فرێد ڕۆجەرز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فرێد ڕۆجەرز

ڕۆجەرز لەکاتی وەرگرتنی مەدالیای سەرۆککۆماری ئازادی لە ٢٠٠٢
لەدایکبوون
فرێد مکفیلی ڕۆجەرز

(١٩٢٨-0٣-٢٠) ٢٠ی ئازاری ١٩٢٨
مەرگ٢٧ی شوباتی ٢٠٠٣(٢٠٠٣-٠٢-٢٧) (٧٤ ساڵ ژیاوە)
ناوەکانی ترمستەر ڕۆجەرز
پیشەپێشکەشکاری بەرنامەی مناڵان، ئەکتەر، شانۆگەر، گۆرانیبێژ، مۆسیقاژەن، بەرھەمھێنەری تەلەڤیزیۆنی، نووسەر
چالاکبوون١٩٥١–٢٠٠١
ھاوسەرجۆوان بیرد (ھاوسەرگیری ١٩٥٢)
مناڵ(ەکان)٢
Invalid designation
Official nameFred McFeely Rogers (1928–2003)
جۆرRoadside
ھەڵبژێردراو (فەرمی)٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٦
واژوو

فرێد مکفیلی ڕۆجەرز (٢٠ی ئازاری ١٩٢٨–٢٧ی شوباتی ٢٠٠٣) کەسایەتیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی، نووسەر، شانۆگەر و بەرھەمھێنەر بووە، ڕۆجەرز بە کارکردنی وەک خانەخوێ و نووسەری زنجیرەی مناڵانی گەڕەکی بەڕێز رۆجەرز بەناوبانگ بوو کەوا لەنێوان ساڵانی ١٩٦٨ تاکوو ٢٠٠١ پەخشکراوە. زنجیرەکە بەوە ناسرابوو کە خاوەن خانەخوێیەکی لەسەرخۆ و ھۆگرە کەوا ئامۆژگاری بەسوودی مناڵان دەکات. ڕۆجەرز لە لاترۆب، پەنسلڤەینیا لەدایکبووە و تەمەنی منداڵی بە سەختی بەڕێکردووە بەھۆی ئەوەی مناڵێکی تەنیا بووە. دوای بەدەستھێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە مۆسیقا لە کۆلێژی ڕۆلینز لە ساڵی ١٩٥١، ڕۆجەرز دەستی بە کاری تەلەڤیزیۆنی کردووە، سەرەتا لە کەناڵی ئێن بی سی لە نیویۆڕک. دواتر گەڕاوەتەوە پیتسبێرگ لە ساڵی ١٩٥٣ بۆ ئەوەی کار بۆ بەرنامەی مناڵان بکات کە یارمەتی بەرھەمھێنانی زنجیرەی The Children's Hourی داوە. لە ساڵی ١٩٦٨، دەستیکرد بە دانانی بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی تایبەت بەخۆی بەناوی Mr. Rogers' Neighborhood کە بۆ نزیکەی ٩٠٠ ئەڵقە بەردەوام بوو تاکو ٢٠٠١. زنجیرەکە تیشکی دەخستە سەر ھەست، ھزر و دەروونی مناڵ و ھەروەھا چۆنیەتی مامەڵەکردنیان لەگەڵ باشە و خراپە. ئەوەی ڕۆجەرزی لە بەرنامە تەلەڤیزیۆنەکانی تری مناڵان جیادەکردەوە ئەوەبوو کە ڕۆجەرز دەیویست بابەتە سەختەکانی وەک مەرگی ئەندامی خێزان و ئاژەڵ، جیابوونەوەی خێزان و کوشتن بەشێوەیەکی پەروەردەیی بە مناڵ بناسێنێ نەک لێیان بشاردرێتەوە تاکو گەورەدەبن و ترسێک درووستبێت لایان.

ڕۆجەرز بەھۆی شێرپەنجەی گەدەوە لە ٢٧ شوباتی ٢٠٠٣ کۆچی دوایی کردووە. خزمەتەکانی بۆ مناڵان بەرز نرخێندراوە و نزیکەی ٤٠ بڕوانامە و خەڵاتی فەخری لەھەمبەر کارەکانی پێبەخشراوە لەنیواینادا مەدالیای سەرۆککۆماری ئازادی لە ٢٠٠٢، و خەڵاتی ئەفسانەی تەلەڤیزیۆن لە ١٩٩٩. ڕۆجەرز ئیلھامبەخشی زۆربەی پڕۆگرام و زنجیرەکانی مناڵان بووە تەنانەت دەیان ساڵ دوای مردنیشی جێدەستی خۆی بەسەر بوارەکە جێھێشیووە.

پێشانگا[دەستکاری]

بەرھەمەکان[دەستکاری]

تەلەڤیزیۆن[دەستکاری]

  • The Children's Corner, ١٩٥٥
  • Butternut Square, ١٩٦٤
  • Misterogers, ١٩٦١–١٩٦٧
  • Mister Rogers' Neighborhood, ١٩٦٨–٢٠٠١
  • Christmastime with Mister Rogers, ١٩٧٨
  • Old Friends... New Friends, ١٩٧٨–١٩٨٠
  • Sesame Street, ١٩٨١
  • Good Night, Little Ones, ١٩٨٨
  • Where in the World Is Carmen Sandiego?. ١٩٩١
  • Mr. Dressup's 25th Anniversary, ١٩٩٤
  • Fred Rogers' Heroes, ١٩٩٤
  • Dr. Quinn, Medicine Woman – Reverend Thomas, ١٩٩٦
  • Arthur, ١٩٩٧–٢٠٠٢
  • Wheel of Fortune, ١٩٩٨
  • 114th Annual Tournament of Roses Parade, ٢٠٠٣

کتێبی مناڵان[دەستکاری]

  • Our Small World (with Josie Carey, لە وێنەکێشانی Norb Nathanson), ١٩٥٤
  • The Elves, the Shoemaker, & the Shoemaker's Wife (لە وێنەکێشانی Richard Hefter), ١٩٧٣
  • The Matter of the Mittens (لە وێنەکێشانی Beverly Townsend Vilcins), ١٩٧٣
  • Speedy Delivery (لە وێنەکێشانی Richard Hefter), ١٩٧٣
  • Mister Rogers Talks About, ١٩٧٤
  • Mister Rogers Talks to Kids, ١٩٧٤
  • Time to Be Friends, ١٩٧٤
  • Everyone is Special (لە وێنەکێشانی Jason Art Studios), ١٩٧٥
  • Tell Me, Mister Rogers, ١٩٧٥
  • Trolley Golden Shape Book (لە وێنەکێشانی Jason Art Studios), ١٩٧٥
  • The Costume Party (لە وێنەکێشانی Jason Art Studios), ١٩٧٦
  • Lost Little Boy (لە وێنەکێشانی Beverly Townsend Vilcins), ١٩٧٧
  • Planet Purple (لە وێنەکێشانی Dennis Hockerman, ١٩٨٦
  • If We Were All the Same (لە وێنەکێشانی Pat Sustendal), ١٩٨٧
  • A Trolley Visit to Make-Believe (لە وێنەکێشانی Pat Sustendal), ١٩٨٧
  • Wishes Don't Make Things Come True (illustrated Pat Sustendal), ١٩٨٧
  • No One Can Ever Take Your Place (لە وێنەکێشانی Pat Sustendal), ١٩٨٨
  • When Monsters Seem Real (لە وێنەکێشانی Pat Sustendal), ١٩٨٨
  • You Can Never Go Down the Drain (illustrated Pat Sustendal), ١٩٨٨
  • The Giving Box (لە وێنەکێشانی Jennifer Herbert), ٢٠٠٠
  • Good Weather or Not (with Hedda Bluestone Sharapan, لە وێنەکێشانی James Mellet), ٢٠٠٥
  • Josephine the Short Neck-Giraffe, ٢٠٠٦
  • A Beautiful Day in the Neighborhood: The Poetry of Mister Rogers Neighborhood (لە وێنەکێشانی Luke Flowers), ٢٠٠٩
  • Henrietta Meets Someone New (لە وێنەکێشانی Jason Art Studios), ٢٠١٩

ئەلبومەکان[دەستکاری]

  • Around the Children's Corner (لەگەڵ جۆزی کاری), ١٩٥٨
  • Tomorrow on the Children's Corner (لەگەڵ جۆزی کاری), ١٩٥٩
  • King Friday XIII Celebrates, ١٩٦٤
  • Won't You Be My Neighbor?, ١٩٦٧
  • Let's Be Together Today, ١٩٦٨
  • Josephine the Short-Neck Giraffe, ١٩٦٨
  • A Place of Our Own, ١٩٧٠
  • You Are Special, ١٩٧٠
  • Come On and Wake Up, ١٩٧٢
  • ٢١ Favorite Songs From Mister Rogers' Neighborhood, ١٩٧٣
  • Mister Rogers Sings For Those Times When..., ١٩٧٣
  • Wishes Don't Make Things Come True (کاسیێت و پەرتووک), ١٩٨٧
  • No One Can Ever Take Your Place (کاسێت و پەرتووک), ١٩٨٨
  • When Monsters Seem Real, ١٩٨٨
  • You're Growing, ١٩٩٢
  • Bedtime, ١٩٩٢
  • Won't You Be My Neighbor (کاسێت و پەرتووک), ١٩٩٤
  • Coming and Going, ١٩٩٧
  • Many Ways To Say I Love You (کتێبی دەنگی) (خوێندنەوەی جۆوێل گڕەی، جیل کلەیبێرگ، لیلی ڕەیب و کیت دەیڤد), ٢٠٠٦

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

فرێد ڕۆجەرز لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان