارێزەری ئەوین.

تەتەڵەی پارێزراو یان بە ناوە باوەکەی «لەوحی مەحفووز»، زاراوەیەکە لە باوەڕی ئیسلامیدا کە بە گشتی ئاماژەیە بۆ ئامرازێک کە خودا بەھۆیەوە چارەنووسی دروستکراوەکانی پاراستووە پێش ئەوەی دروستیان بکات.

ڕاستەوخۆ لە قورئانی پیرۆزدا لە سوورەتی بورووج[١] دەرکەوتووە، کە بە خوودی قورئانی پیرۆزەوە گرێداوە. ھەروەھا لە ئایەتەکانی تردا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بە دەربڕینی وەک «پەرتووک»، «الامام المبین» و «دایکی پەرتووک - ام الکتاب» دەرکەوتووە.واتای ڕاستەقینەی تابلۆی پارێزراو لە فەرموودەکانی پێغەمبەر و لەلایەن ڕاڤەکارانی قورئان و سوننەتەوە لێکدراوەتەوە. و کۆمەڵەی تریش ھەن کە بە پێی بیروباوەڕیان شیانکردووەتەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ {٢٢ فِي لَوْحٍ مَّحْفُوظٍ} لە تابلۆیەکى پارێزراو دایە، واتە: پارێزراوە لە دەست تێبردنى شەیتانەکان.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]