بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەبدولوەھاب غورەیری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەبدولوەھاب غورەیری
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٤
مەحموودیە، عێراق، عێراق
مردن٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٩(١٩٥٩-١٠-٠٧) (٢٥ ساڵ ژیاوە)
شەقامی ئەلڕەشید، عێراق
ھۆی مەرگبرینی فیشەک
شوێنی ناشتنگۆڕستانی شێخ مەعرووف
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی
پیشەشاعیر، ڕۆژنامەوان
پەروەردەزانکۆی بەغدا
ئەندامی حیزبیحیزبی بەعسی عێراق

عەبدولوەھاب کوڕی عەبوود کوڕی عەبھوول غورەیری (١٩٣٤–١٩٥٩) شاعیر، و ئەندامی پێشووی حیزبی بەعس. لە کاتی بەشداریکردنی لە ھەوڵی تیرۆرکردنی عەبدولکەریم قاسم لە ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٩ کوژرا.

عەبدولوەھاب غورەیری ساڵی ١٩٣٤ لە شاری مەحموودیەی باشووری بەغدا لەدایکبووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لەوێ تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٥٢ سەر بە حیزبی بەعس بووە، چووەتە کۆلێژی ئاداب و لە ساڵی ١٩٥٦ دەرچووە، لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٨ەوە بووەتە سەرنووسەری ڕۆژنامەی جوومھوورییە.

کوشتن

[دەستکاری]

لەکاتی بەشداریکردنی لە ھەوڵی تیرۆرکردنی عەبدولکەریم قاسم لە ساڵی ١٩٥٩ لەسەر شەقامی ڕەشید، لەلایەن یەکێک لە ھاوکارەکانییەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.

ڕێزلێنان

[دەستکاری]

لە سەردەمی سەددام حوسێن پەیکەرێکی لەسەر شەقامی ڕەشید دانرا و لە ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٩١ فەرمانێکی سەرۆکایەتی دەرچوو کە مەدالیای ڕافیدەین و پلە یەک و سێ مەدالیای ئازایەتی بۆ ئەو و ئەوانی دیکە بەخشرا. ‌ئەو پەیکەرە دوای ڕووخانی ڕژێم لە ساڵی ٢٠٠٣ لابرا و لە شوێنیدا پەیکەری عەبدولکەریم قاسم دانرا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «عبد الوهاب الغريري»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.