شوھرە بەیات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شوھرە بەیات
لەدایکبوون (١٩٨٧-٠٣-١٤) ١٤ی ئازاری ١٩٨٧ (تەمەن ٣٧ ساڵ)
ڕەشت، ئێران
وڵاتی وەرزشئێران، ئینگلتەرا
پیشەchess player، chess arbiter
Title of chess personWoman FIDE Master، International Arbiter
وەرزششەترەنج
خەڵاتەکانخەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا

شوھرە بەیات (بە فارسی: شهره بیات‎‎؛ لەدایکبووی ١٩٨٧) ژنە دادوەرێکی شەتڕەنجی ئێرانییە، کە لە ئینگلتەرا دەژی. ئەو سەرۆکی دادوەرانی پاڵەوانییەتی شەتڕەنجی جیھانیی ژنان بوو لە ساڵی ٢٠٢٠. لە ئازاری ٢٠٢١، بەیات لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی نێونەتەوەیی ژنانی ئازای پێدرا، ئەمەش لەپای بوونە پاڵەوان بۆ مافەکانی ژنان و گوێنەدان بە ھەڕەشەکانی حکوومەتی ئێران.[١]

ژیان[دەستکاری]

شوھرە بەیات لە دایکبووی ١٩٨٧، لە شاری ڕەشت لە ئێران.[٢][٣] داپیرەی باوکی جوولەکە بوو کە لە باکو، ئازەربایجان کۆچی کردبوو بۆ ئێران لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەم. ئەوان شوناسی جووی خۆیان بەنھێنی ھێشتبوویەوە. بەیات بووەتە پاڵەوانی ئێران بۆ پاڵەوانییەتی خوار تەمەن ١٢ ساڵان. ئەو لە ساڵی ١٩٨٨، ماستەری لە ئەندازیاری سەرچاوە سرووشتییەکان بەدەستھێنا.[٣]

کاتێک بەیات تەمەنی بووە ٢٥ ساڵان، بووە دادوەری یاری شەتڕەنج، ئەو سەرۆکی دادوەرانی پاڵەوانییەتی شەتڕەنجی جیھانیی ژنان بوو لە ساڵی ٢٠٢٠. کاتێک وێنەی ناوبراو بە سەرپۆشێک بڵاوبوویەوە کە تەنیا لە دەوری ملیدا بوو ئەوا لە ناوخۆی ئێران کاردانەوەی تووندی لێ کەوتەوە. دواتر فیدراسیۆنی شەتڕەنجی ئێران، داوای لێکرد کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوای لێبووردنێک بکات و وێنەکەش بگۆڕێت بەوێنەیەکی حیجاب لەسەر، بەڵام شۆھرە ئەوەی ڕەتکردەوە.[٤]

دوای ئەم ڕووداوانە، لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ توانی مافی پەنابەرێتی لە بەریتانیا وەربگرێت.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "2021 International Women of Courage Award Recipients Announced". US Department of State. 4 March 2021. Retrieved 5 March 2021. ئەم وتارە دەقەکانی لەم سەرچاوەیە ھێناوە، کە لە پاوانی گشتییە.
  2. ^ "Interview with General Secretary of the Iranian Chess Federation". Kenya Chess Masala (بە ئینگلیزی). 2017-03-17. Retrieved 2021-02-28.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ ئ ا Vasilyeva, Nataliya (2020-09-26). "'I couldn't tolerate it any longer': how Iranian chess referee with secret Jewish heritage was forced to live a 'fake' life". The Telegraph (بە ئینگلیزی). ISSN 0307-1235. Retrieved 2020-09-26.
  4. ^ Church, Ben (2020-04-14). "Iranian woman fears punishment after condemnation for not wearing the appropriate headscarf". CNN. Retrieved 2020-09-26.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ Church, Ben (2020-04-14). "Iranian woman fears punishment after condemnation for not wearing the appropriate headscarf". CNN. Retrieved 2020-09-26.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)