بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەزیز شاڤەرشیان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەزیز شاڤەرشیان

Азиз Шавершян
عەزیز لە ٢٠١١
لەدایکبوون
عەزیز سێرگیێڤیچ شاڤەرشیان

(١٩٨٩-٠٣-٢٤) ٢٤ی ئازاری ١٩٨٩
مەرگ٥ی ئابی ٢٠١١(٢٠١١-٠٨-٠٥) (٢٢ ساڵ ژیاوە)
پاتایا، تایلەند
ناوەکانی ترزیز، ئەز
پیشەیاریزانی لەشجوانی، ڕاھێنەری تایبەت، ناوداری ئینتەرنێت، نمایشکار، سەماکەر
چالاکبوون٢٠٠٧–٢٠١١
باڵا١٨٧سم[١]
وێبگەfacebook.com/zyzzthetics/

عەزیز سێرگیێڤیچ شاڤەرشیان[٢] (ڕووسی: Ази́з Серге́евич Шавершя́н؛ ٢٤ی ئازاری ١٩٨٩ – ٥ی ئابی ٢٠١١)،[٣] زیاتر ناسراو بە ناوە ئینتەرنێتییەکەی زیز،[٤][٥] یاریزانی لەشجوانی، ڕاھێنەری تایبەت و نمایشکارێکی ئوسترالیی لەدایکبووی ڕووسیا بوو. کە بووە خاوەن لایەنگرێکی زۆر دوای بڵاوکردنەوەی چەند ڤیدیۆیەکی خۆی لە یووتیووب، کە لە ٢٠٠٧ەوە دەستی پێ کرد.[٦][٧][٨]

لە تەممووزی ٢٠١١دا، عەزیز سەرنجی میدیاییی زیاتری چووە سەر کاتێک دە سیدنی مۆرنینگ ھێرەڵد وتارێکی لەسەر بەندکردنی برا گەورەکەی، سەید، بڵاو کردەوە بەھۆی خاوەندارێتیی نایاساییی ستێرۆیدی ئانابۆلیک.[٩] لە ٥ی ئابی ٢٠١١دا، کاتێک لە پشوویەکدا بوو لە تایلەند، عەزیز تووشی وەستانی دڵ بوو و لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.[٤][١٠]

ژیاننامە

[دەستکاری]

عەزیز بە ڕەگەز کوردە[١١] و لەدایکبووی مۆسکۆیە،[١٢] و بچووکترین کوڕی مایان ئیبۆیان، کە پسپۆڕی دڵە، و سێخی شاڤەرشیانە.[٣] ئەو یەک برای گەورەی ھەبوو، سەید شاڤەرشیان، کە بەناوی سەر شاشەی «چێست برا» ناسراوە.[٩][١٣] لە ١٩٩٣دا، عەزیز و خێزانەکەی چوون بۆ ئوسترالیا و لەوێ نیشتەجێ بوون.[١٤] لە ئیستوود، نیو ساوت وەیڵز گەورەبووە،[٣] و لە خوێندنگەی ئامادەییی ماریست کۆڵێج ئیستوود خوێندوویەتی، کە بووەتە «ئازای خوێندنگەی کۆلێژەکە».[٣][١٥][١٦] پێش مردنی لە ئابی ٢٠١١دا، داندرابوو کە لە زانکۆی وێسترن سیدنی دەربچێت، بە بڕوانامەیەک لە بازرگانیدا.[٣][١٥][١٦] ئەو بێدین بوو، بەڵام تەزبیحی لە مل دەکرد و گۆڕەکەشی خاچێکی لەسەرە.[١٧]

لەشجوانی

[دەستکاری]

پێش بوون بە یاریزانی لەشجوانی، عەزیز وەک کوڕێکی لاواز[٧][١٨] و ئیکتۆمۆرف باس دەکرا.[١٩] کاتێک خوێندنی ئامادەییی تەواو کرد،[١٢] بەھۆی ئیلھامی برا گەورەکەیەوە، چووە وەزشگایەکی ناوخۆیییەوە و دەربارەی خۆراک و ڕاھێنان فێر بوو، کە بەکاری ھێنان تا ببێتە یاریزانێکی لەشجوانی. ڕۆژانە سێ بۆ چوار کاتژمێری تەرخان دەکرد بۆ ڕاھێنانکردن.[١٩][٢٠] یاریزانی لەشجوانییە پیشەگەرە دڵخوازەکانی بریتی بوون لە ئاڕنۆڵد شوارزنێگەر و فڕانک زەین.[١٩]

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ وێبگەی لەشجوانیی سیمپڵی شرێددا، عەزیز باسی کرد کە لە سەرەتادا لەبەر «سەرنج ڕاکێشانی کچان» ویستوویەتی ببێتە یاریزانی لەشجوانی. وتوویەتی کە سەیری وێنەی یاریزانی لەشجوانیی تری دەکرد و و بە خۆی دەوت کە ڕۆژێک وەک ئەوان دەبێت. دوای نزیکەی چوار ساڵ لە ڕاھێنان، وتوویەتی کە:

عەزیز نموونەی لاچاندێکی لەشجوانیی ناشی بوو لە ئوسترالیا، بە ناوی «ئەستێتیکز»،[٢١] کە ئەو بەناوبانگی کردبوو.[٢٠] عەزیز توانی یافتەی پڕۆتینی خۆی بەدەست بھێنێت، بە ناوی «پڕۆتینی خوداکان»، کە لە حوزەیرانی ٢٠١١دا بڵاو کرایەوە.[٦] ھەروەھا کۆمپانیای جلوبەرگی تایبەت بە خۆی ھەبوو،[٢٢] و ئینجیلی لەشجوانیی زیز لە ١٧ی ئابی ٢٠١١دا بڵاو کرایەوە، کە لەسەر زنجیرەیەک زانینی خۆی نووسیبووی کە فێربوو بوو لەڕێی ڕاھێنانکردنەکەی بۆ زیاتر لە چوار ساڵ.[١٨][٢٣] ئەو سووربوو لەوەی کە ئینتەرنێت یارمەتیدەری بووە لە پێشخستنی براندەکەی، و لە بنچینەدا لەڕێی تۆڕە کۆمەڵاتییەکانەوە توانراوە.[٢٤]

لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١١دا، سەیدی برای عەزیز دەستگیر کرا بەھۆی خاوەندارێتیی ستێرۆیدی ئانابۆلیک،[٩] کە دواتر وتی کە تاوانبار بووە دوای مردنی عەزیز.[٢][٢٥] دە سیدنی مۆرنینگ ھێرەڵد ڕووماڵی دۆسییەکەی کرد، و وێنەیەکی عەزیزیشی تێدا بوو.[٩] عەزیز ناڕەزاییی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەکارھێنانی وێنەکەی بۆ نیشاندانی وتارێک کە لە سەرەتادا لەسەر خراپ بەکارھێنانی ستێرۆیدی ئانابۆلیک بوو.[١٨]

کاتێک لەلایەن دە دەیڵی تەلەگرافەوە پرسیاری لێ کرا، نکۆڵیی لە بەکارھێنانی ستێرۆید کرد، و جەختی کردەوە کە شێوە لەشی بەھۆی ڕاھێنانە زۆرەکان و پارێزییە توندەکەیەتی.[٢٣] بەپێی دە سیدنی مۆرنینگ ھێرەڵد، کۆمپانیاکەی کە عەزیزی وەک سەماکەر دامەزراندبوو وتوویانە کە عەزیز «کەسێکی دڵڕفێن بووە، سەرەڕای بەکارھێنانی ستێرۆید».[٢٦] عەزیز زۆربەی کات دەستەواژەکانی وەک «سواربوونی پاسکیل»ی بەکار دەھێنا، کە، بەپێی دە دەیڵی تەلەگراف، «بە زمانی نافەرمیی وەرزشگا بە مانای بەکارھێنانی سووڕی ستێرۆید دێت».[١٣]

لە ٥ی ئابی ٢٠١١دا، عەزیز لە ساونایەکدا تووشی وەستانی دڵ بوو، لە کاتێکدا لە پشوودا بوو لە پاتایا.[٢٧] ئەو برایە نەخۆشخانەیەک، و پزیشکەکان نەیانتوانی زیندووی بکەنەوە.[٣][١٠][١٨] خێزان و ھاوڕێکانی ھەواڵی کۆچکردنییان لە فەیسبووک بڵاو کردەوە. مردنەکەی لە ٩ی ئابی ٢٠١١دا لەلایەن وەزارەتی کاروبار و بازرگانیی بیانییەوە سەلمێندرا.[٦] توێکارییەک دەریخست کە تێکچوونی زگماکیی دڵ و گەورەبوونی دڵی ھەبووە، کە پێشووتر دەستنیشان نەکراون، کە بووەتە ھۆی وەستانی دڵی.[٦][٢٨] خێزانەکەی وتیان کە نیشانەی بچووکی دەرخستووە لە مانگەکانی پێش ئابی ٢٠١١، کە پێکھاتبوون لە بەرزیی پەستانی خوێن و ھەناسەبڕکێی جارناجار. کێشەی دڵ لە خێزانەکەیدا بۆماوەیییە.[٦]

یادگار

[دەستکاری]

بەپێی سیدنی مۆرنینگ ھێرەڵد، مردنەکەی عەزیز شەشەم بۆ گەڕاوترین بابەتی سەر بە مەرگ بوو لە ئوسترالیا لە ٢٠١١دا.[٧][٢٩][٣٠] پێش مردنی، عەزیز ڤیدیۆیەکی خۆی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی بڵاو کردبووەوە، کە دواتر پێگەی ١٨یەمی گرت لە «گرنگترین ڤیدیۆکانی ھەواڵی ساڵ»ی ناین نیوز بۆ ساڵی ٢٠١١.[٣١] لە ماوەی نێوان ئابی ٢٠١١ بۆ ئابی ٢٠١٢، ئامارەکانی گووگڵ دەریانخست لە ئەندازەی جوڵیا گیڵارد گەڕانی بۆ کراوە، کە سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا بوو لەو کاتەدا.[٢٤]

لە فێستیڤاڵی فیڵد دەیی سەری ساڵی ٢٠١٢ لە سیدنی، خەڵک وەک عەزیز خۆیان پۆشی وەک ڕێزگرتنێک لێی.[٣٢]

سەید شاڤەرشیان ڤیدیۆیەکی ١٩ خولەکیی دروست کرد بۆ براکەی وەک ڕێزگرتنێک، بە ناوی زیز - یادگارێک،[٢٤][٣٣] و لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٢دا لە یووتیووب بڵاوی کردەوە. ڤیدیۆکە بوویە یەکێک لە پڕبینەرترین ڤیدیۆکانی کۆتاییی ئازار و سەرەتای نیسانی ٢٠١٢. بەپێی ئابی ٢٠٢٢، ڤیدیۆکە زیاتر لە ١٦ ملیۆن بینەری ھەیە.[٣٤][٣٥]

پەرەی فەیسبووکی عەزیز ٤١٥،٧٦٧ ڵایکی ھەبوو. لە نیسانی ٢٠١٢دا، دە دەیڵی تەلەگراف تێبینیی ئەوەی کرد پەڕەی لایەنگری زیاتر لە ٣٩٩،٦٧١ ھەواداری ھەبووە[٢١] پێش ناچالاکبوونی دوای چەند مانگێک.[٢٢]

بەپێی وتارێکی بۆچوونی ٢٠١٣ لە وینتوۆرت کۆریەر، لە کاتێکدا سەدان وتاری ھەواڵیی وێنتوۆرت کۆریەر کە لە سەرھێڵ بڵاو کراونەتەوە ونبوون و خوێنەرێکی وایان نەبووە لە ٢٠١١وە، «چیرۆکی زیز» بەردەوام خوێنەری ھەیە و زۆربەی کات لە پێڕستی پڕخوێنەرترین وتارەکانی ڕۆژانەی وێبگەکە دەبیندرێت.[٣٦]

لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ڕاگیرکردنی تاوانی ڕێکخراوی بازرگانیکردنی ستێرۆید بە شێوەیەکی نھێنی، پەیامنێر ماڕک ویڵەسی عەزیزی بە «ناسراوترین کەسی کۆمەڵی لەشجوانی» ناوبرد.[٣٧]

فیلمۆگرافی

[دەستکاری]
ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١٠ خاڵی لاواز: میلە ئاڵتونییەکە زیادە ئەڵقەی «شانشین ھاتووە»
٢٠١١ گەشتە نێودەوڵەتییەکە زیز چەند ئەڵقەیەک[٣٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Shavershian, Aziz. «How tall are you in cm?». Formspring.me. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
  2. 1 2 Andrew Denny (١١ی ئابی ٢٠١١). «Body Image» (Official YouTube video). Ten News. Network TEN (Australia). لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
  3. 1 2 3 4 5 6 «Heart condition 'behind bodybuilder's death'». Ninemsn. ١١ی ئابی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە.
  4. 1 2 de Brito, Sam (١١ی ئابی ٢٠١١). «Zyzz ripped from this life too young». The Sydney Morning Herald. لە ١٤ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە.
  5. Morrah، Michael (٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤). «Young Kiwis experiment with potent steroids». 3 News. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  6. 1 2 3 4 5 Danks، Katherine (١٠ی ئابی ٢٠١١). «Facebook favourite and aspiring model, Aziz 'Zyzz' Shavershian, 22, dies in Thailand sauna». The Daily Telegraph. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئابی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە.
  7. 1 2 3 Phillips، Liam (١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١). «Death and disaster unleashed a flood of news in 2011». The Sydney Morning Herald. لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
  8. Berry، Sarah (١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢). «Incredible bulk: a journey from fit to fanatical». The Sydney Morning Herald. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  9. 1 2 3 4 Whyte، Sarah (٣١ی تەممووزی ٢٠١١). «All pumped up, but tell us how?». The Sydney Morning Herald. لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
  10. 1 2 «Heart attack killed 'Zyzz'». The Age. ١١ی ئابی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئازاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئازاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
  11. «Spring.me». لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  12. 1 2 Kennedy، Les (١٠ی ئابی ٢٠١١). «Sydney bodybuilder dies in Thailand sauna». Ninemsn. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە.
  13. 1 2 Budd، Henry (١٥ی ئابی ٢٠١١). «Customs reveals steroid abuse is skyrocketing». The Daily Telegraph. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئابی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە.
  14. Shavershian, Aziz. «How old were you when your family moved to australia?». Formspring.me. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
  15. 1 2 «Aesthetic bodybuilder Aziz 'Zyzz' Sergeyevich Shavershian's last posts». The Daily Telegraph. ١١ی ئابی ٢٠١١. لە ٢٠ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە.
  16. 1 2 Vollmer، Tim (١١ی ئابی ٢٠١١). «Bodybuilder Aziz 'Zyzz' Shavershian killed by heart defect». The Daily Telegraph. لە ١٩ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە.
  17. Shavershian, Aziz. «What religion are you?». Formspring.me. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
  18. 1 2 3 4 Georgina Robinson and Sarah Whyte (١١ی ئابی ٢٠١١). «Shattered: body of bodybuilder 'Zyzz' heading home». The Sydney Morning Herald. لە ١٥ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە.
  19. 1 2 3 4 «Aesthetically Pleasing: Zyzz Shreddedshian Talks With Simplyshredded.com». Simplyshredded. ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئابی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە.
  20. 1 2 Marcus، Caroline (٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢). «Boys hit by body blues». The Daily Telegraph. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  21. 1 2 Olding، Rachel (٢٨ی تەممووزی ٢٠١٢). «Sydney's newest sport - beat someone senseless or kill them for the heck of it». The Sydney Morning Herald. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  22. 1 2 «Fans flock to Aziz Sergeyevich Shavershian's social network sites a year after his death». The Daily Telegraph. ٢٥ی نیسانی ٢٠١٢. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  23. 1 2 «Boys and the buff culture». Background Briefing. Australia. 2 October 2011. ABC. ABC NewsRadio. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە. {{cite episode}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |airdate= (یارمەتی)
  24. 1 2 3 Whyte، Sarah (٢٧ی ئایاری ٢٠١٢). «Zyzz, the late bodybuilder who gets Googled as much as Gillard». The Age. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
  25. Whyte، Sarah (٧ی ئابی ٢٠١١). «Chestbrah fined». The Sydney Morning Herald. لە ١٥ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە.
  26. Baker، Jordan (٢ی ئەیلوولی ٢٠١١). «Generation V buff, but not so pretty after dark». The Sydney Morning Herald. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  27. «Playing fast and loose with the juice». Bangkok Post. ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤. لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  28. Whyte، Georgina Robinson and Sarah (١١ی ئابی ٢٠١١). «'Shattered': body of bodybuilder 'Zyzz' heading home». The Sydney Morning Herald (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  29. Olding، Rachel (٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١). «Searches show our true cares». The Sydney Morning Herald. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
  30. Grubb، Ben (٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١). «Aussies more interested in iPhone than world's disasters: Google». The Sydney Morning Herald. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
  31. «Top news videos of the year - 18 "Bodybuilder's bizarre video"». Ninemsn. ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
  32. Ian Walker and Claire Harvey (٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢). «Sydney throws a party as New Year 2012 arrives». The Daily Telegraph. لە ٢٦ی نیسانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  33. Zyzz - The Legacy (بە ئینگلیزی)، لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە
  34. Dunning، Craig (٢٩ی ئازاری ٢٠١٢). «What's hot online Thursday, 29 March 2012». The Daily Telegraph. لە ٨ی نیسانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  35. Dunning، Craig (٣ی نیسانی ٢٠١٢). «What's hot online Tuesday, 03 April 2012». The Daily Telegraph. لە ٨ی نیسانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  36. Mills، David (٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣). «Shirtless dudes tip of the iceberg at Bondi». Wentworth Courier. لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  37. لێی سەیڵز (٩ی ئازاری ٢٠١٥). «Illegal steroid demand being met by outlaw motorcycle gangs». دامەزرەی پەخشی ئوسترالی. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە. ناسراوترین کەس بۆ کۆمەڵی لەشجوانی عەزیز شاڤەرشیان بوو. 'زیز'، کە بەو ناوە بە لایەنگرانی ناسرابوو، گومانبار بوو بە بەکارھێنانی ستێرۆید، لە کاتێکدا براکەی پێشووتر دانی بەوەدا نابوو کە تاوانبار بووە بە خاوەندارێتیی ستێرۆیدی ئانابۆلیک.
  38. «National Road Trip Series Preview». filmotion.com.au. لە ٧ی ئازاری ٢٠١٢ ھێنراوە.