شەڕی دووەمی فەلووجە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی دووەمی فەلووجە
بەشێکە لەoccupation of Iraq، شەڕی عێراق
وڵاتعێراق
جێفەلووجە
پۆتانی شوێن٣٣°٢١′٠″N ٤٣°٤٧′٠″E
کاتی ڕوودان٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٤
بەشداربووویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
Map

شەڕی دووەمی فەلووجە یان ئۆپەراسیۆنی بەیانی، ھێرشێکی ھاوبەش بوو لە نێوان سوپای ئەمریکا و سوپای عێراق و سوپای بەریتانیا لە مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٤ و لووتکەی شەڕەکان دەنوێنێت لەکاتی شەڕی عێراقدا. لەلایەن ھێزە دەریاییەکانی ئەمریکاوە سەرکردایەتی دەکرا دژی کۆمەڵە چەکدارە عێراقییەکان لە شاری فەلووجە و لەلایەن حکوومەتی کاتی عێراقەوە ڕاسپێردرا کە لەلایەن ئەمریکاوە دەستنیشانکرابوو. سوپای ئەمریکا بە یەکێک لە «توندترین شەڕە شارییەکان» وەسفی کردووە کە ھێزە دەریاییەکانی ئەمریکا تێیدا شەڕی کردووە لەدوای شەڕی شاری ھو لە ڤێتنام لە ساڵی ١٩٦٨.[١]

ئەم ئۆپەراسیۆنە دووەم گەورەترین ئۆپەراسیۆنە لە فەلووجە. پێشتر لە نیسانی ٢٠٠٤ ھێزەکانی ھاوپەیمانان یەکەم شەڕی فەلووجەیان ئەنجامدا بە مەبەستی گرتن یان کوشتنی ئەو توخمە چەکدارانەی کە بە بەرپرسیار دادەنرێن لە کوشتنی بەکرێگیراوانی کۆمپانیای ئەمنی بلاک واتەر. کاتێک ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە ناوەڕاستی شارەکەدا شەڕیان دەکرد، حکوومەتی عێراق داوای کرد کە کۆنتڕۆڵی شارەکە بگوازرێتەوە بۆ ھێزێکی ئەمنی نێوخۆیی کە لەلایەن عێراقەوە بەڕێوەدەبرێت، دواتر دەستیکرد بە کۆکردنەوەی چەک و دروستکردنی بەرگری ئاڵۆز لە دەوروبەری شارەکەدا تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٠٤.[٢] شەڕی دووەمی فەلووجە خوێناویترین شەڕ بوو لە تەواوی شەڕی عێراقدا بۆ ھێزەکانی ئەمریکا[٣] و بەناوبانگە بەوەی کە یەکەمین پێکدادانی گەورە بوو لە شەڕی عێراق دژی کوتلە چەکدارەکان لە جیاتی ھێزەکانی بەعس کە لە ساڵی ٢٠٠٣ ڕووخێندرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Ricks, Thomas E. (2007).
  2. ^ Ricks, (2007) pp. 343–346.
  3. ^ "Fallujah, again". 28 May 2016. Retrieved 28 May 2016.