لێدوانی ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/ئەکتەرە پیاوە ئەمریکییەکانی سەدەی بیستەم

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەکتەرە پیاوە ئەمریکییەکانی سەدەی بیستەم[دەستکاری]

@Aram: ڕاستییەکەی وەمزانی کاتت بۆ کارەکە نییە، بەڵام سپاس کە خەریکی بوویتە پێم خۆشە. همم، نزیکەی ١١ هەزار وتار ڕێژەیەکی تا بڵێیت باشە. جا لە هەمووی باشتر ئەوەیە دەستپێکەکەی زۆر جوان ڕێکخستراوە بەم (ڕێکەوتانەی مردن و لەدایکبوون، شوێنەکانیان، فیلم و زنجیرەکانیان). ڕای من لەسەریەتی، و جا پێم خۆشە بزانم ئێستا پێویستە چی تر بکەیت، یان من پێویستە چی بکەم بۆی؟.
— بەکارھێنەر:Tessla

@Tessla: ڕاستییەکەی تا ئەو کاتە کاتم بۆی دەبێ کە تۆ کاتت بۆی دەبێت. چاوەڕێش نەکەین کە بە چاوتروکانێک ١١،٠٠٠ وتار بڵاو بکەینەوە چونکە بەڕاستی ئیشی دەوێت. ڕەگەکەم بۆی دروست کرد و بزانن چۆنە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٩:٥٦، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram بەر لە ئەوەی دەست بە کارەکە بکەن، دەمەوێ شتێک بنووسم. ھاوەڵناو و ناو لە کوردیدا بە یەک شێوە جەمع ناکرێن. یانی Kurdish writers، کە Kurdish لێرەدا ناوە، دەبێتە نووسەرانی کورد. بەڵام، Kurdish books، کە Kurdish لێرەدا ھاوەڵناوە، دەبێتە کتێبە کوردییەکان.
لە American male actors -دا، american و male ناون و ھاوەڵناو نین، بەڵام لە پۆلە کوردییەکەدا حیسابی ھاوەڵناویان بۆ کراوە. ئەمە دروستەکەیە: ئەکتەرانی پیاوی ئەمریکی. خۆیشی ھەر وا بوو، بەڵام @Tessla بەبێ ڕوونکردنەوە کردییە ئەمەی ئێستا. ئەم کێشەیە لە زۆر پۆلی تردا ھەیە و ھەموویان دەبێ چاک بکرێنەوە. ‎Gêjełûk ‏٢١:٠٩، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: من کاتم هەیە، بەڵام گەر شتێکم لەدەست بێت حەز دەکەم یارمەتیت بدەم، هۆکاری ئەمەش لەبەر خۆتمە کە نامەوێت تەنھا بیت نەکا بێزاربیت. سەبارەت بە ڕەگەکە؛ بێ کێشە دەیبینم بژی، بەڵام پرسیارێکم لا دروست بوو، خۆ سەری داتابۆکسەکان ڕاستەوخۆ خۆیان دەبنە کوردی لەساتی دروستکردنی وتارەکان؟!. کۆتا شتیش ئەوەیە کە چاوێکیش لە قسەکەی گێژەڵووک بکە سەبارەت بە ناوەکە.
@Gejeluk: ڕاست دەکەیت، پێشتر لەو ناو گۆڕینە هەڵەم کردووە، بمبوورن، بەهیوام لێرە چارەسەر بکرێت. Tessla (وتووێژ) ‏٢٢:٢٢، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: خۆشحاڵم کە ئاگات لەم ئیشە ھەیە و قسەی لەسەر دەکەی، و سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکانیشت. بۆ مەسەلەی ئەو تاقە پۆلە، خۆتان دەتوانن چارەی بکەن؟ بۆ چاکسازیی بەکۆمەڵی پۆلەکانی تریش، تەنیا پێم بڵێن چی بکەم. @Tessla: بێگومان لەبەرئەوەی تۆ پێشنیارت کردووە، دەبێ لەگەڵمان بمێنیتەوە. چونکە ھەر بەکارھێنەرێک پڕۆژە دروست بکات و بەسەر منەوە جێی بێڵێت، ئیتر بەڕاستی من تاقەتیم نامێنێ. بۆ ڕەگەکە دەتەوێ فیلم و دراماکان وەک بەشی فیلمۆگرافی زیاد بکەین یا ھەر لە پێناسەکەی بەسە؟ بۆ داتابۆکسەکە، دوای گرێدان بۆتەکانی ویکیدراوە وردەوردە چارەی دەکەن. یەکەم ئیشی تۆ وەرگێرانی ناوی وتارەکانە. تۆ ناوی ھەر ١١،٢٩٠ وتارەکەمان بۆ بکە کوردی. گاڵتەم کرد. :) کەس ناتوانێت بەئاسانی ئەو کارە بکات. بە ڕای خۆم تاکە ڕێگە بۆ بەکوردیکردنی ناوی وتارەکان کەڵکوەرگرتنە لە گووگڵ تڕانزلەیت. چۆنە؟ ⇐ئارام وتووێژ ‏٠٣:٣٩، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: کاری ئەو تاقە پۆلەم چارە کرد، سەبارەت بە پۆلەکانی تر هێشتا نازانم کامانەن تا دیاریان بکەین، نازانم دەبێتە کێشە یان نا گەر کاری چاککردنی بەکۆمەڵی پۆلەکان بۆ دوای کاری کۆمەڵەوتارەکان جێ بێڵین؟!. بێگوومان من لەم پڕۆژەیە، و لەهەر پڕۆژەیەکی تری کۆمەڵەوتارەکان دەمێنمەوە. سەبارەت بە فیلمۆگرافی، ئەگەر سەرنجت دابێت لە ئینگلیزییەکە لە زۆربەی وتارەکان لە دەستپێک نووسراون و لە فیلمۆگرافیش هەمان شێوە؛ بەم پێیە بێت لەهەردوولا هەبێت ئەوا وتارەکە دەوڵەمەندتر دەبێت، خۆ ئەگەر دانەیەک هەڵبژێرین، بێگوومان دەڵێم لە دەستپێک بێت باشترە. ناوی وتارەکانیش بە گووگڵ ترانزلەیت بەدڵنیایەوە باشە، بەس بیریشمان نەچێت کە ئەگەر پشت بەم ئامێرە ببەستین هەڵەی تێ ئەکات ناوەکان، ئەگەر ناوێکی هەڵەم بینی چاکیان دەکەم.
بەس با ئەوەشم بیرنەچێت، گەر کاتی دانانی دەروازەکان بۆ وتارەکە هات حازری بکەیت، تاگم بکە با پێو بڵێم کام دەروازانە دابنێیت. Tessla (وتووێژ) ‏٠٩:٤٠، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: بۆ پۆلەکە دەستت خۆش و بۆ پۆلەکانی تر منیش نازانم کامانەن. نەوەڵا، پۆلەکان زووتر چاک بکرێن باشترە. بێخەم بە و ئەم پڕۆژەیە کاتی زۆری پێ دەچێ تا زانیارییەکانی ناوی پڕ دەکەینەوە. سپاس بۆ مانەوەت لەگەڵ ئەم پڕۆژانە. بۆ فیلمۆگڕافی، ئەوانەی پێناسەی ئینگلیزییەکە تەنیا ئەوانەیان نووسیوە کە لەڕێگەیەوە ناسراون نەک ھەموویان، بەڵام ئێمە ئەوەی بەشداریی تێدا کردبێت دەینووسین. وەڵا بۆ دروستکردنی بەشی فیلمۆگڕافی، خۆشم زۆر دڵنیا نیم پێم دەکرێ یان نا و جارێ نازانم، بەس لە پێناسەکەیان ھەن. ناوی وتارەکانم بە گووگڵ تڕانزلەیت کردە کوردی کە ئەمە وەک ئاسانکارییەکە بۆ خۆمان، بەڵام بە ھیچ شێوەیەک لە وەرگێڕانەکان دڵنیا نیم و گەرەنتی نادەم و دەبێ بەدەست ھەڵەکانیان چاک بکرێنەوە. بۆ دەروازەکان، ھەر خۆت دەتوانی لە ڕەگەکە زیادیان بکەی. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢١:٣٣، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Aram، سەرەتا بۆ فیلمۆگرافی؛ مادام وتت ئەوەی پێناسەکە تەنھا تێیدا ناسراون، کەوایە با هەر ئەوە دابنرێت بەڕای من واز لە فیلمۆگرافییەکە بێنە. بۆ دەروازە؛ لە ڕەگەکە زیادم کرد، بەڵام سەیرێکی بکە من لەو کاری داڕێژەی ژمارانە نازانم، هەروەها دوو کۆلکەت داناوە، یەکێک بەس نییە؟!! بۆنموونە بەس ئەکتەر-کۆلکە.

سەبارەت بە پۆلەکان؛ هێشتا من دڵنیا نیم کە گێژەڵووک لەو پۆلەدا باسەکەی دروست بێت، "ئەکتەرانی پیاوی ئەمریکی" چۆن مانا دەدات بە دەستەوە؟ واتا ئەکتەران کۆ-بن بەڵام پیاوی ئەمریکی-تاک بن. هەروەها سەیرێکی ئەم پۆلە بکە ":American male child actors"، ئەگەر وابێت دەبێت بەم پۆلەیان بڵێین، ئەکتەرانی مناڵی پیاوی ئەمریکی. جا پێم خۆشە بزانم گێژەڵووک چی دەڵێت. Tessla (وتووێژ) ‏٠٧:٣٧، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram و @Tessla جەمعکردن لە کوردیی ناوەندیدا ئاڵۆزە. ھۆیەکان: یەک، چەندین شێوەی ھەیە. ان (وەکوو داران)، یان (مامۆستایان)، کان (نوێکان)، ەکان (شێتەکان) و یەکان (ئەمریکییەکان). دوو، ناو بە «فڵانانی فڵان» یان «فڵانەکانی فڵان» جەمع دەکرێ، بەڵام ھاوەڵناو بە «فڵان(ە) فڵان(ی)ەکان» جەمع دەکرێ. مەرجەکان زۆرن، بۆیە ھەڵە دەکرێ.
لە کوردیی باشووریدا «گەل» بە کار دێ. گەل جۆکەرە و ئەو کێشانەی سەرەوەی نییە. ژن ← ژنگەل و مامۆستا ← مامۆستاگەل. فەرقیش ناخاتە نێوان ناو و ھاوەڵناو. شاری کوردی ← شارگەلی کوردی و شاری کوردستان ← شارگەلی کوردستان.
ئێستا سەیری وتاری American -م کرد و ئەم نموونەیەیان ھێناوەتەوە: "Elvis Presley was an American singer". ئەم نموونەیە لە بەشی adjectival use (بەکارھێنانی ھاوەڵناوی)دا ھێنراوەتەوە، یانی american لێرەدا ھاوەڵناوە. ئەمە خستمییە شکەوە.
پێم خۆشە ڕای @Calak, @Aza و @Pirehelokan وەربگرم. American actors دەبێ بە «ئەکتەرانی ئەمریکی» یان «ئەکتەرە ئەمریکییەکان»؟ ‎Gêjełûk ‏١٢:٥٩، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk فەرق ناکات. Aza (لێدوان) ‏١٣:٢٢، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza فەرق دەکات. ‎Gêjełûk ‏١٣:٣٦، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: ئەم قسەیەی ئێوە دوو ڕووی هەیە. یەکێ باسی ئاوڵناو و ئیزافەیە کە بە داخەوە ماوەیەکە ئاڵۆز بووە و کوردینووسان لە ژێر کاریگەریی فارسی و ئینگلیزیدا هەڵەی زۆری تێدا دەکەن. بۆ نموونە ئەو پۆلانەی بۆ وتاری ئێلڤیس دانراون گشتی هەڵەی ڕێزمانین: ئەکتەرەکانی فیلمی پیاوی ئەمریکی هەڵەیە چون ئاوڵناوەکە تاکە نەک کۆ! هەروەها ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئاڵمانی بە هەمان هۆکار هەڵەیە پێویستە بگۆڕدرێ بە ئەکتەرە بەڕەگەزئاڵمانییەکان.
ئەوەی من سەرنجم دابێت زیاتر کێشەکە لە ئاوەڵناوی ڕێژەییدا (نسبی) دروست دەبێت کە بەڕاستی هەندێک جار سەری لە من شێواندووە چون وامزانیوە ئاوڵناوەکە ئیزافەیە! سەیری ئەو نموونانەی خوارەوە بکەن. هەرچەن وەک لە نموونەی ڤیدیۆکەدا بینیتان تەشەنای سەندووە و تەرکیبگەلێ وەک هێزەکانی سەرکەوتوو و...یش ئاسایی بوونەتەوە. وەک عەرزم کردی لەو کوردییانەدا دەردەکەوێ کە کەوتوونەتە ژێرکاریگەریی فارسی و ئینگلیزی. کوردی ڕۆژهەڵات وەک نوقڵ و نەبات دەیڵێن. زۆر سەیرە کە بە تازەیی لە نووسراوەی کوردی باشووریشدا دەیبینم. بیر لەم چەند نموونەیە بکەرەوە (یەکەم ئیزافەیە و دووەم ئاوڵناو):
شێعرەکانی کوردی خۆشن. شێعرە کوردییەکان خۆشن.
بۆچوونەکانی تاڵەبانی کۆنن. بۆچوونە تاڵەبانییەکان کۆنن.
تورکیا مزگەوتەکانی سووری ڕووخاند. تورکیا مزگەوتە سوورەکانی ڕووخاند.
دەربارەی ڕووی دووەمی پرسیارەکە ئەوە باسی مەعرەفە و نەکەرەیە کە تەقریبەن لە هەموو زمانێکدا بڕێک گێچەڵە (چون بەوە کەوتووە شتەکە ناسراو بێ یا نەناسراو). لەو کوردییەدا کە من فێری بووم و ڕۆژانە قسەی پێدەکەم -کە لە بابانییەوە نزیکە- هیچکات ئاوڵناوی کۆ بێ ەکە (یانی نیشانەی مەعرەفە) نایەت. یانی ئەکتەرانی ئەمریکی لە زمانی مندا نیە. ئەکتەرە ئەمریکییەکان هەیە. لە دەقی ئەدەبیشدا بە دەگمەن ئاوڵناوی نامەعرەفەم دیوە. ئەمە ڕەنگە لە شێوەزارێکی تردا فەرق بکا. لە ئینگلیزیدا کۆڵێک یاسایان بۆ ئەمە داناوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٢٥، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: زۆر چاکە و بەشی فیلمۆگڕافی زیاد ناکەین. دەروازەکانت تەواو داناوە و ئەگەر ویستت، دەروازە:تەلەڤیزیۆنیش زیاد بکە. بۆ مەسەلەی کۆلکە، ئەو وتارانە ھەم ئەکتەرن و ھەم ژیاننامەن و ئەگەر زیاتریش ھەبوو، با زیاد بکرێ و زیانی نییە. @Gejeluk: ڕاستییەکەی باشتر بوو ئەم باسە لە پەڕەی پۆلەکە بکرێتەوە بۆ ئەوەی تێکەڵی ناوەڕۆکی کۆمەڵەوتارەکان نەبێت. ئەوانەی ئێوە و ئازا و پیرەھەڵۆ باستان کرد، منیش وەک ئێوە تێدەگەم و درۆی تێدا نەبێ لاشم ئاڵۆزە. بەھەرحاڵ، بە شوێنێک گەشتن و ویستتان شتێک بگۆڕن، پێم بڵێن. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٧:٥٩، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: دەروازەی تەلەڤیزیۆنیش زیاد کرا. ئەرێ پرسیارێک، جگە لەم بابەتی پۆلە، ئەم پرۆژەیە زۆر کاری تری ماوە؟!!. Tessla (وتووێژ) ‏١٩:٤٤، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla دەستت خۆش. بەڵێ، وای دانێ شتێکی وامان نەکردووە. دەبێ بێیتە ناویەوە و دەستکاریی بکەیت. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٣:٢١، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: تۆ لەئێستادا خەریکی کارەکانی تری بە، هەتا ئەم بابەتی پۆلە یەکلا دەبێتەوە، هەچەندە منیش ڕام لەگەڵ ئازا و پیرەهەڵۆیە، چون یەکەم فەرق ناکات وەک وا دەڵێن، دووەمیش؛ ئەوەی گێژەڵەووک دەیڵێت هێشتا سەبارەت بەو نموونەی سەرەوە ڕێی تێ ناچێت کە هێنامەوە. ئێستا کاک ئارام تۆ لەسەر ئەم چۆلانە وەستاویت؟!! Tessla (وتووێژ) ‏١٣:٤٨، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram ڕاست دەکەی. لە وتووێژی پۆل:ئەکتەرانی پیاوی ئەمریکیدا درێژە بە باسەکە دەدەین. ‎Gêjełûk ‏١٥:٢٢، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla نا، پۆلەکان کارکردنی لەسەر پڕۆژەکە ڕانەگرتووە. ئیمەیڵێکم بۆ بنێرە تا دەسەڵاتی دەستکاریکردنت بدەمێ. تۆ وەک دەستپێکێک دەتوانی بە ناوی وتارەکان بچیتەوە و ھەڵەکان چاک بکەیتەوە. ھەرکاتێک زانیت کەسێکی تر دەستکاری دەکات، تۆ دەستکاری مەکە تا سەر لە یەکتری تێک نەدەین. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٣:١٤، ٧ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]