فرێدی فریمان
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| فرێدی فریمان | |
|---|---|
| بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی: Freddie Freeman | |
| لەدایکبوون | ١٢ی ئەیلوولی ١٩٨٩ Fountain Valley، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| وڵاتی وەرزش | کەنەدا |
| ناوی کاتی لەدایکبوون | Frederick Charles Freeman |
| خزمەکان | Carson Branstine |
| پیشە | baseball player |
| شوێنی یاریکردن لە تیپ | first baseman، third baseman |
| پەروەردە | El Modena High School |
| دانیشتووی | Corona del Mar، ستودیۆ ستی، کالیفۆڕنیا |
| ئەندامی تیپی وەرزشی | Atlanta Braves، لۆس ئانجلەس دۆجەرز |
| نەژاد | Canadian Americans |
| باری تەندرووستی | نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ |
| وەرزش | بەیسبۆڵ |
| Drafted by | Atlanta Braves |
| خول | بەیسبۆڵی خولی گەورە |
| ڕووداوە بەرچاوەکان | Major League Baseball debut |
| خەڵاتەکان | Major League Baseball Most Valuable Player Award، Rawlings Gold Glove Award، Hank Aaron Award، Babe Ruth Award، World Series Most Valuable Player Award |
| براوەی | World Series |
فریدریک چارڵز فریمان (لە ١٢ی ئەیلوولی ١٩٨٩ لەدایک بووە) بەیسبۆڵوانێکی پیشەیی کەنەدی و ئەمریکییە و یاریزانی یەکەمی بنکەیە لە تیپی لۆس ئەنجلۆس دۆجەرز لە خولی گەورەی بەیسبۆڵ. فریمان لە ساڵی ٢٠١٠دا لەگەڵ ئەتلانتا برەیڤز دەستی بە یاریکردن کرد لە خولی گەورەی بەیسبۆڵ و بۆ ماوەی ١٢ وەرز لەگەڵیان مایەوە. دوای ئەوەی برەیڤز لە جامی جیھانی ٢٠٢١دا بەسەر ھیوستن ئاسترۆسدا سەرکەوت، فریمان بوو بە یاریزانێکی ئازاد و گرێبەستێکی شەش ساڵەی بە بڕی ١٦٢ ملیۆن دۆلار لەگەڵ دۆجەرز واژوو کرد.
براوەی ھەشت خولی ئۆڵستاری خولی گەورەی بەیسبۆڵ و دوو جار براوەی جامی جیھانی، فریمان لە ٢٠١٨دا دەستکێشی زێڕینی بردەوە؛ لە ساڵەکانی ٢٠١٩، ٢٠٢٠، و ٢٠٢١ خەڵاتی لێدەری زیوی بردەوە؛ و لە ٢٠٢٠دا خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی نیشتمانی بردەوە. لە ٢٠٢٤دا، بوو بە باشترین یاریزانی جامی جیھانی دوای تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی لە یارییەکانی بەدوای یەکی جامی جیھان بە لێدانی ھۆمڕەن، لەوانە یەکەم گراند سلامی کۆتایی لە مێژووی جامی جیھاندا.[١]
لە کێبڕکێ نێودەوڵەتییەکاندا، فریمان لەگەڵ تیپی نیشتمانی کەنەدا یاری دەکات.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Castrovince، Anthony. «Freeman named World Series MVP after record-setting homer spree». MLB. Major League Baseball. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.