فانکشنی ڕێسا پەلدار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە بیرکاریدا، فانکشنی ڕێسا پەلدار [١] (بە ئینگلیزی: piecewise function) بریتییە لە فانکشنێک کە ڕێسایەکەی بە شێوەی جیا جیا لە ماوەی جیا جیادا پێناسە دەکرێ بە دەستەواژەیەکی تر کۆبوونەوەی فانکشنێک یان زیاترە، کە لقەکانی فانکشنەکە، لە بەشێکەوە بۆ بەشێکی تری بوارەکەی دەگۆڕێت.

نموونە[دەستکاری]

ڕوونکردنەوەی فانکشنی نرخی ڕەھا y = |x|.

دەشێت فانکشنی نرخی ڕەھا وەک فانکشنێکی ڕێسا پەلدار سەیر بکرێت و ڕێساکەی بەم شێوە بنووسرێت:

بەردەوامی[دەستکاری]

فانکشنێکی ڕێسا پەلدار.

فانکشنێکی ڕێسا پەلدار لە ماوەیەکی دڵخواز بەردەوامە ئەگەر پاسادانی ئەم سێ مەرجە بکات:

  • فانکشنەکە لە ماوەی دیاریکراو پێناسەی ھەبێت.
  • ھەر یەک لە ژێرفانکشنەکان لە ماوەی دیاریکراودا بەردەوام بن.
  • فانکشنەکە لە خاڵە کۆتاییەکانی بەشە جیاوازەکانی بوارەکەی لە ماوەیەکی دیاریکراودا پچڕاو نەبێت.

بۆ نموونە سەیری ڕوونکردنەوەی ئەم فانکشنە بکە، لە ھەموو بەشە جیاوازەکانی بوارەکەیدا بەردەوامە، بەڵام بە گشتی لە خاڵی فانکشنێکی پچڕاوە.

وێنەی ڕوونکردنەوەی فانکشنی ڕێسا پەلدار[دەستکاری]

بۆ کێشانەوەی وێنەی ڕوونکردنەوەی فانکشنی ڕێسا پەلدار، دەبێت لە ھەمان ماوەی فانکشنەکە پێناسە کراوە، بکێشرێتەوە.


نموونە: وێنەی ڕوونکردنەوەی فانکشنی خوارەوە بکێشەوە.

شیکاری: بۆ شیکردنەوەی ئەم پرسیارە، سەرەتا دەبێت خاڵەکان بدۆزرێنەوە، پاشان خاڵەکان بنوێنین و بە ھێڵێکی گونجاو پێکیان بگەیەنین.


فانکشنێکی ڕێسا پەلدار


ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ بیرکاری ١١ کتێبی قوتابی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]