عەلی كوڕی حەسەنی حەلەبی
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
عەلی حەسەن حەلەبی یەکێک بووە لە زانایانی ئایینی ئیسلامی لە ئوردن، بەتایبەتی لە زانستی فەرموودەناسیدا.[١]
ژیان
[دەستکاری]عەلی کوڕی حەسەن کوڕی عەلی حەلەبی لەڕێکەوتی ٢٩ی جەمادی دووەمی ساڵی ١٣٨٠ کۆچی، بەرامبەر بە ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٠ زایینی لەشاری زەرقای وڵاتی ئوردن لەدایک بووە و بەڕەچەڵەک خەڵکی شاری یافا لە فەلەستینە کە بەھۆی زوڵم و شەڕی جوولەکەکانەوە باوکی لە ساڵی ١٩٤٨ زایینی بڕیاریداوە بۆ وڵاتی ئوردن کۆچ بکات.
مامۆستاکان
[دەستکاری]- محەممەد ناسرەددین ئەلبانی
- بەکر ئەبو زەید
- ئیبن باز
- عەبدوڕەحمان حەبەنەکەی مەیدانی
کاریگەر بووە بە
[دەستکاری]- محەممەد ناسرەددین ئەلبانی
- محەممەد ساڵح عوسەیمین.
- ئیبن باز.
- موقبیل وادیعی.
- بەکر ئەبوو زەید.
دەربارەی گوتراوە
[دەستکاری]ئەلبانی دەربارەی دەڵێت (وبسط القول في بيان عوار كلامه في تضعيفه إياها كلها يحتاج إلى تأليف كتاب خاص، وذلك مما لا يتسع له وقتي فعسى أن يقوم بذلك بعض إخواننا الأقوياء في هذا العلم كالأخ علي الحلبي) واتا "ڕونکردنەوەی لاوازی قسەکانی نوسینێکی تایبەتی دەوێت، کە کاتی من بەشی ناکات، خۆزگە یەکێک لەوانەی لە زانستەدا بە توانان بەو کارە ھەڵبستێت وەک برامان عەلی حەلەبی ئیبن باز دەربارەی دەڵێت «ئەو کەسێکی سەلەفییە لەعەقیدەو مەنھەجدا.»
عەبدولموحسین عەباد دەڵێت «داوا لەخوێندکارانی علمی شەرعی دەکەم لە وڵاتی ئوردن کە سوود لە ناوەندە علمییە وەربگرن کە لە دوای شێخ ئەلبانی دروستکراوە.»
و ھەروەھا ھەر یەک لە بەکر ئەبو زەید و موقبیل وادیعی بە باشە باسیان کردووە.
کتێبەکان
[دەستکاری]- علم أصول البدع
- دراسات علمية في صحيح مسلم
- رؤية واقعية في المناهج الدعوية
- النكت على نزهة النظر
- أحكام الشتاء في السنة المطهرة
- أحكام العيدين في السنة المطهرة
- التعليقات الأثرية على المنظومة البيقونية
- الدعوة إلى الله بين التجمع الحزبي والتعاون الشرعي
لێکۆڵینەوەکان
[دەستکاری]- مفتاح دار السعادة لابن القيم، لە سێ بەرگدا
- التعليقات الرضية على الروضة الندية للألباني، لە سێ بەرگدا
- الباعث الحثيث لابن كثير، دوو بەرگە
- الحطة في ذكر الصحاح الستة لصديق حسن خان، یەک بەرگ
- الداء والدواء لابن القيم، یەک بەرگ
- المتواري على أبواب البخاري لابن المنير، یەک بەرگ، کە وەرگێڕاوە بۆ چەندین زمان وەکو ئینگلیزی و فرنسی و اوردی و ئازەری
مردن
[دەستکاری]ڕۆژی یەکشەمە لە ڕێکەوتی ٢٩ ڕبیع الاول ١٤٤٢ کۆچی بەرامبەر بە ١٥ تشرین الثانی ٢٠٢٠ زاینی بەھۆی نەخۆشی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد.[٢][٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «ترجمة الشيخ علي بن حسن الحلبي رحمه الله تعالى([1]) | مركز سلف للبحوث والدراسات» (بە عەرەبی). ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «وفاة الشيخ علي الحلبي متأثرا بفيروس كورونا». factjo.com. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «موقع خبرني : وفاة الشيخ علي الحلبي بكورونا». موقع خبرني (بە عەرەبی). لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.