شەکرستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەکرستان
چەشنئەنیمەیشن
نووسەرمەھدی ئیسماعیلی
سەید مەھدی موسەوی
نەسیم خوراشادی زادە
دەرھێنەر
  • سەعید زامەنی
  • بابەک نەزەری
  • هژیر ضیایی
  • عەباس جەلالی یەکتا
گێڕاوتەوە لەلایەن
  • مورتەزا ئەحمەدی (تا ٢٠١٤)
  • شەھاب حوسێنی (تا ٢٠١٩)
بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەرجەلال ذولفنون
وڵاتی بەرھەمھێنەرئێران
زمانفارسی
ژمارەی وەرزەکان٤
ژمارەی ئەڵقەکان١٠٨
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەر(ان)مەسعوود سەفەوی
کۆمپانیای بەرھەمھێنەرناوەندی سەبا سەدا و پەخشی کۆماری ئیسلامی ئێران
پەخش
تۆڕتۆڕی دووی پەخشی کۆماری ئیسلامی ئێران

شەکرستان (بە فارسی: شکرستان‎) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی وێنەی جووڵاوی ئێرانییە کە لەلایەن ناوەندی سەبا سەدای پەخشی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دروستکراوە.

واتای شەکرستان[دەستکاری]

وشەکە پێکھاتووە لە (شەکر+ستان) (ستان) واتە: (نیشتیمان، شوێن، جێگە… ھتد) وەک (کوردستان، ئەفغانستان، ھیندستان) بە گشتی واتە: (وڵاتی شەکر یان ویلایەتی شەکر یان شارۆچکەی شەکر) کە ئەمە ناوی شارۆچکەی سەرەکیییە لە ناو زنجیرە کارتۆنەکەدا، ھەروەھا شوێنێکی تریش لە زنجیرەکەدا زۆر ئاماژەی پێ دەکرێت کە ئەویش «نمەکستانە» ئەمیش واتە: «شارۆچکەی خوێ».

کەسایەتییەکان[دەستکاری]

لەم زنجیرەیەدا زیادتر لە ١٠٠ کەسایەتی بەشدارە و ھەر ھەمان ناویان ھەیە لە گشت (یان زۆربەی زنجیرەکاندا) ھەر یەک ناویان ھەیە، و چەندەھا ڕۆڵی پێویستە و تێیدا ھەیە وەک: (کرێکار، پیر و بەساڵاچوو، شوان، سەرۆک کۆمار، خوێندکاری خوێندنگە (منداڵەکانی خوێندنگە)... ھتد)، بەڵام ھەندێکیان زۆر دیارن و لە زۆربەی زنجیرەکاندا ھەیە و کەسایەتیی سەرەکین، ئەمەشانەش ھەندێک لەو کەسایەتیانەن:

بھلول[دەستکاری]

زانا و ژیر و تێگەشتوویەکی زنجیرەکەیە (ئەڵبەتە ئەم کەسە لە ڕاستیشدا وەک ئەگێڕنەوە ھەبووە!)ھەرچەندە لە زنجیرەکەدا بیرکردنەوە و بیرۆکەکانی وەک شێتێکە! بەڵام ھەرکاتێک کێشەیەک دێتە پێش خەڵکەکە ئەوا ئەم بەشێوەیەکی جوان کێشەکانیان چارە دەکات، و لەناو زنجیرە کارتۆنەکەدا زۆربەی کات لەگەڵ منداڵاندا یاریی دەکات، و کەسێکی زۆر خۆشەویستە لەناو کارتۆنەکەدا.

پادشا و وەزیر[دەستکاری]

ئەم پادشایە زۆر (گێژە)! حەز بە چیرۆکی مێژوویی دەکات، و ھەموو کات کە دەیەوێت شتێکی نوێ دابنێت بۆ خۆشبەختی خۆی ئەوا خراپ ئەشکێتەوە بەسەریدا، و وەزیرەکەشی ھەوڵ لەگەڵ پادشاد دەدات بۆ چاک کردنی سیستمی بەڕێوەبردنی وڵات، بەڵام ھیچ کاتێک بەتەواوەتی سەرکەوتوو نابن!

پاڵەوان و ھاوڕێکانی[دەستکاری]

زۆر جار بە فرسەت پاڵەوانیش ناوی دەھێنن لە زنجیرە کارتۆنییەکەدا، ئەمان سێ ھاوڕێن کە ئیشیان تەنھا گاڵتەکردن بە خەڵک و خۆ ھەڵکێشانە، و ئیشیان نییە و ھیچیان لەوی دیکەیان باشتر نییە و و ھەمیشە سزای کارە ھەڵەکانیان وەردەگرن.

نەنە قەمەر[دەستکاری]

نەنە قەمەر ژنێکی پیری ناو زنجیرەکەیە ھەمیشە (عەبا)یەکی گوڵی لەبەردایە و چاویلکەیەکیشی لەچاودایە، و ئەم کەسایەتییە بە شێوەی بووکەڵە لە وڵاتی چین دروست دەکرێت و ئێستا لە ئێراندا ھەیە.

کورتەی چیرۆکەکە[دەستکاری]

زیادتر لە ١٠٨ کەسایەتی ڕۆڵ لەم زنجیرە کارتۆنەدا دەبینێت لەناو شارۆچکەیەکی کۆندا (شەکەرستان)، ھەر زنجیرەیەک باس لە شتێکی دیاریکراو دەکات و جیاوازە لە زنجیرەکانی تر، و لە سەرەتای ھەر زنجیرەیەکدا حیکایەت خوان (ئەو کەسەی کە چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە) باس لە چیرۆکەکە دەکات و تاموچێژێکی زۆری چیرۆکەکە لەوەدایە کە ئەو ئەکتەرانەی کە ڕۆڵ دەبینن لە زنجیرە کارتۆنەکەدا قسە لەگەڵ (حیکایەت خوان) دەکەن و ھەموو ئەکتەرەکان ھەر ھەمان ناویان ھەیە لە تەواوی زنجیرەکاندا!، چیرۆکەکانی ئەم زنجیرە کارتۆنییە لە چیرۆکە کۆنەکانی وڵاتی ئێران و ڕۆژھەڵاتەوە وەرگیراوە.

ئەو فیستیڤاڵانەی کە ئەم زنجیرەیە بەشداری تیایاندا کردووە[دەستکاری]

  • International Animation Festival, Hiroshima
  • Pusan International Film Festival
  • Ottawa International Animation Festival
  • Tokyo International film festival
  • Kyiv International film festival
  • Berlin International film festival
  • ReAnimania” international animation film festival
  • International Short Film Festival FILMINI
  • International Animation Festival of Bimini
  • International Festival of Animation - Animaevka
  • Hong Kong Film Festival
  • Tehran International Animation Festival
  • Fajr International Film Festival
  • CINANIMA International Animated Film Festival
  • Filmfest Dresden - International Short Film Festival
  • Palm Springs International Film Festival
  • Central, Calcutta International Forum of New Cinema and Cine
  • Seattle International Film Festival

ئەو خەڵاتانەی کە بەدەستی ھێناون[دەستکاری]

  1. خەڵاتی باشترین کورتە فیلم لە یادی دوانزەیەمین ساڵی دامەزراندنی سینەمای ئێرانی
  2. خەڵاتی ئاڵتوونی بۆ باشترین دەرھێنەرەکان لە یادی دوانزەیەمین ساڵی دامەزراندنی سینەمای ئێرانی
  3. خەڵاتی باشترین کارتۆنی جوڵاو لە فیستیڤاڵی(IIDCYA)
  4. خەڵاتی باشترین جووڵە و کاریگەری و پەیکەری (پەیکەرێکی بچووک وەک خەڵاتی ڕێزلێنان) ئاڵتوونی لە فیستیڤاڵی فیلمی منداڵان - ھەمەدان

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]