لیدیا گویلیر تیجادا
ڕواڵەت
لیدیا گویلیر تیجادا | |
---|---|
بە ئیسپانی: Lidia Gueiler | |
لەدایکبوون | ٢٨ی ئابی ١٩٢١ Cochabamba، بۆلیڤیا |
مردن | ٩ی ئایاری ٢٠١١ لاپاز، بۆلیڤیا | (٨٩ ساڵ ژیاوە)
پیشە | Democratization، دیپلۆمات |
پۆستەکان | president of Bolivia، deputy of Bolivia، باڵیۆز |
ئەندامی حیزبی | Revolutionary Party of the Nationalist Left، Revolutionary Party of the National Left – Gueiler، Revolutionary Nationalist Movement |
ئایین | کاسۆلیکی |
لیدیا گویلیر تیجادا (Lidia Gueiler Tejada؛ لە دایکبووی ٢٨ی ئابی ١٩٢١ - مردووی ٩ی ئایاری ٢٠١١) ژنە سیاسەتوانی بۆلیڤیاییە، ئەو لە ماوەی ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٧٩ تاکوو ١٧ی تەمموزی ١٩٨٠ وەک ٥٨ەمین سەرۆکی بۆلیڤیا کاری کردووە. ئەو یەکەمین ژنە ببێتە سەرۆکی وڵاتی بۆلیڤیا. لە مێژووی هەردوو ئەمریکایەکەش لەدوای ئیزابێل مارتینێز دی پێرۆن، دووەم سەرۆکی دەوڵەتی ژنە.
ئەو ئامۆزای خانمە ئەکتەری ئەمریکی ڕاکێل ویلچ بوو.[١] لیدیا کەسێکی چەپخواز بوو، ماوەیەک جێگری سەرۆکی بەرەی چەپی شۆڕشگێر بوو لە بۆلیڤیا.[٢] ئەو لە پەیمانگای ئەمێریکانۆ لە کۆچامبا بڕواننامەی بەکالۆریۆسی بەدەستهێناوە.[٣]
مردن
[دەستکاری]لیدیا گویلیر تیجادا لە ڕۆژی ٩ی ئایاری ٢٠١١، لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا لەدوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا لە شاری لا پێز کۆچی دواییی کرد.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Adiós a la expresidenta». La Opinión (Bolivia). 2011-05-10. لە 2020-10-03 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2020-10-03 ھێنراوە.
- ^ Crespo Rodas, Alfonso. Lydia: una mujer en la historia. La Paz: Plural Ed, 1999. p. 121
- ^ Kinnear، Karen (2011). Women in Developing Countries: A Reference Handbook. ABC-CLIO. p. 155. ISBN 978-1598844252.
- ^ Lidia Gueiler Tejada: Politician who became only the West's second female president
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لیدیا گویلیر تیجادا تێدایە. |