بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لەتیف ڕەشید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لەتیف ڕەشید
نۆیەمین سەرۆک کۆماری عێراق
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی
محەممەد شیاع سوودانی
پێشینە بەرھەم ساڵح
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٩٤٤-٠٨-١٠) ١٠ی ئابی ١٩٤٤ (تەمەن ٨٠ ساڵ)
سلێمانی، شانشینی عێراق
ھاوسەر(ەکان) شاناز ئیبراھیم ئەحمەد

عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ناسراو بە لەتیف ڕەشید (لەدایکبووی ١٠ی ئابی ١٩٤٤ لە سلێمانی)[١] سەرۆککۆماری ئێستای عێراقە، ئەو لەوەتەی ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لەو پۆستەدایە. پێشتر لە ساڵانی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠١٠، وەزیری سەرچاوەکانی عێراق بووە.[٢] دواتر وەک ڕاوێژکارێکی سەرۆککۆماری عێراق دەستبەکار بووە.[٣]

ئەو ھاوسەری شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، بەیەکەوە چوار منداڵیان ھەیە.[٤]

سەرەتای ژیان و خوێندن

[دەستکاری]

لەتیف ڕەشید لە ساڵی ١٩٤٤ لە خێزانێکی خانەدان لە شاری سلێمانی لەدایکبوو. ئەو بڕواننامەی ئامادەیی لە وێڵز بە پلەی ئەی بەدەستھێنا.[٥]

ئەو ھەڵگری بڕواننامەی بەکالۆریۆسە لە بەشی ئەندازیاری شارستانیی زانکۆی لیڤەرپوول، ئەو لە ساڵی ١٩٦٨ خوێندنی بەکالۆریۆسی تەواوکرد. دواتر لە ساڵی ١٩٧٢، بڕواننامەی ماستەری وەرگرتووە. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٧٨ بووە ھەڵگری بڕواننامەی دکتۆرا لە ئەندازیاریی شارستانی لە زانکۆی مانچستەر.[٢][٦]

سەرۆکایەتیی کۆمار

[دەستکاری]

لەتیف لە ھەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٨ خۆی پاڵاوت، بەڵام دەنگی پێویستی نەھێنا و لە ڕکابەریکردنی بەرھەم ساڵح شکستی ھێنا.[٧][٨] دواتر بۆ ھەڵبژاردنی دواتری سەرۆککۆماری عێراق، لەتیف خۆی پاڵاوتەوە و ئەمجارەیان لە ڕکابەریکردن لەگەڵ بەرھەم ساڵح سەرکەوتوو بوو، بەمەش بووە سەرۆککۆماری نوێی عێراق.[٩]لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ڕێوڕەسمێکدا بەشێوەیەکی فەرمی چووە کۆشکی سەلام شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆک کۆمار و دەستبەکار بوو.[١٠]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «لەتیف ڕەشید خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەربژێرکرد». www.rudaw.net. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. ^ ئ ا لەتیف ڕەشید بە سەرۆك کۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا، ماڵپەڕی کوردستان ٢٤، ڕۆژی ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بڵاوکراوەتەوە.
  3. ^ «Iraqi parliament elects Abdul Latif Rashid as new president». www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. ^ «د. لەتیف ڕەشید بووە سەرۆک کۆماری عێراق». www.sharpress.net. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. ^ University of Liverpool, 'Precinct' magazine, January 2008, p. 6. www.liv.ac.uk/precinct/2008/January_Precinct.pdf
  6. ^ «سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق كێیه؟». www.xendan.org. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  7. ^ «لەتیف ڕەشید بۆ ڕووداو: لە خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆککۆماری عێراق ناکشێمەوە». www.rudaw.net. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  8. ^ «بەرهەم ساڵح بوو بەسەرۆک کۆماری عێراق». www.sbeiy.com. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  9. ^ «پەرلەمانتارێکی یەکێتی: دووشەممە لەتیف ڕەشید و بەرهەم ساڵح دەستاودەستی دەسەڵات دەکەن». www.rudaw.net. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  10. ^ «سەرۆککۆمارى نوێى عێراق دەستبەکار دەبێت». www.rudaw.net. لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]