تووڕە نیم (فیلم)
| تووڕە نیم | |
| | |
| دەرھێنەر | ڕەزا دورمیشیان |
|---|---|
| بەرھەمھێنەر | ڕەزا دورمیشیان |
| نووسین | ڕەزا دورمیشیان |
| کاست | نەوید محەممەدزادە، باران کۆسەری |
| مۆسیقا | ڕەزا کولغانی |
| وێنەگری سینەمایی | عەلی ئەزھەری |
| دەستکاری | ھایدە سەفی یاری |
| ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٠١٤ |
| ماوەی فیلم | ١١٠ خولەک |
| وڵات | ئێران |
| زمان | فارسی |
| تێچوون | ٤٠٠٠٠٠ دۆلار |
تووڕە نیم (بە فارسی: عصبانی نیستم) فیلمێکی فارسیە لە نووسین، دەرھێنان و بەرھەمھێنانی ڕەزا دورمیشیانە بۆ یەکەمین جار لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر نمایش کرا و لە ڕۆڵگێڕانی نەوید محەممەدزادە و باران کۆسەریە، باران کۆسەری ماوەی دوو ساڵ ھیچ کارێکی نەکردبوو بەھۆی ئەوەی قەدەغە کرا بوو لە کارکردن تووڕە نیم بووە یەکەم فیلمی دوای گەڕانەوەی،[١] تووڕە نیم تاکە فیلمی ئێرانیە کە لە شەست و چوارەمین فیستیڤاڵی فیلمی بەرلین ئامادە بووبێت،[٢] فیلمەکە لە ناو ئێران قەدەغەکراوە و تا ئێستا لە ھیچ جێیەک نمایش نەکراوە.
چیرۆک
[دەستکاری]نەوید خوێندکارێکی زانکۆیە کە دەرکراوە بەھۆی ھەڵوێستە سیاسیەکانیەوە و دەیەوێت بارودۆخێک بھێنێتە پێش تا بتوانێت ھاوسەرگیری لەگەڵ ستارە بکات، نەوید دەیەوێت کۆنترۆڵی خۆی بکات و توڕە نەبێت بەو ڕوداوانەی ڕودەدەن
ستەم و ڕێگری
[دەستکاری]تووڕە نیم بۆ یەکەم جار لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر نمایشکرا و پاڵێوراوی سەرەکی بوو بۆ چەند خەڵاتێک بەڵام دواتر فشار خرایە سەر فێستیڤاڵەکە لە لایەن ھەندێک لە بەرپرسان و وترا نابێت تووڕە نیم بە ھیچ جۆرێک ھیچ خەڵاتێک وەرگرێت، دواتر ڕاگەیەندرا ڕەزا دورمیشیان وەک و ڕێزێک بۆ سینەمای ئێران وازی لە خەڵاتەکانی ھێناوە،[٣] خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکی پیاو بۆ نەوید محەممەدزادە بەڵام بەھۆی ھەمان فشارەوە خەڵاتەکە درا بە ڕەزا عەتاران، ڕەزا عەتاران لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کافە سینەما وتی: ئەو خەڵاتەی من وەرم گرتووە ھی نەوید محەممەدزادەیە و بۆیە من بە خەڵاتی خۆمی نازانم،[٤] نەوید محەممەدزادە لە سیو چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر بووە باشترین ئەکتەری پاڵپشتی بەڵام کاتێک خەڵاتەکەی پێدرا ھیچ قسەیەکی نەکرد و چەند خولەکێک بێدەنگ بوو وەکو کاردانەوەیەک بۆ ئەو ستەمەی پێشتر لێیکرابوو[٥]
فیلمەکە بڕیار بوو لە گروپی سینەماکانی ئەفریقا نمایش بکرێت بەڵام کۆمیسیۆنی ھونەری شورای ئیسلامی نامەیەکی بۆ وەزارەتی ھونەر و ئیرشادی ئیسلامی نارد و تێیدا بڕیاری قەدەغەکردنی ئەم فیلمە و ٧ فیلمی دیکە درا بە بیانووی ئەوەی کە ئەو فیلمانە فیتنە و ئاژاوە دەنێنەوە[٦]
کاست
[دەستکاری]| ئەکتەر | ڕۆڵ |
|---|---|
| نەوید محەممەدزادە | نەوید |
| باران کۆسەری | ستارە |
| میلاد ڕەحیمی | ئەحمەد |
| ئەمیرڕەزا ئیمر ئاغا | موحسین |
| ڕەزا بێھبودی | ئاغای جەوادی |
| میساق زارع | ئاغای باقری |
| ڕەزا کولغانی | ڕەزا |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ باران کۆسەری باس لە دەورانی ڕێگریەکانی دەکات[بەستەری مردوو] - فارسی - دواین سەردان ٧ی ٢ی ٢٠١٧
- ↑ ناساندی توڕە نیم - سەلام سینەما[بەستەری مردوو]
- ↑ کۆتایی فەجری پڕ تێبینی[بەستەری مردوو] - فارسی دواین سەردان ٧ی٢ی ٢٠١٧
- ↑ ڕەزا عەتاران لەگەڵ کافە سینەما فارسی - دواین سەردان ٧ی ٢ی ٢٠١٧
- ↑ ژیانی نەوید محەممەدزادە نەمناک - فارسی - دواین سەردان ٧ی ٢ی ٢٠١٧
- ↑ نامەی وەزارەتی ئیرشاد - فارسی - دواین سەردان ٧ی ٢ی ٢٠١٧