فادیە نەجیب سابت
ڕواڵەت
فادیە نەجیب سابت | |
|---|---|
فادیە نەجیب سابت لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی | |
| نەتەوە | یەمەنی |
| پەروەردە | پەیمانگای دەرچووانی ئێس ئای تی |
| ناسراوە بە | چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ |
فادیە نەجیب سابت (لە دایکبووی ١٩٨٥) چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و منداڵانی یەمەنییە، لە ئەمریکا خوێندوویەتی. لە ساڵی ٢٠١٧، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا،[١] بەھۆی ئەوەی شەش ساڵ کاری کردووە بۆ لەمنداڵپارێزانی یەمەن و کارەکانی زیاتر بۆ ئەو منداڵانە بووە کە تووشی دەروونبرینداری بوون. فادیە ڕێگری لەمنداڵەکان دەکرد بۆئەوەی نەچنە ناو گرووپە چەکدارییەکانی وەک حووسییەکان، ئەلقاعیدە و ئەنسار شەریعە و ئەمەش بۆئەوەی منداڵەکان بەشدارنەبن لە شەڕی ناوخۆیی یەمەن. فادیە چەندین بەڵگەی تووندووتیژی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی تووندووتیژییەکانی یەمەن ناردووە، کە لەلایەن گرووپی جۆراوجۆرەوە ئەنجامدراوە.[٢]
لە ساڵی ٢٠١٦ فادیە لەڕێگای پڕۆگرامێکی خوێندنەوە چووە ئەمریکا، دواتر بڕیاریدا ھەر لە ئەمریکا بۆ ماستەر بخوێنێت.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Honoring Women of Courage - Middle East and Europe». Voice of America. ١٢ی نیسانی ٢٠١٧. لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «Biographies of the Finalists for the 2017 Intbernational Women of Courage Awards». US Department of State. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «Fadia Najib Thabet receives International Women of Courage Award | SIT Graduate Institute». graduate.sit.edu (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە فادیە نەجیب سابت تێدایە.