بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فەرھەنگی ئینگلیزیی ئۆکسفۆرد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە فەرهەنگی ئینگلیزیی ئۆکسفۆردەوە ڕەوانە کراوە)

فەرھەنگی ئینگلیزیی ئۆکسفۆرد (بە ئینگلیزی: Oxford English Dictionary) فەرھەنگێکی گشتگری زمانی ئینگلیزییە کە لەلایەن چاپخانەی زانکۆی ئۆکسفۆردەوە بڵاو دەکرێتەوە. یەکەم چاپی ئەم فەرھەنگە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٨٤، چاپی دووەمی بۆ ١٩٨٩ و چاپی سێیەمیشی لە ئامادەکردندایە.[١] فەرھەنگەکە لە ٢٢ ھەزار لاپەڕە پێک دێت.


مێژوو

[دەستکاری]

فەرهەنگەکە وەک پڕۆژەیەکی (کۆمەڵەی فیلۆلۆژی)دەستیپێکرد کە گروپێکی چکۆلەی ڕۆشنبیرانی شاری لەندەن بوو، واتە لە ڕاستیدا پەیوەندیان بە زانکۆی ئۆکسفۆڕدەوە نەبوو.ئەو کۆمەڵەیە هەر لە ساڵی ١٨٨٤ وە میلی کۆکردنەوەی فەرهەنگێکی نوێیان دەرخست بەڵام هەر پێش حوزەیرانی ١٨٥٧ کە بە پێکهێنانی (کۆمیتەی وشەی تۆمارنەکراو) دەستیان کرد بە گەڕان بە دوای ئەو وشانەی کە لە فەرهەنگ و قاموسەکانی ئەوسادا نەنوسرابوون یان بە خراپی پێناسە کرابوون، لە مانگی نۆڤێمبەردا لە ڕاپۆرتێکی ڕیچارد ترێنج کە ئەندامێکی ئەو کۆمەڵەیە بوو، هەندێک کەم و کوڕی لە فەرهەنگەکانی ئەوسادا دەستنیشان کرد. پوختەی ڕاپۆرتەکە لە ٧ خاڵدا:

  • ناتەواوی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە وشە دێرینەکان
  • ناتەواوی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە (خێزانی وشەکان)
  • بەرواوری هەڵە سەبارەت بە بەکارهێنانی سەرەتایی وشەکان
  • لابردنی مێژووی ئەو وشانەی بە تێپەڕبوونی کات واتا و بەکارهێنانیان دەگۆڕێت(obsolete senses of words)
  • هەڵە و ناتەواوی لە مرادفە کاندا
  • بە فیڕۆدانی شوێن بۆ شتانێکی ناپێویست
  • کەمی بە کارهێنانی وشەکان لە کۆنتێکستەکان وەکو نمونە.

لە کۆتاییدا بۆیان دەرکەوت کە ئەو وشانەی تۆمار نەکراون زۆر زیاتر ئەبن لەو وشانەی لە قاموسەکاندا کاندا هەن، بۆیە بیرۆکەکەیان گۆڕی لە پاراستنی ئەو وشانەی کە لە قاموسەکەدا نین بۆ پڕۆژەیەکی گشتگیر تر و گەورەتر کە بیرۆکەکە هی ڕیچارد ترێنچ بوو، کۆمەڵەکەش لە ١٨٥٨ بیرۆکەکەیان پەسەند کرد لە ژێر ناوی فەرهەنگی نوێی ئینگلیزی لە سەر بنەما مێژوویەکان

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Dickson، Andrew (23 February 2018). «Inside the OED: can the world's biggest dictionary survive the internet?». The Guardian. لە 13 December 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]