بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھەوڵی تیرۆرکردنی عەبدولکەریم قاسم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەوڵی تیرۆرکردنی عەبدولکەریم قاسم ھەوڵێکی شکستخواردوو بوو بۆ تیرۆرکردنی عەبدولکەریم قاسم سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، کە لەلایەن گەنجانی حیزبی بەعس لە بیستەکانی تەمەنیاندا لە شەقامی ئەلڕەشید لە بەغدا لە ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٩، کاتژمێر ٦:٣٠ی پاشنیوەڕۆ ئەنجامدرا. سەددام حوسێن سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق بەشداریی تێدا کرد.[١]

پلانی تیرۆرکردن

[دەستکاری]

پلانەکە بڕیار بوو لەلایەن چوار کەسەوە جێبەجێ بکرێت کە دۆشکەیان ھەڵگرتبوو، دوو کەس بۆ تەواوکردنی پلانەکە ئەگەر حاڵەتێکی لەناکاو ڕوویدا، کەسێکی دیکەش بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و ڕێگریکردن لە ئۆتۆمبێلی سەرۆک وەزیران، کە دەگەڕایەوە بۆ وەزارەتی بەرگری، بە شەقامی ئەلڕەشید.[٢]

ئەنجامدانی تیرۆرکردنەکە

[دەستکاری]

لە کاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ ئۆتۆمبێلەکەی عەبدولکەریم قاسم، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە شەقامی ئەلڕەشیددا تێپەڕی، شانەی تیرۆرکردنەکەش کۆبووەوە و شوێنی خۆی گرت، بڕیاربوو سەلیم زێبەق ئۆتۆمبێلەکەی لێبخوڕێت بۆ ئەوەی ببێتە کۆسپ بۆ ئۆتۆمبێلی سەرۆکوەزیران، بەڵام لەکارکەوتنێک ڕوویدا و بەمەش ئەم بەشەی ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجام نەدرا، و تەقەکردن دەستیپێکرد و یەکەم کەس دەستیپێکرد عەبدولوەھاب غورەیری بوو، و بۆمبی دوکەڵی فڕێدرا و ئەوانی دیکە دەستیان بە تەقەکردن کرد بەھۆیەوە شۆفێری عەدولکەریم قاسم بەناوی عەریف کازم عارف کوژرا و عەبدولکەریم قاسم خۆی و ھاوەڵەکەی قاسم جەنابی بریندار بوو بەڵام برینەکەیان سەخت نەبوو پاشان عەبدولوەھاب کوژرا بەدەستی فیشەکی برادەرەکانی و سەددام حوسێنیش بریندار بوو بەدەستی برادەرەکانی، دوای ھەڵھاتنی ئەندامانی حیزبی بەعس سەرۆک وەزیران و برینداران بردرانە نەخۆشخانە کە تێدا ڕزگاریان بوو.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «حدث في مثل هذا اليوم: محاولة فاشلة لاغتيال الزعيم قاسم». web.archive.org. 2023-08-29. لە 2024-10-07 ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا «الگاردينيا - مجلة ثقافية عامة - محاولة اغتيال عبد الكريم قاسم .. تشرين الاول / ٥٩». web.archive.org. 2023-08-29. لە 2024-10-07 ھێنراوە.