شەڕی پەناگەی عودەی و قوسەی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی پەناگەی عودەی و قوسەی
بەشێکە لەشەڕی عێراق، U.S. list of most-wanted Iraqis
وڵاتعێراق
جێمووسڵ
پۆتانی شوێن٣٦°٢٣′٢٦″N ٤٣°١٠′٥٦″E
کاتی ڕوودان٢٢ی تەممووزی ٢٠٠٣
بەشداربوو101st Airborne Division، عودەی سەددام حوسێن، قوسەی سەددام حوسێن، Mustapha Hussein
Map

ھەڵکوتانە سەر پەناگەی عودەی و قوسەی لە ساڵی ٢٠٠٣، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی ئەمریکا بوو کە لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٠٣ لە باکووری ڕۆژھەڵاتی شاری مووسڵ ئەنجامدرا، کە بووە ھۆی کوژرانی عودەی و قوسەی کە تاکە کوڕەکانی سەرۆک سەددام حوسێن بوون، کە لە یەکێک لە باخەکانی ناوچەی دوور خۆی شاردبووەوە. ھەڵمەتەکە مەبەست لێی دەستگیرکردنی دووبرا ونبوونەکە بوو کە عودەی و قوسەی بوون، لە پەناگەیەکی قاییمکراو لەنێوان ھێزێکی ئەمریکی لە ٢٠٠ سەرباز کە بە چەکی قورس پاڵپشتی دەکران و ھێلیکۆپتەری ھێرشبەریان ھەبوو، لە بەرامبەر چوار کەس: عودەی، قوسەی، مستەفا ئیبن قوسەی، کە تەمەنی چواردە ساڵ بوو و عەقید عەبدولسەمەد حەددووچی پاسەوانی عودەی، شەڕەکە دوای چوار کاتژمێر بەرگریکردن بە کوشتنیان کۆتایی ھات.[١]

ڕووداوەکان[دەستکاری]

لە مانگەکانی ئازار و نیسانی ٢٠٠٣ ھاوپەیمانییەکی سەربازی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ھێرشی کردە سەر عێراق و دەسەڵاتی حیزبی بەعسی لابرد کە سەرۆکەکەی سەددام حوسێن بوو. دوای ماوەیەکی کەم لە ٩ی نیسانی ٢٠٠٣ سەددام و کوڕەکانی خۆیان شاردەوە لە چەند شوێنێکدا، دواتر جیابوونەوە و عودەی و قوسەی بەرەو سووریا بەڕێکەوتن، پاشان بەخێرایی گەڕانەوە، دواجار پەنایان بردە بەر ماڵی نەواف زەیدان لە گەڕەکی بەرید لە باکووری ڕۆژھەڵاتی مووسڵ.[٢]

عودەی و قوسەی لەو عێراقییانە بوون کە لەلایەن ئەمریکاوە داواکرابوون. دەسەڵاتی ئەمریکی پاداشتێکی بە بڕی سی ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەرکرد لە بەرامبەر ڕێنماییکردنیان بۆ شوێنی ھەردوو براکە.

پەناگە[دەستکاری]

ماڵی نەواف زەیدان کۆشکێکی گەورە و ڕاقی بوو و سێ نھۆمی ھەبوو لە ناوچەیەکی ڕاقیدا، لە سەری شەقامێک لە گەڕەکی بەرید کە بە گەڕەکی فەلاحیش ناودەبرێت، لە کۆڵانی ژمارە ٦ لە نزیک بازاڕێکی قەرەباڵغ، خانووەکانی پشتی لە گەڕەکی بەرید لە مووسڵ سادە بوون، کە حەوشەیەکی بچووکیان ھەبوو پێشەوە، ماڵی نەواف بە درێژایی ماوەی پەنابەری عودەی و قوسەی سەرنجی ڕانەکێشا و زیاد کاتب کە دراوسێی نەواف بوو وتی کە «تێبینی ھیچ شتێکیان نەکردبوو. زەیدان ھەمیشە میوانی زۆری ھەیە»، ھەندێک لە دراوسێکانی ڕایان گەیاند کە دوای ئەوەی ھەڵکوتانە سەر ماڵەکە بە تەلی دڕکاوی دەورە درا و پەنجا سەرباز پاسەوانییان کرد، لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٠٣دا ٢٠٠ پیاو لە نزیک پەناگەکە کۆبوونەوە ھاواریان دەکرد، «بە گیان و خوێن فیدات دەبین سەددام» و گرژی لە نێوان ئەوان و پاسەوانانی ماڵەکەدا دروست بوو، لەوێدا وەرگێڕێکی سەربازە ئەمریکییەکان ھاواری کرد بە زمانی عەرەبی «ئەی خەڵکی مووسڵ. ئەم ناوچەیە بەجێبھێڵن ئەگینا دەستگیرتان دەکەین. دوێنێ عودەی و قوسەیمان کوشت. ئێستا ناوچەکە پاک دەکەینەوە. ھەرکەسێک لێرە بمێنێتەوە بە لایەنگری عودەی و قوسەی دادەنرێت»، خانووەکە زیانێکی زۆری بەرکەوت و ژوورەکانی سووتان، سوپای ئەمریکا دوای چوار ڕۆژ لە ھەڵمەتەکە ماڵی نەواف زەیدانی ڕووخاند. پاشان لە نزیک خانووەکە «خانوو و زەوی بۆ فرۆشتن» نووسرا.[٣][٤][٥][٦][٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]