لاگان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لاگان
پۆستەری فیلم لەسینەماکان
دەرھێنەرAshutosh Gowariker
بەرھەمھێنەرعامر خان
مەنسوور خان
نووسەرK.P. Saxena
(دیالۆگی ھیندی)
Ashutosh Gowariker
(دیالۆگی ئینگلیزی)
شانۆنامەAshutosh Gowarikar
Abbas Tyrewala
سەنجای دیاما
چیرۆکAshutosh Gowariker
ئەکتەرانعامر خان
Gracy Singh
Rachel Shelley
Paul Blackthorne
چیڕۆکخوانئەمیتاب باچان
مۆسیقاA. R. Rahman
وێنەگری سینەماییAnil Mehta
مۆنتاژبالو سالوجا
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەSony Entertainment Television (India)
دەرچوون
  • ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٠١ (2001-06-15)
ماوەی فیلم٢٢٤ خولەک[١]
وڵاتھیندستان
زمانھیندی
تێچوون٨٫٦ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی[٢]
داھات٢٠ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی
(داھاتی جیھانی)[٣]

لاگان (ناوی فیلم: Lagaan) -- (بەکوردی:باجی زەوی) فیلمێکی داستنئامێزی وەرزشی درامییە کە بەزمانی ھیندی - ئینگلیزییە. فیلمەکە لەنووسین و دەرھێنانی (Ashutosh Gowariker)ە و لەڕۆڵبینی سەرەکی عامر خان و Gracy Singh و Rachel Shelley و Paul Blackthorne. فیلمی لاگان دوایین فیلمی بۆلیوودە بگاتە کۆتاییەکانی خەڵاتی ئۆسکار بۆ فیلمە بیانییەکان بەڵام ئەویش وەک فیلمەکانی دی شکستی ھێنا لەبردنەوەی ئەوخەڵاتە.

چیڕۆک[دەستکاری]

چیڕۆژی فیلمە لە گوندی Champaner (یان محەممەدئاباد) لەگوجاراتە لەسەردەمی کۆلۆنیالیزم یان داگیرکاری بەریتانییە (British Raj) واتە ساڵانی ١٨٥٨ تاکوو ١٩٤. فیلمەکە بەداواکردنی دووھێندەبوونی باج لەسەر خاکی گوندەکانی گوجارات دەست پێ دەکات ئەم داوایەش لەلایەن ئەفسەر ئەندرێو ڕەسێلە بەڵام بەھۆی وشکەساڵییەوە ئەوە لەلای گوندنشینەکان مەحاڵ دەبێت بۆیە بھوڤان (عامر خان) داوا لەھاوگوندنیشەکانی دەکات کە بچنە لای نوێنەری ھیندییەکان لای بەریتانییەکان تاکوو ئەوان لەو داواکارییە پەشیمان ببنەوە چونکە ئەوە مەحاڵە بەو وشکەساڵییە دووھێندەی پێشوو باج بدەن بە حکوومەتی بەریتانی. کە دەچن بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکە ئەندرێو ڕەسێلی ئەفسەر بە مەرج ڕازی دەبێت کە لەو داواکارییەی پاشگەز ببێتەوە ئەمەش بەپێشکەشکردنی پێشنیازێک بۆ بھوڤان کە دەبێت یارییەکی کریکیت بکەن گەر گوندنشیەکان بردیانەوە ئەوا سێ ساڵ باج نادەن وە گەر تیمی ئینگلیزییەکانیش براوە بن ئەوا دەبێت گوندنشینەکان سێ ھێندە باج بدەن!. ئەم پێشنیازە لەوکاتە ھات کە بھوڤان ئەو یارییەی بە گەوج لەقەڵەم دا چونکە بەیارییەکی منداڵانی ھیندستانی چوواند ئەوە ئەوکاتە بوو کە یەکەمجار ئینگلیزییەکانی بینی خەریکی ئەو یارییە بوونە. دوای ڕازیبوونی بھوڤان خەڵکی گوندەکە ناڕەزاییان دەربڕی و کەس پالپشتی نەدەکرد وە تەنانەت خەڵکی گوندەکانی دی گوجارات ھاتن بۆ دژی ئەو یارییە بەڵام بھوڤان سوور بوو لەسەر ئەنجامدانی ئەو یارییە چونکە دەیزانی گوندنشینەکان توانینی پێدانی دوو ھێندە باجییان نییە. لەلایەکی دی فیلمەکە باس لە چیڕۆکی خۆشەویستی بھوڤان و گاوری (Gracy Singh) دەکات وە سەرەتاش لەتەواوی گوندەکە تەنیا ئەو پاڵپشتی خۆی بۆ یارییەکە و بھوڤان دووپاتدەکاتەوە. دوای چەند ڕؤژێک بھوڤان دەست بەمەشقکردن دەکات بەڵام بێئەوەی لەیاساکانی یارییەکە بزانێت لەکاتی مەشقکردن سەرنجی تەواوی گوندەکە بۆخۆی ڕادەکێشێت و چەند کەسێک لەوکاتە دێنە پاڵی. ڕۆژێک پاڵپشتیوانەکانی بھوڤان دەچن بۆ سەیرکردنی یاری ئینگلیزییەکان ئەمەش بەنھێنی دەبێت لەوکاتە خوشکی کاپتن ئەندرێو ڕاسێل کەناوی ئیلیزابێت، بھوڤان و ھاوڕێکانی دەبینێت و بۆیە دەچێتە لایان و پێیان دەڵێت کەئەو دەتوانێت یارمەتییان بدات بۆ فێربوونی یاساکانی یاری کریکیت ئەمەش لەبەر ئەوەی ئیلیزابێت پێی وایە کە دووھێندکردنی باجەکە شتێکی نادادپەروەرانە بووە. دوای ئەوە ڕۆژان دێت و ئیلیزابێت بەردەوام دەبێت لە پێگەیاندنی تیمەکە و ڕۆژ بەڕۆژیش ژمارەی یاریکەری نوێ دێتە تیمەکەی بھوڤان، یارمەتیدانی ئیلیزابێت بە تیمەکەی بھوڤان وا لە گاوری دەکات کە غیرە لەوپەیوەندییە بکات و بۆ ماوەیەک دڵتەنگ دەبێت. لەماوەی مەشقکردن ڕۆژیک کەسێک دێتە تیمەکە بەڵام پێشتر لەگەڵ ئینگلیزەکان ڕێککەوتووە و ئەو ھەواڵی یارمەتیدانی ئیلیزابێت دەگەیەنێت بە ئینگلیزەکان بەڵام ئەو خیانەتە لەکاتی یارییەکە ئاشکرا دەبێت بەڵام پەشیمان دەبێتەوە و یارمەتی گوندنشیەکانی دەدات. وە یارییەکە سێ ڕۆژ دەخایەنێت و بە دوایین لێدانی دارەکە لەلایەن بھوڤان گوندنشینەکان دەبەنەوە ئەووەش بەزەحمەتییەکی زۆر دێت. وە دوای بردنەوەیان خۆشییەکی دی ڕوو لەگوندنشیەکان دەکات ئەویش بارانبارینە کە لەوشکە ساڵییەکە ڕزگارییان دەبێت لەگەڵ ئەوەش سی ساڵ دووردەبن لە باجدان بە بەریتانییەکان. کۆتایی فیلمەکە بە سزادانی کاپتنەکەیە بە ناردنی بۆ ناوەڕاستی بیابانی ئەفریقیا وەک سزایەک لەلایەن حکوومەتی بەریتانی بۆ ئەوە وە ئیلیزابیتیش کە ماوەیەک لەفیلەمەکە دەکەوێتە داوی خۆشەویستی بەڵام دوای یارییەکە دەبینێت کە بھوڤان و گاوری یەکترییان خۆشدەوێت ئەویش بەوە ڕازیدەبێت کە خۆشەویستییەکەی خۆی بشارێتەوە و دەگەڕێتەوە بەریتانیا وە لەکۆتاییدا گاوری و بھوڤان ھاوسەرگیری دەکەن (تێبینی: کۆتایی فیلمەکە خوارەوە بە نوواندن نیشان نادرێت تەنیا لەلایەن چیڕۆکخوانی فیلمەکە کە بەدەنگی "ئەمیتاب باچان"ە دەگێڕدرێتەوە.)

بەشداربووان[دەستکاری]

  • عامر خان بەڕۆڵی بھوڤان
  • Gracy Singh بەڕۆڵی گاوری
  • Rachel Shelley بەڕۆڵی ئیلیزابیت ڕەسێل
  • Paul Blackthorne بەڕۆڵی کاپتن ئەندرێو ڕەسێل

....

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Lagaan (PG)". British Board of Film Classification. Retrieved 11 February 2013. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  2. ^ "Aamir Khan causes traffic jam". The Tribune. 1 June 2001. Retrieved 20 January 2008.
  3. ^ "Top Lifetime Grossers Worldwide (IND Rs)". Archived from the original on 15ی Octoberی 2013. Retrieved 12 September 2014. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help) ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.