فڕانکلین فێربانکس
فرانکلین فێربانکس | |
---|---|
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڤێرمۆنت. | |
لە پۆستدا بووە ١٨٧٢ – ١٨٧٤ | |
پێشینە | چارڵز هێربێرت جۆیس |
پاشینە | هۆراس هێنری پاوەرز |
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ڤێرمۆنت. | |
لە پۆستدا بووە ١٨٧٠ – ١٨٧٤ | |
نوێنەری کۆمیتەی ویلایەتی کۆماری ڤێرمۆنت لە کالیدۆنیا. | |
لە پۆستدا بووە ١٨٦٣ – ١٨٧٥ | |
سەرپەرشتیاری سانت. جۆنسبێری، ڤێرمۆنت. | |
لە پۆستدا بووە ١٨٧٩ – ١٨٨٤ | |
لە پۆستدا بووە ١٨٧١ – ١٨٧٣ | |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | سانت جۆنسبێری، ڤێرمۆنت | 18ی حوزەیرانی 1828
مردن | ٢٤ی نیسانی ١٨٩٥ سانت جۆنسبێری، ڤێرمۆنت | (٦٦ ساڵ ژیاوە)
پارتی سیاسی | پارتی ویگ |
ھاوسەر(ەکان) | فرانسس فێربانکس |
خزمەکان | ئیراستس فێربانکس (باوک) هۆراس فێربانکس (برا) سادیۆس فێربانکس (مام) ئیفرایم پادۆک (مامی گەورە) |
کار | بازرگان، سیاسەتمەدار، بایۆلۆجێست، کۆکەرەوە |
فرانکلین فێربانکس (بە ئینگلیزی : Franklin Fairbanks) (لەدایکبووی ١٨ی حوزەیرانی ١٨٢٨ تا ٢٤ی نیسانی ١٨٩٥) بازرگانێکی ئەمریکی، زانای سروشتی، کۆکەرەوە[تێبینی ١]، کەسایەتی سیاسی و یەکێک بوو لە دامەزرێنەران و یەکێک بوو لە یەکەمین ئەمیندارەکانی کۆلێژی ڕۆلنز.
ژیان
[دەستکاری]فڕانکلین کوڕی ئیراستس فێربانکس و برای هۆراس فێربانکسە، لە ١٨ی حوزەیرانی ١٨٢٨ لە شاری سانت جۆنسبێری لە ویلایەتی ڤێرمۆنت لەدایکبووە.[١]
لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا لە کۆمپانیای تەرازووی فێربانکس دەستی بەکارکردن کردووە. لە ساڵی ١٨٨٨ بووە سەرۆکی کۆمپانیاکە، هەروەها كاربەدەست و بەڕێوەبەر بووە لە ژمارەیەک بازرگانی هێڵی ئاسن و کانگا و بەرهەمهێنان و بانکی و تەلەگراف.
لە کاتی شەڕی ناوخۆدا وەک ستافی حکوومەتی هیلاند هۆڵ و باوکی ئیراستۆسدا بە پلەی عەقید خزمەت دەکات.[٢] جگە لەوەش سەرپەرشتی چالاکییەکانی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکەی کردووە، لە بەرهەمهێنانی کەرستە و پێکھاتەکان بۆ شەڕی ناوخۆ.
ھەروەھا کۆماریخوازێک بوو کە بەشدار بوو لە سیاسەتی ڤێرمۆنت، وەک بەڕێوەبەری کۆبوونەوەکانی شارۆچکە و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڤێرمۆنت کاری کردووە. لە ساڵی ١٨٧٢ تا ١٨٧٤ وتەبێژی پەرلەمان بووە[٣][٤] و لە ساڵی ١٨٧٧ بڕوانامەی ماجستێری فەخری لە کۆلێژی دارتمۆس وەرگرتووە.
و چەندین شتی تریش وەکوو ئەمینداری ئەکادیمیای سانت جۆنسبێری بوو،[٥] و مۆزەخانەکەی بەخشییە شارۆچکەی سانت جۆنسبێری کە خێزانەکەی خاوەنی بوو.[٦]
تێبینییەکان
[دەستکاری]- ^ کۆکەرەوە تایبەت بە بوارەکەی
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Franklin Fairbanks»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
- ^ Genealogical and Family History of the State of Vermont, by Hiram Carleton, pages 111 to 113
- ^ Men of Vermont Illustrated, compiled by Jacob G. Ullery, 1894, pages 127 to 128
- ^ Winter Park Founder's Biographies 2008-07-20 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Political Graveyard entry, Franklin Fairbanks
- ^ The Twentieth Century Biographical Dictionary of Notable Americans, published The Biographical Society (Boston), 1904, Fairbanks -- Fairbanks page
- ^ St. Johnsbury Community Archives Guide to Historic Records 2008-05-18 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., by Selene Colburn, Archivist, undated, pages 5 to 6
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فڕانکلین فێربانکس تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |