بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەبدوڵڵا حاجی مەحموود

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە عەبدولڵا مەحموود محەممەدەوە ڕەوانە کراوە)

عەبدولڵا مەحموود محەممەد (لەدایکبووی ١٩٧٠) لەوەتەی ١٠ی تەمووزی ٢٠١٩، لەسەر پشکی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە نۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووەتە وەزیری شەھیدان و ئەنفالکراوان. بەرلەوەی ببێتە وەزیر، عەبدولڵا حاجی مەحموود ئەندام پەرلەمانی کوردستان بووە لە خوولی سێیەم و چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لەماوەی ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٨.

عەبدولڵا بەرپرسی پێشووی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بوو. ھەروەھا سەرۆکی یانەی وەرزشی بەختیارییە. بڕواننامەی ئامادەیی ھەیە.[١]

عەبدوڵڵا حاجی مەحموود بەدوای ناکۆکییەک لەگەڵ محەممەد حاجی مەحموود کە لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ دەستێپێکرا، لە حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەرکرا و دواتر حیزبێکی تازەی دامەزراند و لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەناوی بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستانی عێراق مۆڵەتى بە حزبەکە دا.[٢] [٣]

ئەمەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]