بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شەڕی خارکیڤ (٢٠٢٢)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی خارکیڤ
بەشێکە لەھێرشی ڕووسیا بۆ ئوکراینا، use of cluster munitions in the Russian invasion of Ukraine
وڵاتئوکراینا
جێخارکیڤ
پۆتانی شوێن٤٩°٥٩′٣٣″N ٣٦°١٣′٥٢″E
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢
بەستەری وەسفکراوhttps://mobile.twitter.com/thesheetztweetz/status/1496982228940824579، https://www.twitter.com/Osinttechnical/status/1497824049354870787
Map


شەڕی خارکیڤ شەڕێکی سەربازی بەردەوامە لە شاری خارکیڤی ئوکراینا وەک بەشێک لە ھێرشی ڕووسیا بۆ داگیرکردنی ڕۆژھەڵاتی ئوکراینا لە ساڵی ٢٠٢٢دا، شاری خارکیڤ دەکەوێتە ٣٢ کیلۆمەتر لە سنووری باشووری ڕووسیا و ئوکراینا و دووەم گەورەترین شارە لەو وڵاتەدا و ئامانجی سەرەکی سوپای ڕووسیا بۆ دەستبەسەرداگرتنی.[١][٢][٣]

لە ٢٤ی شوباتدا ھێزەکانی ڕووسیا سنووری ئوکراینایان تێپەڕ کرد و بەرەو شاری خارکیڤ پێشڕەویان کرد، چوونە ناو سنووری شارەکە لەوێدا ڕووبەرووی ھێزەکانی ئوکراینا و خەڵک بوونەوە، ڕووسەکان ناوچە جیاوەزاکانی شارەکەیان بۆردوومان کرد، خەڵکی شارەکە خۆیان لەناو میتڕۆ و ماڵەکاندا حەشاردا و بەشێکی دیکەیان شارەکەیان چۆڵکرد و بارەو سنوورەکانی ڕۆژاوای وڵاتەکە ڕۆیشتن. لە ٢٥ی شوباتدا شەڕێکی قورس لە باکووری شارەکە ئەنجام درا، پارێزگاری شارەکە ئۆبلاست ئۆلی ڕای گەیاند کە تەواوی شارەکەیان لەژێر کۆنتڕۆڵدایە. بەرپرسانی ئەمریکا لەو ڕۆژەدا ڕایان گەیاند کە توندترین ھێرشەکان لە شاری خارکیڤ بووە. لە ٢٧ی شوباتدا شەڕوپێکدادانەکان بووە ھۆی ئەوەی بۆرییەکی گازی لەکار بکەوێت. لە بەرەبەیانی ئەو ڕۆژەدا ھێزەکانی ڕووسیا چوونە ناو شارەکە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Под Харьковом горят российские танки (видео) - Новости Харькова | Сегодня». web.archive.org. ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢. لە ٢ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  2. ^ «Война Украины с Россией: ситуация в Харькове». Комментарии Украина (بە ڕووسی). ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢. لە ٢ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ «Russia-Ukraine War: What to know on Day 7 of Russian assault». AP NEWS (بە ئینگلیزی). ٢ی ئازاری ٢٠٢٢. لە ٢ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.