قەوالی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

قەوالی بەناوبانگترین جۆری گۆرانی ئیسلامی سۆفییە لەوڵاتانی باشووری ئاسیا بەتایبەت لەپاکستان و هیندستان. قەوالی لەئێستادا ناوبانگی جیهانیی هەیە لەنێوانیشییان نوسرەت فەتاح عەلی خان بەباشترین گۆرانیبێژی قەوالی دادەنرێت. مێژووی قەوالی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی سێزدەهەم. لەگەڵ قەوالی چەندین ئامێری فۆلکلۆری ناوچەکانی باشووری ئاسیا بەکاردێت کەسەرەکیترینییان تەپڵە.